توخوا کاك جه‌بار شێخانی ئه‌رك و ماندوو بونمان مه‌خۆ
Thursday, 16/06/2011, 12:00
1223 بینراوە
ڕه‌نگه لایی زۆر که‌س ئاسایی بێت که مافی که سێکی تربخوات یان پێشێلی بکات.به‌ڵام لای به‌ڕێز کاك جه‌بار شێخانی که خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌سته زۆر ئاساییه.وه‌ك چۆن من ده‌ڵێم نابێت ماڤی که‌س بخورێت ئاوا منیش وه ده‌بێت مافی ئه‌و نه‌خۆم.به‌هه‌ر حاڵ بۆڕاستی ئه‌م بابه‌ته چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌خه‌مه ڕوو..به‌ڕێزان کاك جه‌بار هیچ بابه‌تێك خۆی نایی نوسێت ته‌نها ده‌چێت کۆپی بابه‌ته‌که له ماڵپه‌ڕه کانه‌وه‌ڕایی ده‌کێشێت ته‌نانه‌ت ڕه‌سمه‌کانیشی ناگۆڕێت.ئه‌مه کاری ڕۆژنامه‌وانی نیه به‌ڕێزم خه‌ڵک شه‌و نخونی ده‌کات تاهه‌واڵێك ده‌نوسێت یان ده‌گه‌ڕێت شار به‌شار بۆ هه‌واڵێك، تۆ چۆن ده‌توانیت هه‌واڵه‌که‌ی وه‌ر بگریت و بڵاویی بکه‌یته‌وه بێ ئه‌وه‌ی تۆ هیچ زانیاریه‌ك بده‌یت که ئه‌م هه‌واڵه له کوێوه وه‌رگیراوه.ئه‌گه‌ر توانایشت نه‌ماوه ده‌توانیت دانیشیت نه‌ك بازرگانی به‌خه‌ڵکه‌وه بکه‌یت.خاڵێکی تر ده‌مه وێت ئیشاره‌تی پێبده‌م ئه‌وه‌یه که بوونی ئه‌و ژماره خه‌یه‌ڵیه که وادانروه ده‌ڵێت 450 که‌س یان 600 که‌س له‌سه‌ر هێڵه به‌ڕێزم ئێمه که شاره‌زایی مان له کۆمپیته‌ر هه‌یه ناتاونیت چاوی ئێمه‌ی پێ دابخه‌یت.به‌ڵام ویژدانت ئاسوده‌که.ئه‌گه‌ر وابزانیت من چاوچنۆکم وه پێم ناخۆشه ماڵپه‌ڕه‌که‌ت پێسکه‌و توو بێت ئه‌وا ئه‌م ڕسته‌یه له مێشکت ده‌رکه.به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر ئاشکرا له بابه‌تی13/06/2011 بابه‌تێك له‌سه‌ر هانی گۆرانی بێژ نوسراوه له ته‌نیشت درێژه‌یی بابه‌ت نوسراوه 9067 که‌س تانوسینی ئه‌م بابه‌ته خوێنروه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر کلیك له ڕه‌سمی ناوه‌ڕاستی هانی بکه‌یت ده‌ڵێت 191 که‌س خوێندویه‌تیه‌وه.زۆر ڕێزم بۆ خاتوو هانی هه‌یه باوه‌ڕناکه‌م ئه‌گه‌ر خۆیشی قسه‌بکات 9000 که‌س گوێی لێبگریت ئیتر پێم ناڵێت تۆ ئه‌م ڕه‌قه‌مه خه‌یاڵیه‌ت له کوێوه هێنا؟ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌دا ئه‌وه به‌ڵگه‌م به ڕونی لینك کردوه.بۆیه برایی به‌ڕێزئیتربه‌سه خۆڵکردنه چاویی خوێنه‌ر.وه لێره‌وه ئاگادارت ده‌که‌مه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیت له‌م کاره ئه‌وا بابه‌تیی زۆر توندت له‌سه‌ر ده‌نوسم و ته‌واویی خوێنه‌ران له ڕاستیه‌کانت به‌ئاگا ده‌هێنمه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست