ئێوە پشتی گەلتان شکاند !

Saturday, 01/02/2014, 12:00

1430 بینراوە



گوتنێکی کوردی پێمان دەڵێ : ئەگەر زۆر هات قەباڵە بەتاڵە. چەند رۆژ لەمەوبەر بەرێز موراد قەرەیەلان لە گرتەیەکی ویدئۆییدا بۆ چەند خولەکێک بە بۆنەی ساڵەهاتی دووی رێبەبندان ئاخافتنێکی کودبوو کە لە یەکێک لە سایتە کوردیەکاندا بڵاو بۆتەوە. هەڵبەت ئەو سایتە لەسەر ناوی پێشمەرگە زۆر جار بیرو ڕای خۆی بۆ ورووژاندنی هیندێک بابەتی هەستیار دەردەبرێو پەیامی خۆی دەگەیەنێتە ئەو کەسانەی کە پێیان وایە کێشەی کورد بە هەستو سۆزی غەریبانە بە تایبەت لە هەندەران چارەسەر دەبێ. لە دەر بڕینی بیرو ڕای جیاوازدا بۆ هەر بابەتێک هەموو تاکێکی کورد ئازادە قسەی خۆی بکاو لە هەمان کاتدا مەرج نییە هەموو کەسێکیش ئەو قسانەی بە دڵ بێ بەڵام لە نێوان ڕێئا لیتەی مێژووی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی وڵات و خۆ بە زلزانی جیاوازی هەتا عەرزو ئاسمانە.
ئەوەی کە بەڕێوەبەرانی حیزبی دێمۆکڕاتی (پاش شەهید بونی پێشەواو هەڤاڵانی) توشی سەر لێ شێواوی کردووە نەبونی ئاڕشیوێکی مێژووییە بەرانبەر بە رێگوزەری مێژووی ساڵی١٩٤٦لە شاری مهاباد ودامەزراندنی کۆماری کوردوستانە. دەست کورتی وبێ ئاگایی بەڕێوەبەرانی (هەردووک لا) ئام حیزبە بۆ بەدواداچونی بارودۆخی سیاسی دونیا لەو سەردەمە و ئەوڕۆش وای لەو کەسانە کردووە تەنیا بۆگەرمکردنی هەناسەی سیاسی خۆیان پشت بە هیندێک بابەت ببستن کە قەت حەولیان نەداوە ببنە ئاڵترناتیف بۆ داخوازیەکانی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردوستان تەنیا ئەوە نەبێ کە رۆژانە دووپاتی دەکەنەوە. ٦٨ساڵ ئێمە حیزبین!(یانی ٦٨و٦٨هەر دەکاتەوە ٦٨!) ، خاوەنی کۆمارین، هەر ئێمە میراتگری کۆمارین!(ئەویش لە کۆیە) لە حاڵیکدا نیوەی تەمەنی ئەو حیزبە بە دوور بووە لە ئاڵوگۆڕەکانی ئێران ورۆژهەڵاتی وڵات.
لاپەڕەی ١٨٦و ١٨٧ پەڕتوکی،،حکومەتی میللیی کوردوستان، مهاباد ١٩٤٦،، ویلیام ئینگلتۆن جونیۆر،، دا هاتووە: لە ١٥ دیسامبڕی هەمان ساڵ / ئەسەد ئۆف ،، نوێنەری بازەرگانی سۆڤیەت / مهابادی بەرەو کونسولخانەی سۆڤیەت لە شاری ورمێ بە جێهێشت (لەراستیدا هەڵات !) . کاتی رۆیشتن لە وەڵامی بەرپرسێکی کوردا کە پێی گوت: ئێوە خەیانەتتان بە دۆستەکانتان کرد!(کوردوئازەری) لە جوابدا گوتی: کێشەی کۆمار بۆتە گرفتێکی نێودەوڵەتی!و یەکیەتی سۆڤیەت کاتێک دەتوانێ یارمەتیدان بدا کە ناوی حیزب سەر لەنوێ بکرێتەوە ،،ژ،ک، !!(رووسەکان کۆمەڵەی ژ،ک ، لێکردینە حیزبی دێمۆکڕات وپاشان ئەوەش جوابەکەیان جا بۆ خۆتان لێکی دەنەوە) پاش ئەو وەڵامە سووکەڵەو بێ جێیە رۆژانی دوایی / قازی موحەممەدو سەیفی قازی و بابا شێخ و چەند کەسی دیکە چوونە شاری میاندواو و خۆیان تەسلیمی ژێنڕاڵ / هومایونی / کرد .
هەر کات کەسایەتی سیاسی شەهید پێشەوا و شەهیدانی ئەو کات لەسەر تای تەرازوی ئەخلاق هەڵدەسەنگێنین بە وردی بۆمان دەردەکەوێ ئەو میراتەی کە پێشەوا بە جێی هێشت میراتێک نەبووە کە ئەوانی دوای خۆی ئاوا شەڕی لەسەر بکەن و پاش ٦٨ساڵ، یانی دوای کۆگرەی ٢ی ئەو حیزبە هەتا ئەو سەردەمە نیوەی تەمیان لە دەشتی کۆیە بە خەساری تێپەڕاند وتەنیا خۆ بە زلزانی بکەنە هەوێنی سیاسەتی رۆژانەیان. پێشەوا وهاوڕێیانی هەر چۆنێک بێ مێژوویەکی روون وئاشکرایان بە ئێمە ڕاگەیاند کەلە بەشێکی لە وەسیەتنامە سیاسیەکەیدا بە ڕاشکاوی پێمان دەڵێ : ،،،،،،،یەکیەتی وتەبایی خۆتان بپارێزن، کاری نەشیاو لە بەرانبەر یەکتردا مەکەن ،و چاو چنۆک مەبن. کام یەک لەو قسە مێژوویانەتان بە جێ گەیاندووە؟؟
ئەوەی کە بە ڕێز قەرەیەلان گوتویەکۆماری مهاباد ونەیگوتوە / کۆماری کوردوستان / من ئیزن بەخۆم نادەم لە جیاتی ئەو قسە بکەم وکادرۆی پ. ک. کەش نیم هەتا پێی بڵێم ئاوا نەدوێ وچون نەزەری خۆی راگەیاندووە. پرسی سەرەکی ئەوەیەکە مێژوو دەبێ بڕیار بدا، ناوەندی زانستە مێژوویەکان بڕیار دەدەن، دوکۆمێنتی مێژوویی، ئاڕشیوەکان، لەسەری دەدوێن. ئەوانە جودان لە هەستو سۆزێکی چەند کەسو چەند بەرپرسی حیزبی کە بازەرگانی بە مێژوومان دەکەن. هەر دەڵێی تەواوی کێشەکانتان لە نێو خۆتاندا چارە سەر کردووە هەزاران پێشمەرگەتان چەک بەدەست لەسەر سنورەکان ئامادە باشن تا کۆماری ئیسلامیمان بۆ بڕوخێنن تەنیا مەحتەلی ئەوەن کێ دەڵی ،، کۆماری مهاباد ،، یان ،، کێ دەڵێ کۆماری کوردوەستان !!. (کار بە کردەوە پێک دێ بە قسە پێک نایە) .
لە جوابی وتووێژی بەڕێز قەرەیەلاندا، ئەندامێکی سیاسی یا بەرپرسی کومیتەناوەندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێرانی سەر بە کاک مستافا هیجری بەڕێز نەزیف قادری ویستویە جوابی ئەو گرتە ویدئۆیە بداتەوە ودەڵێ : قەرەیەلان قسەکانی دوورن لە راستی!(یانی درۆیان دەکا) و حیزبی دێمۆکڕاتیش پشتی بە گەلی خۆی بەستووە! ولە داهاتوشدا دەردەکەوێ کام حیزب لە سەنگەری خەباتی راستەقینە دایە کام حیزبیش هەر رۆژ بە / بایەک شەن / دەکا! (هەر لە ئێستاوە ئەو خودموختارییە لە داهاتودا بۆ کوردی وەردەگرن بەشی من بەزیاد بێ چون ئەوەیە لێکدانەوەتان بۆ جوغڕافیایەکی گرینگی سیاسی وەکو خاکی کوردوستان) ئەگەر کەسێکی دوکاندار یا تەماتەفرۆش ئەو قسانە بکا هیچ جێگای رەخنە نییە. بەڵام کەسێک کە داوای خودموختاری یا فیدڕاڵی بکا بۆ کورد ودێمۆکڕاسی بۆ ئێرانی بن دەستی قزڵباشەکان نە تەنیا جێگای رەخنەیە بەڵکەم شەرمیشە. هەر کات مێژووی ئەو حیزبە بە چەنگ بەڕێوەبەرانی دوای ساڵی ١٩٤٦ بەو لاوە لە / شەن / بدەین ئەوەی بۆمان دەردەکەوێ دەبێتە بەرهەمی ژیانی سیاسی ولەسەرمان بۆتە ماڵێکی وێران. کۆنە فەقێ ، کۆنەمەلا،کەسانی نۆ کلاس سەوادو دیپڵۆمی ٥٠ساڵ لەوەی پێش،چەند کەسی ئاکادیمی فەڕەنگ دیدە ئەو حیزبە قەت نەیانتوانیوە گوتنە بە نرخەکانی شەهید پێشەوا لە تەمەنی خەباتی سیاسی خۆیان پێک بێنن.
پێشەوا، زوو هەستی بەوەکرد کە چۆن رووسەکانی سەر بە حیزبی کومونیست دۆزی کوردیان لە ژ، ک، وەکردە حیزبی دێمۆکڕات ولەدەشتی تراویلکەی خودموختاریشدا بە تەنیا بە جێیان هێشتین وکردیانینە سووتوی بەربای بەرژەوەندی نەفتی باکوری ئێران و بەرژەوەندی سیاسی خۆیان.چین وتوێژێک لەسەردەمی کۆماردالە مهاباد ودەوروبەر یتان بە سوتاندنداو نەگەیشتە ئاکام، چین وتوێژێک پاش رووخانی کۆمارو دەسەڵاتی بنە ماڵەی پەهلەویو فیداکرد، چین وتوێژێک لە کاتی هاتنە سەرکاری مەلاکان لە ئێران هەتا ئەو کاتە تەفتوتونا کرد وکە چی ئاکامەکەی لێکدابڕانو نێونرکە لێکنانە لە کۆی سەنجەق و زڕەگوێز. ئەدی بۆ پێمان ناڵێن سەنگەری راستەقینەی خەبات لە کوێیە؟کام حیزب هەر رۆژێک بە بایەک / شەن / دەکا؟ حەڕەکەتی رزگاریخوازی کورد لە باکور بە رێبەرایەتی رێبەر ئاپۆ و١٥ساڵ زیندانی ئیمڕاڵی ئەوەندی لە شەهیدان خاوەن دەرکەوتووە،ئێوە نە بونە خاوەنی؟ لێک ترازان ، تکای خەڵک ، تکای دایکی شەهید، تکای دارو بەردی وڵات، کاریگەری لەسەر مەیلو خواستی شەخسی ئێوە ناکا.راست دەکەن پ.ک.ک.هەر جارێک بە بایەک شەن دەکا؟ ئێوە ئەگەر تسۆنامیش بگاتە سەرتان لە جێگای خۆتان ناجوڵێن نەتەنیا گەلتان لە پشت نییە بەڵکەم پشتی کەلیشتان شکاند.
جەعفەر کەریمی ٣١/١/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە