کورد له‌ نێوان ستراتیژی جاشیزم و ڕزگاری دا یان بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردو ستراتیژی شکست(به‌شی دوهه‌م)

Tuesday, 07/09/2010, 12:00

2023 بینراوە


سایکۆلۆژیه‌تی ئایینی و سایکۆلۆژیه‌تی خێڵ‌‌

کورد دوای وون بونی که‌سایه‌تی کلتوری ئایینی ناوه‌کی خۆی دوای ده‌سه‌ڵاته‌ مه‌زنه‌ نه‌ته‌وایه‌تی یه‌که‌ی (میدیا) هێنده‌ داگیر کراوه‌ و لێ دراوه ، ئایینی تیا گۆڕاوه‌ سه‌یکۆلۆجیه‌تێکی ڕۆحی و نه‌ته‌وه‌یی و که‌لتوری خۆپارێزی ئاینی تیا دروست نه‌بووه‌ ... ئه‌م سایکۆلۆژیه‌ته‌ له‌ چوارچێوه‌ی که‌سایه‌تی و مه‌عنه‌ویه‌تی هێزی ده‌رونی خێڵ و سه‌رۆك خێڵ و واخۆی پیاده‌ ده‌کات به‌جۆرێك خێڵی کورد به‌خێڵ و سه‌رۆك خێڵه‌وه‌ که‌س و خێڵی تری کورد به‌ شیاو تر له‌ خۆی بۆ سه‌رکردایه‌تی کورد نازانێ گه‌ر کاتێ خێڵێکی کورد بۆ ده‌سته‌ڵاتی کوردیش هه‌وڵی دابێ ئه‌وا ئه‌م خێڵه‌ی تر پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆته‌ نۆکه‌ری داروده‌ستی دوژمن بۆ له‌ناو بردنی ئه‌و خێڵه‌و دواتر ئه‌و ده‌وره‌ی بینیوه‌ته‌وه‌ که‌ خێڵه‌که‌ی تر بینیوێتی ئه‌مه‌ش له‌شه‌ڕی (ئه‌رده‌ڵان وبابانییه‌کان یان بابانه‌کان و میرانی سۆران) دا ده‌رده‌که‌وێ ته‌نانه‌ت حکومه‌تی میرنشینه‌کانی (سالاریه‌ وحوسنه‌ویه‌و حه‌مدانیه‌ و به‌رزی کانی و ئه‌یوبیه‌کان..هتد) وه‌هه‌روا بووه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌م شه‌ڕانه‌ش له‌ ڕێبازه‌ (سۆفیه‌تێکانی-قادری و نه‌قشبه‌ندی وسادانه‌کانی به‌رزنجی وتاڵه‌بانی و به‌درخانی ونه‌هری دا هه‌بووه‌). ئه‌مه‌ش له‌ ڕووی ئه‌منی قه‌ومی کورده‌وه‌ له‌ مێژوودا مه‌وقعیه‌تی جیۆبۆلۆتیکی کوردستان و (چه‌مکی ئومه‌میه‌تی ئایینی)وه‌ له‌ خشته‌بردنی سه‌رانی جوڵانه‌وه‌ .
خێڵ گه‌رایه‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کانی (عه‌ره‌بی ئیسلامی ، فارسی پێش ئیسلام ودوای ئیسلام ،تورکی سونی) به‌ ئاسانی دیاره‌ نمونه‌ی هه‌ره‌نزیك پشتگرتنی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی بۆ پاشای کۆره‌ پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك تێكچن عوسمانلی یه‌کان له‌ڕێ ی ئایینه‌وه چ دۆزه‌خێکیان له‌ چه‌رخی نۆزده‌هه‌مدا بۆ ئێزیدیه‌کان داخست به‌سه‌رکرده‌ی پاشای کۆره‌ی ڕه‌واندز.‌ (بۆیه‌ سایکۆلۆژیه‌تی هه‌ڵهاتن-به‌رگری-خۆشاردنه‌وه له‌ هه‌ناوی خێڵه‌ کوردیه‌کاندا دروست بوو) فریاد ڕه‌سی مه‌زنی داگیرکه‌ران چه‌مکی ڕزگاری بووه‌ لای سه‌رانی خێڵ گه‌ری کورد له‌ مێژوودا به‌ چه‌ندین سه‌ده‌ی‌یه‌ك له‌ دوای یه‌ك (داگیرکه‌رانی کوردستان - ئاشوری - سکیت وکیمه‌ری - هه‌خامه‌نشی-یۆنانی -ڕۆمانی)دواتر عه‌ره‌بی (ڕاشیدین،ئه‌مه‌وی،عه‌باسی،سه‌لجوقی،بوه‌یهی ،عوسمانلی، سه‌فه‌وی،هۆلاکۆ،جه‌نگیزخان،ته‌یموری له‌نگ،بریتانی،فرنسی) دواتریش دابه‌ش کردنه‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌که‌ی (لۆزان) ووڵاته‌ ده‌ست کرده‌کانی(عێراق،سوریا،تورکیا) ئه‌و که‌سێتیه‌ کلتوریه‌ی کوردی تێك شکاند (چه‌مکی هاوڵاتی نه‌ته‌وه‌ی) یا ده‌سه‌ڵاتی(نه‌ته‌وه‌یی ئایینی)‌ لای خێڵه‌ کوردیه‌کان له‌بیر چۆیه‌وه‌ قودسیه‌تی ئایینی ته‌نها(ئه‌تنیکی تاکه‌ خێڵ و به‌ره‌ خێڵ نه‌بێ)ئایینیش(چه‌مکی شه‌ڕی غه‌یره‌ نه‌ته‌وه‌ی بیربردنه‌وه) ئایین کارێکی وای کرد دوژمنیان لێ تێك بچێ و به‌ درێژای مێژووش ده‌سته‌ڵاته‌کانی داگیرکه‌ران ئاینیان وه‌ك چه‌کی یاری کردن به‌خێڵه‌ کورد و میری کورد بۆ(فراوانی ده‌سه‌ڵات به‌کار هێنا) ئه‌م تێك شکاندنه‌‌ی کورد تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش خۆی پێ نه‌گیراوه‌ته‌وه ‌به‌بۆچونه‌ (کۆسمۆپۆلیته‌ ئاینیه‌کانیه‌وه‌ خۆی وا ده‌ڕوانێته‌ کێشه‌که‌ی واته‌ مه‌رکه‌زی ئایین خارج ووڵاتی کورده‌ -کوردستان فه‌رع)ئه‌مه‌ بووه‌ به‌ سیسته‌می معریفی له‌زه‌ینی و سایکۆلۆژیای کورد دا واته‌ ئێمه‌ ته‌فسیرو ته‌نانه‌ت فه‌همیش له‌ ئایین و سیسته‌می ئایین له‌ مه‌رکه‌زه‌وه‌ وه‌رده‌گرین ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی سایکۆلۆژیه‌تی ئایینی و خێڵه‌ که‌ بووه‌ سیسته‌می زه‌ینی هه‌موو ئه‌ندامێکی خێڵه‌ کورد ته‌نانه‌ت ئه‌م بۆچونه‌ فیکره‌و ئایدۆلۆژیه‌و هاوچه‌رخ کۆسمۆ پۆلیته‌کانی و پێچه‌وانی دینیش ده‌گرێته‌وه‌ واته‌ کورد خۆی فاکته‌ری کاریگه‌ر تر بووه‌ له‌ به‌شێکی گه‌وره‌ی ستراتیژی کورد قڕان
له‌ مێژوو ئێستاشی دا وه‌ك دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی کوردستانی باشور بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی جوله‌که‌و که‌چی پشتی جوڵانه‌وه‌ی کوردی ڕوژهه‌ڵات و باشور نه‌کراوه‌ جوڵانه‌وه‌ فه‌له‌ستینیه‌کانیش دۆستی ستراتیژی کورد نه‌بوون بۆیه‌ خێڵه‌ کورده‌کان کامه‌ی له‌ مێژووی بزافی جوڵانه‌وه‌که‌دا دژبه‌ داگیرکه‌ران بووه‌ سه‌رده‌مێ له‌ سه‌رده‌مه‌کان ده‌سته‌مۆی داگیرکه‌ران بوون ئه‌مه‌ هه‌ر تاوانی (مه‌لا ئیدریسی بتلیسی) نی یه‌ وه‌ك (شه‌ره‌ف خان)له‌ شه‌ره‌ف نامه‌دا ده‌ڵێ به‌ڵکو من ده‌ڵێم ئه‌مه‌ پڕۆسه‌ی هه‌موو خێڵێکی کورد بووه‌ که‌ وه‌ك ئیدریسی بتلیسی عه‌قڵیان کاری کردووه‌ بۆیه‌ یه‌کێتی ئه‌تنیکی یا فیدراسۆنی کورد له‌ پرۆسه‌ی به‌ کورد بوون دا له‌ مێژوودا زۆر سست هاتووه .

ستراتیژی ناوچه‌یی هه‌رێمی کورد‌

ئه‌م بڕواو بۆچونه‌ له‌ گه‌وره‌ خێڵێك یان له‌ ناوچه‌یه‌ك که‌ شه‌جه‌ره‌و سولاله‌ی(ڕه‌گ)ه‌ خێڵه‌کان ده‌چنه‌وه‌ سه‌ریه‌ك واته‌ براو که‌سی یه‌ك بوون بۆ ده‌سه‌ڵات تێکۆشاون له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند خێڵێکی جیاتری کورد دا دوژمنانه‌ ڕه‌فتاریان کردووه‌ نمونه‌ی ئه‌مانه‌ وه‌ك(حکومه‌تی سالاریه‌و مه‌روانی کورد بوون) ئه‌مه‌ یاده‌وه‌ری دیالۆگی کورده‌ بۆ که‌ینونه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌مه‌ له‌ڕووی ئاکامی ئه‌و ستراتیژه‌وه ته‌نها دابڕانی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی و هه‌رێمی یه‌ تاکۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م هات دوای دابه‌ش کردنی کوردستان له‌ نێوان(عوسمانی و سه‌فه‌وی)دا ته‌واو ڕه‌نگی دایه‌وه‌ (مه‌لا ئیدریسی به‌تلیسی) باشترین نۆکه‌ری عوسمانی بوو هه‌ندێ تر هی سه‌فه‌وی بوو دواتر له‌ دابه‌شکردنی کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانلی له‌ سا‌ڵی 1922 دا جوڵانه‌وه‌ ناوچه‌یه‌کانی (سمکۆی شکاك،شێخ سه‌عیدی پیران،شێخ مه‌حمودی نه‌مر) هاوچه‌شن و جۆریه‌ك کات بوون .دابڕاو له‌گه‌ڵ یه‌کتر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌کی سه‌رانی جوڵانه‌وه‌کان هه‌بوو به‌ڵام یه‌ك ستراتیژو یه‌ك ته‌کنیکی سه‌ربازی و هاوسه‌نگه‌ری یه‌کتر نه‌بوون دژی دوژمن به‌ڵکو تا ڕاده‌یه‌کیش ڕۆحیه‌ت و سایکۆلۆژیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه‌ و جاری وا هه‌بووه‌ (سمکۆ)دۆستی ئینگلیز بووه به‌ڵام(شێخ مه‌حمود)دۆستی تورك بووه‌و دوژمنی ئینگلیز له‌ و کاته‌ش دا(شێخ سه‌عید)دوژمنی تورك بووه‌ ئێستاش له‌ جوڵانه‌وه‌ی کوردا له‌ ڕووی حیزبایه‌تیه‌وه‌ له‌سه‌ر (بادینان و سۆران) دیاره‌ له‌ پارچه‌کانی کوردستانی گه‌وره‌شدا هه‌روایه‌ .

جیۆستراتیژی جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری کورد

له‌دیرۆکه‌وه‌ تا په‌یدابوونی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی وعوسمانی جوڵانه‌وه‌ی کورد له‌و مێژووه‌ دورو درێژه‌دا هه‌رچه‌نده‌ بریتی بوو له‌ به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی شکستی و نوشوستی ئاشبه‌تاڵ هه‌رچه‌نده‌ سه‌رکردایه‌تی خێڵ نه‌بوونی چه‌کێکی ستراتیژی و کاریگه‌ر‌ پێ ی وه‌ك پێکهێنانی پێگه‌یه‌کی ئایینی یان ئایین زایه‌کی ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزو که‌ڵچه‌ری به‌هێزی ڕابوردو نه‌ بۆته‌ هێزێکی ڕۆحی و مادی و مه‌عنه‌وی و سوپای بۆ کورد به‌ڵام تێکڕا تان و پۆیان له‌سه‌ر هێڵی ڕزگاری بوون جگه‌له‌ (سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی)که‌ له‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ به‌ده‌ر بووه‌ وه‌ك ناکورد دواتریش هاو ز‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا دوژمنانی کورد له‌ڕوی هێزو ته‌کنیکی سوپای و ئاینی و شارستانێتیه‌وه‌ به‌هێز تر بوون بار جیۆپۆلۆتیکیشی که‌ کوردستان ناوچه‌ی ڕێڕه و ممری ستراتیژی و ترانزێتی سوپایی هێزه‌ ئیمپراتۆریه‌کان بوون هاو‌کات بوون بۆ ئه‌م شکسته‌ ئیتر لێره‌ به‌دواوه‌ ده‌ورانێکی سه‌یرو نوێ تر هاتۆته‌ کایه‌وه‌ .

ستراتیژی جوڵانه‌وه‌ی کورد له‌سه‌رده‌می عوسمانلی و سه‌فه‌وی دا

ڕۆژ ژمێری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ (عه‌سمانلی و سه‌فه‌وی) په‌ڕه‌ په‌ڕه‌ ناکه‌م ته‌نها ئاکامی سایکۆلۆژی وکه‌لتوری له‌ عه‌قلیه‌تی سیاسی کوردا له‌ بێژه‌نگ ده‌ده‌م که‌ کوردستان دابه‌ش بوو له‌نێوان (شه‌ڕو په‌یمان نامه‌ی چاڵدێران) ده‌سه‌ڵاتی فراوان خوازی هه‌ردوکیان دا . که‌ دوده‌وڵه‌تی کلاسیکی و ئیمپراتۆریه‌تی ئیسلامی بوون کرۆکی دوو مه‌زهه‌ب دوو ئاینزای ده‌سه‌ڵاتی یه‌ك ئایین بووه‌ هۆکارو ئه‌نجامی شه‌ڕی چه‌ند جاره‌یان مه‌یدانی شه‌ڕو زۆران بازیه‌که‌ له‌ ڕووی سیاسی و مه‌زهه‌بی و جیۆسیاسیه‌وه‌ ‌ کوردستان بوو. کورد به‌زۆرینه‌ مه‌زهه‌بی سونی یه‌و سونی بووه‌ پشتی عوسمانلی یان گرت و عوسمانی به‌ پشتی کورد شه‌ڕه‌که‌یان برده‌وه‌ که‌ مینه‌یه‌کی که‌میش له میره‌ کورده‌کان و ڕه‌عیه‌ته‌کانیان پشتی سه‌فه‌وێکانیان گرت نزیکه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری کوردستان بۆ عوسمانلی به‌شه‌که‌ی تری بۆ سه‌فه‌وی بوو له‌ شه‌ڕوو په‌یمان نامه‌ی (چاڵدێران) 1514 تێبینی یه‌کی وورد هه‌یه‌ لێره‌دا حه‌قه‌ بیڵێین زۆر له‌ کوردی سنوری عوسمانلی نزیك ناوچه‌ی تورك شیعه‌ن سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی کوردی نزیك ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ش سونی مه‌زهه‌بن. هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تاکانی عوسمانلی و سه‌فه‌وی دا له‌ شه‌ڕدا بوون کوردی نزیك تورك پشتی شیعه‌یان گرتووه‌ و کوردی نزیك شیعه‌ش پشتی عوسمانلی تورك به‌بێ ئه‌وه‌ی کورد خۆی له‌سه‌ر یه‌كتر بکه‌نه‌وه‌ واته‌ له‌ بێ هێزیه‌وه بۆ بێ هێزی تر تا بێ بێهێزتر بوون ئه‌مه‌ش هۆکارێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌شیان بۆ یه‌کێك له‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ کردۆته‌وه‌ وه‌ك فریادڕه‌س سه‌یریان کردون به‌پشتی یه‌کێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ دژی ئه‌وی تریان وه‌ستاون . گه‌لێ جارو بگره‌ هه‌موو جارێك شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و ناوچه‌یش کورد به‌ کورد کوشتن زۆر بووه‌ مێژووی (ئه‌رده‌ڵان و بابان و سۆران و...هتد)پڕه‌ له‌م کێشانه‌ هه‌رچه‌ند له‌ نێوان ئه‌م میرنشینانه‌دا مه‌سه‌له‌ی ڕزگاری کورد هه‌بووه‌ . ئێمه‌ نه‌وه‌ی دوای ئه‌و مێژووه‌ین ئێمه‌ کوڕی مێژووی سه‌روه‌ری و یاده‌وه‌ری کورد ئه‌م ڕاستیانه‌یان بۆ تۆمار کردووین ئیدریسی بتلیسی به‌شانازیه‌وه له‌ نوسراوی (سه‌لیم نامه‌دا)ده‌ڵێ 99 میرم بۆ چونه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانلی ڕێك خستووه‌ دیاره‌ ئه‌وانه‌ی ڕازی نه‌بوون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ودا بوون خۆ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا لێره‌وه‌ مێژووی باوکانه‌مان و وێنه‌یه‌کی جوڵانه‌وه‌ی سه‌رانی یا میرانی کورد بریتی بوو له‌ (جاشیزمی کورد)بۆ ڕزگاری کورد یان بۆ خزمه‌ت کاری ده‌وڵه‌تی له‌م ده‌وڵه‌ته‌ به‌هێزانه که‌ زیاتر ئه‌م ڕایه‌یان دروست تره ئه‌مه‌ هاوکێشه‌یه‌کی مێژووی کورده‌ تا ئێستا گێلانه‌و ترسنۆکانه‌و ناشییانه‌ دانمان به‌م ڕاستییانه‌دا نه‌ناوه‌ بۆ ساتێ له‌ ساته‌کانی مێژوو.

جــــاشیزم :

ئه‌گه‌ر وه‌ك تێزێکی مێژووی و نوسراو له‌ تێکستی مێژووی کوردا وه‌ك ئامانجێ نه‌نوسرابێ ئه‌وا خه‌سڵه‌ته‌کانی جاشیزم له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌ ڕونترین وێنه‌ ده‌رده‌که‌وێ. میری میران (مه‌لا ئیدریسی)سونی مه‌زهه‌بی کورد نه‌وه‌دونۆ میری کوردی ڕێکخست بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانلی و ڕازیان بکات و به‌شداریان له‌شه‌ڕی عوسمانی و له‌گه‌ڵ سه‌فه‌وی وه‌ك ده‌ست پێك له‌گه‌ڵ میره‌ کورده‌کانی که‌له‌گه‌ڵ سه‌فه‌وی دا شه‌ڕبکات و بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ (میری میران) به‌قه‌ناعه‌تی سو‌ڵتانی عوسمانلی و به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و.ئه‌ی ئه‌سڵه‌ن جوڵانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی ده‌سه‌ڵاتی کورد له‌ کوێ دا ئاماده‌یی نیشان داوه‌ ئیتر دیارده‌ی‌ یا مێژووی جاشایه‌تی کورد هی سه‌رده‌می(جل خوار)ی تورك په‌رست و ئینگلیز په‌رست(جاسوس)و شه‌سته‌کان حه‌فتاکان و هه‌شتاکان و نه‌وه‌ده‌کانی ئه‌م چه‌رخه‌نین. به‌ڵکو پێشینه‌و مێژینه‌ی هه‌یه‌و جاشیزم وه‌ك ئاکامێکی ڕۆحی و مه‌زهه‌بی و خێڵه‌کی و ناوچه‌ی و ته‌نانه‌ت بۆ ئێستا فیکریش له‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ تا ئیمڕۆ درێژه‌ی هه‌یه‌ ئیتر ستراتیژی شکست و ئاشبه‌تاڵ بۆ خۆی نه‌ك هه‌ر تاوان نی یه‌ له‌سه‌ر که‌س به‌ڵکو به‌رئه‌نجامێکی حه‌تمی پرۆسه‌ی زۆر ئاسایی جوڵانه‌وه‌که‌ ده‌بێ ته‌نانه‌ت له‌ ڕووی سایکۆلۆژی عه‌قڵیه‌وه ستراتیژی ڕزگاری نه‌ك هه‌ر دواده‌که‌وێ به‌ڵکو ناش هێڵێ له‌ دایك ببێ چونکه‌ تا ئه‌م چرکه‌ی ئێستا هێشتا بخاته‌به‌و دیالۆكی عه‌قڵی و عه‌شیره‌تی و ناوچه‌گه‌ری دیلۆگی نێوان دوژمن و سه‌رانی کورد له‌ هه‌موو دان وساتێکدا به‌رده‌وام بووه‌ بۆیه‌ جوڵانه‌وه‌ی میللی گه‌رای سه‌ره‌تای کوردی نانه‌ته‌وه‌ی ناڕه‌سه‌ن له‌ ڕووی تێزی کامڵ بووی ناسیونالیستی یه‌وه هێزی سه‌روه‌ری مێژووی له‌وانه‌وه‌ وه‌رگرتووه ته‌نانه‌ت نه‌ی توانیوه‌ ناتوانی ته‌عریفی نه‌ته‌وه‌یی ووڵات گه‌رای کوردستان و شۆڕشی کوردستانی بکات تێ ناگات شۆڕش له‌م چوار ووڵاته‌ ده‌ست کرده‌ له‌ کوردستانه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌گاته‌ ئاکام له‌م تێزه‌ زیاتر شۆڕش له‌م ووڵاتانا مانایه‌کی تر نابه‌خشێ‌‌‌ .

ستراتیژی جـــاشیزمی کــــورد ‌‌

ئه‌کرێ هه‌موو قۆناغه‌کانی پێش په‌یدا بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ئاینزایه یاخود عوسمانی و سه‌فه‌وی یه‌ قۆناغی سه‌ره‌تای ڕزگاری ڕاسته‌قینه‌ دابنێن هه‌رچه‌نده‌ ڕاکردن و خۆشاردنه‌وه‌ و خۆلادان بووه‌ به‌ڵام
چرۆی جاشیزم وه‌ك پڕۆسه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵات و باری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری فه‌رهه‌نگی له‌ جوڵانه‌وه‌ی کوردا سه‌ری هه‌ڵ داوه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و جوڵانه‌وانه‌ی کورد له‌ سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی و
عه‌باسی وسه‌لجوقی و بویهی ته‌نانه‌ت سه‌ڵاحه‌دین وهۆلاکۆ وجه‌نگیزخان و بۆ ته‌نها چرۆی ڕزگاری سه‌وز نه‌کرد پرسیار کردن له‌ مێژوو پرسیار کردن نی یه‌ له‌ موسته‌حیل گه‌ر واش بێ ئه‌وا مو‌سته‌حیل له‌
ئه‌سڵی پێك هاته‌ی هه‌نگاوی یه‌که‌می جوڵانه‌وه‌که‌دا بووه‌ له‌ ناکامڵی ڕزگار‌ی سه‌رکرده خێڵه‌کیه‌ ناوچه‌یه‌کانی کوردا بووه‌ ئه‌وه‌ بوو دواتر کورد به‌بێ که‌ینونه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی خۆی. خۆی و خاکه‌که‌ی و ئاینه‌که‌ی له‌ خزمه‌تی مه‌رکه‌زیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ و ئایینی غه‌یره‌ کورد ته‌رخان کردووه‌ وه‌ك تورك و فارس و عه‌ره‌ب جاشیزم وه‌ك پرۆسه‌یه‌کی به‌نهێنی ده‌سه‌ڵاتی کورد که‌ هێڵه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ی یه‌کسه‌ربه‌ (پان جاشیزم)ده‌ستی پێ کردو دیارده‌و مه‌وقعیه‌تی جیۆپۆلۆتیکی کوردستان وه‌ك ترانزێتی بازرگانی ئابوری وسوپای ئه‌و جیۆسیاسیه‌ی پان جاشیزمی له‌لای سه‌رۆکه‌ یا میره‌ خێڵه‌کان ناوچه‌یه‌کانی کورد دروست کرد ڕاسته‌و ڕاست هه‌ڵگری ئاڵای ئه‌و په‌یامه‌ جاشیزمه‌ی کورد به‌ شانازیه‌وه‌ له‌ده‌می خۆی و خه‌ڵکانی تره‌وه‌ ئیدریسی به‌تلیسی بووه‌ ئیتر به‌فێڵ بووبێ یاخو پشت هه‌موو کورده‌کانی بۆ پله‌و پایه‌ی خۆی خسته‌ خزمه‌تی سوڵتانی عو‌سمانی شه‌ره‌ف نامه‌ ورد ئه‌مه‌ی باس کردووه‌ ئه‌م کاره‌ درێژه‌ی کێشاوه‌ به‌ وه‌خته‌ مێژوویه‌کانی ژیانی کوردا له‌ میرنشینه‌کانی کوردی وه‌ك سۆران و بۆتان و بابان ده‌نگی داوه‌ته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت له‌م چه‌رخه‌شدا هه‌بووه‌ وێنه‌ی کلاسیکی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئیدریسی به‌تلیسی بۆ پاراستنی گیانی تایبه‌تی خۆی کێشاوه‌ته‌وه‌و سه‌روه‌ریه‌کی مێژووی تری داوه‌ته‌ ده‌ست دوژمنانی کوردو شکستی نوێ ی بۆ کورد تۆمار کردووه‌ سه‌یریش له‌وه‌دایه‌ هه‌ندی خه‌ڵك هێشتا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیه‌شدا به‌ ئاوه‌ژوو له‌ لۆژێکی شۆڕش ده‌گه‌ن و هه‌ندێ له‌ ڕوناک بیرانیش حه‌قه‌ ئه‌مه‌ش بڵێن له‌و جه‌نگستانی جاشایه‌تی دا تاکو ته‌واوی میره‌کانی ئه‌و میرنشین و ئه‌ماره‌ته‌ کوردیانه‌ی وه‌ك ئه‌رده‌ڵان ، بابان، سۆران هه‌بووه‌ ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی بۆ ئامانجی ده‌سه‌ڵات دارێتی کورد بووه‌ وه‌ك ئیبراهیم پاشای ئه‌وڕه‌حمان پاشای بابان و محه‌مه‌د پاشای کۆره‌ی سۆران فۆڕمێکی نوێ تری جاشیزم له‌ مێژووی جو‌ڵانه‌وه‌ی کورد بۆ ده‌سه‌ڵات دارێتی دیاره‌ هه‌ر خێڵ و سه‌رۆك خێڵ و میره‌کان کاره‌کته‌ری کارای ئه‌و شانۆیه‌ بوون به‌ به‌رده‌وامی بریتی بووه‌ له‌ (جوڵانه‌وه‌یه‌ جاشایه‌تی) واته‌ جاشی شۆرش گێڕو (جاش شۆڕش گێڕ) له‌وانه‌یه‌ لاتان ئاسایی نه‌بێت وه‌ك نێونان به‌ڵام بۆ خۆی پرۆسه‌یه‌کی مێژووی جوڵانه‌وه‌کانی کورده‌ دیاره‌ ده‌زانن مێژووی عه‌باسی و سه‌فه‌وی له‌ سه‌رده‌می ئه‌رده‌ڵانیه‌کانه‌وه تا میرنشینه‌کانی سۆران بادینان،بۆتان،بابان زۆریان دژی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ری عوسمانی پشتی به‌ستووه‌ به‌ سه‌فه‌وی یاخود به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دژی سه‌فه‌وه‌ی پشتی به‌ستووه‌ به‌ عوسمانی وه‌ك ڕه‌عیه‌ت و یا سیسته‌می خود موختاری جوڵاونه‌ته‌وه‌ی بابانی یه‌کان به‌ته‌واوی ئه‌رده‌ڵانێکانیان له‌ناو برد جگه‌ له‌ خۆخۆری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌ڵان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات . بابانیه‌کان هه‌ندێکیان دژی خۆیان بوون له‌گه‌ڵ عوسمانێکانداو هه‌ندێکیان له‌گه‌ڵ سه‌فه‌وێکاندا ئه‌وڕه‌حمان پاشای بابان و ئیبراهیم پاشای به‌ به‌دوو نمونه‌ی ئه‌م ڕاستی مێژوویه‌ن هاوکات و دواتریش پاشای کۆره‌ له‌نێوبه‌رو سوتێنه‌ری 54 گوندی یه‌زیدێکانن ڕوخان و قه‌تل و عامی ئێزیدیه‌کانیان کرد به‌ناوی (غه‌زای)ی ئیسلامیه‌وه‌ به‌ فیتی عوسمانی ئه‌و شه‌ڕه‌یان له‌گه‌ڵ ئێزیدیه‌کان کرد شه‌ڕی کورد کوژه‌و نێوخۆی وه‌ شه‌ڕی میرنشینی سۆران له‌گه‌ڵ بابان که‌چی ئیدعای ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کرد ئه‌م که‌سێتیانه‌ له‌ یه‌ك کاتدا (جاش و شۆڕشگێر)بوون ئه‌مه‌ نه‌بوونی مه‌نهه‌جی خێڵ و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی سه‌رکرده‌ی کلاسیکه‌ خێڵکیه‌کانی کورد بووه‌ یان ڕاستر ئیتر له‌م ڕوه‌وه‌ خێڵ و نه‌ته‌وه‌ی یان نه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات داری خێل مه‌نهه‌جی مانه‌وه‌ی خۆی له‌ خۆفرۆشی و خیانه‌تا ده‌بینینه‌وه‌ بۆیه‌ ئێستاش ڕه‌سمیان کێشاوه‌ته‌وه‌ له‌ نێو حیزب و پارته‌ خێڵه‌کیه‌کان و نا خێڵه‌که‌کانی کوردا دیاره‌ نا هۆشیاری و نه‌ته‌وه‌یی و نا ئاشکرای ستراتیژی چه‌واشه‌ی سیاسی جوڵانه‌وه‌که‌ زۆری له‌ کورد وه‌ك شۆڕشگێڕ دابڕیوه‌ وه‌بڕوایان به‌ مه‌سه‌له‌که‌ نیه‌و ئه‌سڵه‌ن له‌ شۆڕشه‌که‌ زیاتر چه‌کداری جاشن بۆ داگیرکه‌ر ئێستا له‌ تورکیا (گوند پارێز)سواره‌ی حه‌میدی جارانه‌ له‌ ئێران پاسداروبه‌سیچ و جاش له‌ کوردستانی خۆماندا2007 فه‌وجی خه‌فیفه‌ی جاران هه‌ر به‌و فۆڕم و مه‌نهه‌جه‌ی جاشایه‌تیه‌ خراونه‌ته‌ فۆڕمی حیزبێکه‌وه‌ بۆ حیزبایه‌تی نه‌ك بۆ سوپای ڕزگاری کوردستان دواتر فۆڕمێکی تری جاشایه‌تی کورد جاش جۆکه‌ری خێڵه‌ سه‌رسنوریه‌کانی کوردستانه‌ یان پارت وڕێکخراوه خێڵه‌کیه‌کانی کورد که‌ هه‌موو گۆڕینی ده‌سه‌ڵات وبه‌هێزی ئه‌رکی خۆخستنه‌ به‌رده‌ست و نۆکه‌رایه‌تی ده‌کێشن .


ئـــــاکــامی ستراتیژی جــاشیزم‌

ئه‌م شێوه‌ جوڵانه‌وه‌یه‌ بریتی بووه‌ له‌ بوونه‌ پیاو (نۆکه‌ر)به‌ ڕه‌سمی و ئوسوڵی و دیبلۆماسی یان بووه‌ به‌ڵکو خادمیه‌ت و سایکۆلۆژیای پشت به‌ خۆنه‌ به‌ستن له‌ یه‌ك کاتا له‌ بیر چونه‌وه‌ی کێشه‌ ئه‌سڵێکه‌ و به‌گومان له‌ ترس و دوو دڵی هه‌میشه‌یی و ساده‌و ساکاری و خۆبه‌که‌م زانین باوه‌ڕ هێنان به‌ هه‌موو دۆستێکی نادۆستی ڕاسته‌قینه‌ی کورد و جوڵانه‌وه‌که‌ی نه‌گۆڕینی ستراتیژی وسه‌د باره‌ بوونه‌وه‌ی ئاکامی شکست و ترسانی ده‌رونی له‌ زۆری و هێزی دوژمنی و فریودانی تا ئه‌م چرکه‌یه‌ش له‌ که‌ش و هه‌وای ئاڵۆزی وه‌زعی کوردستان ئه‌م دیارده‌یه‌ زۆر ئاسایی و سروشتی یه‌ دیاره‌ خێڵ و سه‌رۆك خێڵ هه‌ر کۆپی داهێنه‌رانه‌ی ئه‌م دیارده‌ی جاشیزمه‌ن له‌کوردستان دا نمونه‌ی ئه‌مه‌ش شاعیری سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی کۆنی کورد خانی مه‌زن له‌ دێپاچه‌ی مه‌م و زین ده‌ڵـــێ (تاوان له‌ خان و له‌ میران نه‌له‌ کومانج و فه‌قیران)ئاکامه‌ سایکۆلۆژیه‌که‌ش که‌ سه‌رکرده‌ واله‌ بێژه‌نگی واقع بدرێ ئیتر ڕه‌عیه‌ته‌کانی هه‌موو جوڵه‌یه‌کی لێ قبوڵ ده‌که‌ن و به‌ موقه‌دده‌سی له‌و کارانه‌ ده‌ڕوانن به‌ ئێستاشه‌وه‌ سه‌رۆك خێڵی ئێسته‌ جاش ڕه‌عیه‌ته‌که‌ی ده‌بن به‌جاش و زۆر به‌ده‌گمه‌ن ئه‌بێت له‌ هه‌ندێك شوێنیش توێژی ڕۆشنبیری ئه‌و عه‌شره‌ته‌ش ده‌زانن ئه‌م کاره‌ جاشێتیه‌ به‌ڵام گوێ ی ناده‌نێ مه‌گه‌ر خۆی له‌ هه‌موو شێوه‌ ژینی
خێڵ و عه‌شره‌تایه‌تی یه‌ نه‌لکاندبێ که‌ زۆرکه‌م ئه‌م ئاکامه‌ هاوکێشه‌یه‌کی له‌ جوڵانه‌وه‌ی کوردا دروست کردوه . زۆر به‌ده‌گمه‌ن خێڵه‌ کورد له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ خوازی و جوداخوازی کوردن سا ئه‌گه‌ر بێ ده‌بێ حه‌قی سه‌رکرده‌ی هی ئه‌وان بێ ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ده‌بنه‌ دژ واته‌ دژه‌ شۆڕش ئه‌مان و زامنی ژیانی ئه‌وانه‌ و ئه‌م ساتانه‌ش داگیرکه‌ران ئاماده‌ن بێنه‌ لایان و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بێنن....هتد
سه‌رکرده‌ش بن بێ ئاکام و چه‌واشه‌و بیر داخراو ده‌بن ئه‌م پرۆسه‌ی زیندوی ئێستای سیسته‌می خێڵ و سیسته‌می جاشایه‌تی خێڵه‌ کورده‌ زیاتر له‌مه‌ش وێنه‌ی ئه‌م دوو سیسته‌مه‌ چونه‌ته‌ نێو جه‌وهه‌ری فۆڕمی حیزبه‌کانه‌وه‌ و ئێستا به‌ حیزب ئه‌و شانۆی سیاسیه‌ ده‌کرێ. به‌ناو و ڕه‌نگی جیاواز کام حیزب شکڵی له‌ شکڵه‌کانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و فۆڕمه‌وه‌ دانه‌ڕشتووه‌ سه‌رکرده‌کانیان ده‌ورو پشتی سه‌رکرده‌کان ده‌زگاکانی حیزب پاراستن و سه‌رکرده پاراستن ئه‌گه‌ر هاوسۆز و خێڵ و هاوبنه‌ماڵه‌ و هاوپشتن نه‌بن ئه‌وا ڕه‌سمی ئه‌وپره‌نسیپه‌ و سیسته‌می ئه‌وکێشه‌ ته‌قلیده‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ن که‌وا نزیکیانه‌ وه‌ك ئه‌ندامی خێزان و بنه‌ماڵه‌ و خێڵ سه‌یریان ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ ئه‌وا هه‌میشه‌ به‌چاودێری یه‌وه‌ وه‌ك نه‌یارێ حسابی بۆده‌که‌ن بۆیه‌ دوژمنان ده‌یانه‌وێ پارت و ڕێخراوی خێڵه‌کی زۆر ترو زیاتر دروست بێ و دروست ده‌که‌ن یان وه‌ك ئه‌و سیسته‌می خێڵه‌ حیزبی مۆدێرنی کوردا بڕێژرێ چونکه‌ ده‌زانن به‌ر به‌لاساری ده‌سته‌مۆنه‌بوونی کورد ناگیرێ ئیتر که‌ نه‌ته‌وه‌و ووڵات ئابوری وتوانا فیزیکی و فیکری و سیاسی و سوپایی و فه‌رهه‌نگیه‌کان پێگه‌که‌یان خێڵ بێ ئه‌وا چه‌ند مانایه‌کی ڕزگاری له‌ دروشمی سه‌وزو سورو پرشنگ داره‌کانی جوڵانه‌وه‌که‌دا به‌شێوه‌یه‌کی پراکتیکی مانایه‌کی تری نابێ . ده‌کرێ دالێ چه‌ند مه‌دلولێکی جۆراوجۆری هه‌بێ به‌ڵام ئه‌م فاکته‌ره‌ زۆر سه‌ره‌تایه‌و مه‌دلولی تری و واتای ترو خوێندنه‌وه‌ی تر هه‌ڵناگرێ بۆیه‌ تاوانیشه‌ وه‌به‌شداری کردنێکه‌ له‌ به‌کۆڵۆنی هێشتنه‌وه‌ی ووڵات و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕوگه‌یه‌ به‌ سه‌روه‌ریی بێته‌ حساب کردن.

چاوه‌ڕوانی به‌شی سێ هه‌م بن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە