کوردستانپۆست سه‌ر به‌ گرده‌که‌یه‌، ئه‌م نووسه‌ره‌ی کوردستانی نوێش ده‌یه‌وێت بێت بۆ گرده‌که

Saturday, 12/02/2011, 12:00

1534 بینراوە


عەلی نورەدین:‌ ئێمەش دێین بۆ گردەکە!
لەوانەیە مەنتیقی من لەگەڵ زۆربەی خەڵکی تر جیاواز بێت بەتایبەت لەڕوانینم بۆ پێشھاتو بەزمەکانی ئەم دواییەی کە(گۆڕان) کردیو ھەرخۆشی لەخراپەکانیو دەرئەنجامەکانی بەرپرسە، چونکە ناکرێت تۆ ھەموو جارێک وەسیلەی وروژاندنی خێراو توند بەکاربێنیتو چاوەڕوانی کاردانەوەش نەکەیت، بەڕاستی ئەوەی لەبەیاننامەکەی گۆڕان ھاتبوو کەدیارە بەئەنقەسەت ئەم زمانە بازاڕییو ھجوم ئامێزەی تێدا بەکارھاتبوو، نەک ھێنانی ھێز بۆ پاراستنی دامەزراوە حکومییەکانو سەلامەتیی گیانی ھاووڵاتیانو بەرگرتن لەکودەتاکەی گۆڕان، بەڵکو بەبۆچوونی من پێویست بوو وەزارەتی ناوخۆ ئیجرائاتی توندتریش بگیرێتە بەر وەکو دانانی سەیتەرەو کۆنترۆڵکردنی شار بەشێوەیەکی خێرا، بەتایبەت کەگردە موبارەکەکەیان لەچەقی شارەو ھەر گرژییەکو گێرەشێوێنییەک بکەن، راستەوخۆ ھاووڵاتیانی بێ دیفاعی ئەم ناوە زەرەرمەند دەبن، ئەوانیش وەکو زانراوە پاسپۆرتەکەیان لەگیرفانە ھیچیان بۆ نەمێنێتەوە، فڕکە ئەکەنەوە بۆ خاریجە حەیاتەکەو ئیتر ئەو کاتە لایەنگرەکانی خۆیان چییان لێدێت چ باکیان ھەیە!.
ئەوەتا، لەدوالێدوانی قسە بێژەکەی گردەکە یان بەرپرسە بەژن زڕافەکانی گۆڕان کە بۆ رۆژنامەی ئاوێنە داویانە دەڵێن: (ئێمە ئامادەین ژوورێک لەگردی زەرگەتە بدەین بەدەزگا ھەواڵگرییەکانی یەکێتیی بۆ ئەوەی بەھەڵەدا نەبرێن)، منیش لێرەوە داواکارم لەسەرانی گردەکە، کە ئەوانیش با ژوورە کریستاڵییەکەی (کوردستان پۆست)ی موبارەک دابخەن کە بۆتە موخابەراتی تەشھیرکردن بەخەڵکو سووکایەتی بەدەستکەوتو سەروەرییەکانی گەلەکەمان، ئەمە باشترین دەستپێشخەرییە.

http://www.knwe.org/Direje.aspx?Jimare=6073&Cor=2&Besh=Witar



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە