دوا جێژوان لـــــــــە ڕێژوانەوە بۆ بـــــارزان

Saturday, 19/02/2011, 12:00

1770 بینراوە





سەرۆک ‌ ڕۆژی هە ڤدەی دووە
بۆچی وەها لـــێت تێـــک چـــووە
[ڤەڵەنتاین دەی] چــواردەی دووە
بە داخەوە گوڵت بۆنی بەسەرچووە

،،،،،،،،،،،،،،،
بە داخەوە
سەرۆکەکەم
چەپکە گوڵی ڤەڵەنتاینت
درەنگ گەیشتە شارەکەم
چواردە هەزار زێرەڤانت
چالاکەنە
دڵسۆزانە
لە هەولدابوون
بۆ گەیاندنی گوڵەکان
بەڵام
یەك ئاخ
پەنجا و حەوت داخ
درەنگ گەیشتە ئا هەنگمان
هەر لە دەروازەی شــارە وە
لە ڕێگای لــقی چوارەوە
زیرەکانە
هەر وەك خۆت کوڕی تەنگانە
گوڵمان بە سەردا بەشکرا
گوڵی ســــوورت
لە پشتی سەری من درا
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
منیش وەك لاویکی دڵسۆز دەڵێم ئەمەیە زمانی گوڵ ،،بارزانی ..نەك گولە باران کردنی قوتابیان و لاوان لە ساڵرۆژی یادی دامەزراندنی قوتابیان و لاوان کە نە خۆت و نە نەوەکانت هەرگیز قوتابی قوتابخانەی کوردایەتی نەبوون




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە