میلیشیا و سەربەخۆیی کوجا مەرحەبا!

Monday, 04/08/2014, 12:00

2056 بینراوە


ئەوە زیاتر لە بیست و سێ سالە، کۆنتڕۆلی بەشێکی کوردستان بەدەست کوردەوەیە، لە ماوەی ئەو بیست و سێ سالەدا، حیزبە کوردیەکان بەتایبەت KDP و PUK نەیانتوانی دەستبەرداری بەرژەوەندیە تەسک و کارە چەپەلەکانی حیزبی و شەخسی و بنەمالەیی ببن و بونە گەورەترین ئاستەنگ و بەربەست لەپێش بەرەو پێش چونی دۆزی کوردو کوردستان، ئێستاش زۆرجاران خۆیان فش دەکەنەوە و داوای سەبەخۆیی دەکەن، ئەوەندە خۆپەرست و نەزانن، وادەزانن بە هێزی میلیشیا و چەک و پارە و قەسرو قسورو تالانی نەفت و ژێرخانی گەل و نیشتیمان دەتوانن دەولەتی سەربەخۆی کوردی ڕاگەێنن، بەلام دەبێ گەلی کورد دلنیا بیت، کە حیزبەکانی هەرێمی کوردستان گەورەترین بەربەستن لەپێش ڕاگەیاندنی دەولەتی سەربەخۆی کوردستان و هەتا ئەو حیزبانەش خاوەنی میلیشیاو هێزی تایبەتی خۆیان بن، سەربەخۆیی کورد تەنها خەیالە، کوردیش لەمێژە گۆتیتی(کەس بە خەیال نەبوە بەمال) هەر حیزبێکی هەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆری لە خەلکی ڕەش و ڕوتی کورد بەناوی بریقەداری پێشمەرگایەتی کردوە بە کۆیلەی بێ موچە و بێ مەبدەو و خەسێندراو، لەهەمان کاتدا، ئەو هێزە کۆیلانە بەپێی پلانی دەولەتانی ئێقلیمی و داگیرکاری وەک تورک و ئێران دەجولێنن و بەکاریان دەهێنن، بۆیەش بەرگەی دو گوللە هاونی دوژمنان ناگرن و هەلدێن و چەک و جەبلخانەکانیشیان دەکەوێتە دەستی گروپە تیرۆرستەکانی وەک داعش و دژی خۆیان بەکار دەهێنرێنەوە، وەک دەبینرێ و دەزاندرێ، دوێنێ هزاران مال و خێزانی کوردی بێ تاوان و بێ چارەی دەڤەری شنگال لەناو دەستی تیرۆرستان بەجێ مان و پێشمەرگەی بێ موچەو خەسێندراو، بەرگەی گروپە تیرۆرستانی نەگرت و مەیدانیان بۆ تیرۆرستان چۆل کردو ئەوانیش مەڕ ئاسا کورد دەکەنە قوربانی و سەریان دەپەڕێنن، سەرانی KDP و PUK ئەوەندە خاوەنی شەهامەت و کەڕامەت و غیرەت نین کە زیاتر ڕێگا بەخۆیان نەدەن لەو یاریە فاشلەی دەیکەن و دەستبەرداری پۆستەکانیان ببن و دان بە شکەستەکانیاندا بنێن.
بۆیە پێویستە گەلی کورد خۆی لە کۆیلەی حیزب و سەرکردە فاشلەکان ڕزگار بکات، ئینجا داوای سەربەخۆیی بکات، چونکی کۆیلە هەتا کۆت و بەندی کۆیلەیی تێک نەشکێنی ناتوانی هەوای ئازادی هەلمژێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە