نامەیەک بۆ هەڵەبجەیەکان پێشکەشە بە کاک زمناکۆ (عەلی)

Friday, 25/12/2009, 12:00

1428 بینراوە


مەهدی نەورۆڵی بەبێ قەدر بەسەریا رامەبوورن حورمەتی بگرن
کەلاوە کۆنی ئەم شارە      خوێناوی جگەرتانە
من نامەوێت بەشێوە تەقلیدیەکەی باسی مێژوو قوربانیەکانی خەڵکی هەڵەبجە بکەم. هەڵەبجە خۆی خاوەنی مێژوویەکە ئەتوانم بڵیم لە عێراق بە گشتی و کوردستان بەتایبەت پێگەیەکی دیاری هەیە. هەڵەبجە خاوەنی عادیلەخان تایەربەگ و گۆران بێت وەسفی پێویست نیە. تەقاندنی یەکەمین فیشەکی شۆرشی نوێ خەڵێک لە هەلەبجەوە بوو. لە ئاستی کاری سیاسی و بەڕێوەبردندا سکر‌تێرو سەرۆکی زۆرێک لە خزبەکان خەلکی ئەم شارەن.
سروشتیەن خەڵکی ئەم ناوچیەیە لێ هاتوو زیرەک و خاوەن هەڵوێست بوون، خەڵکانی شارو شارۆچکەکانی کورستان شاهێدی ئەم راستیەن، هەمیشە بەڕێزەوە باسی هەڵەبجە ئەکەن. کە دەم ئەکەینەوە پێ مان ئەڵێن ئام فەرین. هەڵەبجە بوو بە سیمبول بۆگەلێکی 40 ملوێنی! کە گەلی کوردی بە هەموو دونیا ناساند کەم ولاتی ئەوروپا هەیە پارکێک یان شەقامێکی بەناوی هەڵەبجەوە ناو نەکردبێ، هەق وایە هەموو کوردێک شانازی بەم شارەوە بکات. بەڵام چیتر من وەک هەڵەبجەیەک شاگەشکە نابم بەو پیاهەڵدانی ئەو دۆستو کەسایەتیە بەڕێزانەی چ لەناو خۆو دەرەوە باسی گەورەی ئەم شارە ئەکەن، هەڵەبجەیەک خاوەنی ئەم هەمو خەسڵەتە جوانانە بێ بۆ تا ئێستا بەپێی قوربانی و گەورەی ئەم شارە ئاوڕی لێنادرێتەوە؟
هەق بەخۆم ئەدەم بپرسم بۆ ئەبێ قەزاو ناحیەکانی تر زیاتر لەهەڵەبجەی شەهیدی بۆ بکرێ لەمیدیای حزبێکەوە قەزای (سۆران)م دی بەڕاستی جوانکاری ودەستی ئاوەدانی پێوەدیاربو، پارکی مۆدیرن ڕێگاوبانی گونجاوجوان دەنگی ئەوەش هەیە بکرێ بەپارێزگا، ناڕەحەت نابم ئەوشارەش هەرکوردستانە بەڵام شاری هەڵەبجە تائێستاش پاش ماوەی کمیابارانی پێ وە دیارە . کە بگرە تاوەکو ئێستاش هۆڵیکی بۆ نەو ئاهەنگی ڵی نیە و تەنها هۆلی ئەحمەد موختار جاف ئەوش سالی 1992 دروست کراوە لە کاتێکدا شارۆچکە نەک قەزا هەبێ هۆڵی مودێرن و پێشکەوتوی بۆدروست نەکرابێ ئەمەو ئەو سەردانە بی سەرو بەرانەی کە رۆژانە لەلایەن بەرپرسانەوە رووئەکەنە هەلەبجە بەڵینیان پێ ئەدرێ بە ئاوەدان کردنەوەی هەلەبجە وەک پێوست.سەر کۆمار سەرۆکی هەرێم سەرۆکی حوکومەتیش لە کاتی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکی ئەم دوایدا هاتوونەتە ئەم شارەو بەڵێنی خزمەت گوزاری خێرا درا.سەرۆکی هەرێم و حکومەت وتیان هەڵەبجە ئەکەین بەپارێزگا.ئەوەبو لیستی کوردستانی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا خەڵکی هەلەبجەیان فریودا بۆکۆکردنەوەی دەنگ لیستەکەی مەسعود و بەرهەم یەکەم دەنگی بەدەست هێنا لەم شارەدا(هەڵەبجە) .
ئەکرێ بپرسین بۆ ...؟ هەموو بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی هەڵەبجە هیج بەدەنگ داواکاری خەڵکەوە نەبوون ، لە بەر ململانێ لە بەر سەرقڵیان بۆ زوتر لەیەکتری بۆ گیرفان پرکردنی خۆیان
خەڵکی هەڵەبجە تاکەی بە ئاگاناینەوە؟ بۆ رێگا ئەدەن ئەو هەموو سوکایەتیە بەروحی پاکی شەهیدان بکرێت. لەکاتێکدا ئێوە ئەزانن ئەم بەرپرسانە بە بۆنەی ناوی هەڵەبجەوە نەوەک گیرفان بەڵکو بانقەکانی ئەوروپایان پرکردوە کاتی ئەوە هاتووە خەڵکی بزان لەم شارەدا چ باسە ؟! ڕۆژانە چی لەم شارەدا ئەگوزەرێت چۆن متمانە ئەبەخشی بەکەسانێک هەڵیان ئەبژێریت لە کاتێکدا ئەو ئامادەنیە نەک سەروەت وسامان بەڵکو خۆشت بفرۆشێت.تکام وایە ئەم جارەیان بە خۆتان دابڕۆنەوە دەنگ بەم دەسەڵاتە مەدەن هیچ نا ویژدانتان ئاسودەبکەن، کەدەنگتان لەگەڵ کەسانێکدا نەبێت میللەتێکیان ناشیرین کردوە، تکایە ئەم جارە گەر ویستیان بەبەڵێنەکانیان هەڵتان خەڵەتێنن دەست بەچاویانا بکەن و پێیان بڵێن نا بۆ حکومەت و دەسەڵاتێک کە هەڵەبجە بەدەسڕی سواڵ بزانێ ! نا بۆ بەرپرسێک تەنها لەکاتی هەڵبژاردن و دەنگداندا هەڵەبجەی لەبیرە..!
  لەندەن




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە