ساخته‌کارییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌ هه‌ولێر ،کاریگه‌ری نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر گۆڕان..

Wednesday, 31/03/2010, 12:00

1495 بینراوە


من لێره وه وه ک هه ڵسوڕاوێکی گۆڕان له هه ولێر تێبینیه کان و سه رنجی خۆم ئه خه مه ڕوو هیوادارم که بتوانرێت سودی لێوه رگرین بۆ داهاتوو.
له پێش هه ڵبژاردنه وه بێده نگی پارتی منی خستبوه گوومانه وه و دڵنیا بووم که پلانێک هه یه بۆ ته زویر ! به س نه م ئه زانی چۆن و به هه ر شێوه یه ک بێت کارم بۆ ئه وه کرد بزانم ئه م جاره چۆن چۆنی ته زویره که ئه کرێت دیاره شێوازه کانی ته زویر به م شێوانه ی خواره وه بوو
1 پارتی ئێواره ی پێش هه لبژاردن چاودێره باورپێکراوه نی خۆی ئاگادار کرده وه که هه موویان له و بنکانه ی بۆیان دانراوه ئه بێت 6-30 خوله کی به یانی ئاماده بن . چونکه که س له م چاودێرانه ش نه یان ئه زانی به رنامه چیه تا به یانی .
به یانیه که ی که هه ویه کانی کۆمسێۆن دابه ش کرا به م شێوه بووڕه نگی په تی هه ویه که هی پارتی ره نگی زه رد یه کێتی سه وز گۆران نیلی وکۆمه ڵ و یه کگرتووش سپی ئه وه به رێژه ی سه دا هه شتای هه ولێر به م شێوه بوو له م چاودێرانه ی پرسیار م کردووه دواتر هه موویان هه مان شتیا ن بینیوه .
له هه ندێک شوێنیش بێ په ت هه ویه کانی کۆمسێۆن دابه ش کراوه به ڵام پارتی په تی زه ردی ئاماده کراوی هه بووه.
له هه مان کات کاتبی سه ر سجله کان سه د له سه د باورپێکراوی پارتی و ئاماده باش بوونه وته زویره که ش به م شێوه بووه پارتی له ڕێگای ریکخراو ناوچه کان و میلاشیاکانیان به کۆسته رو پاسی گه وره له ناو هه ولێرو که سنه زان وداره توو و بنه سڵاوه و شاوه یس و پیرزین و به حرکه و تۆبزاواوکه ڵک و هتد پارتی ئه م خه ڵکه ی وه ک که روو گا ئه گواسته وه و که ئه چوونه هه ربنکه یه ک ئه وا یه کسه ر بۆ لای په ت زه رده که ئه چوون و ئه ویش که ئه یبردنه لای کاتبی سجله که کاتبه که ش که هه ویه که ی وه رئه گرت ئه یبینی که لای چه پی هه ویه که به قه له م شین کراوه بێ سێ و دوو دوا لاپه ره ی سجله کان که ناوی وه همی بوونه هه ڵئه داوه و گریمان من له هه ویه که ناوم کارزانه ئه و گوێی به ناوه که نه ئه داو له یه کێک له م ناوانه ی په ڕه کانی دواوه ئه یووت ئیمزا بکه وچاودێره کانیش هیچ هه ستیان به ساخته کاری نه ئه کرد .
دوای ده نگ دان له ناو پاس و کۆسته ره کان ئه وا فاسیان پێبوو ئه بوایه په نجه یان بۆ ماوه ی دوو ده قه له ناو فاسه که با ئه وسا ڕه ش ئه بۆوه ئه شیان زانی به دوو ده قه ڕه ش ئه بێته وه ئه وه ی لێره باسی ئه که م هه مووی ڕاستیه و بزانن چۆن گاڵته به ئیراده ی خه ڵلک کراوه له هه وڵیر.
2 زیاتر له 10 هه زار چه کداری مه کته ب سه رۆک به س ئیمزایان کردووه که ده نگیان داوه و که سیان ئێستاشی له گه ڵ بێت فۆرمی ده نگ دانیان نه بینیوه واته پارتی باوری پێان نه بووه بۆ یه ده نگه کانیان بۆ پرکدوونه وه
3 له هه ولێر 30 بنکه ی سه فه ری هه بوو به حساب بۆ په که وته و نه خۆشه کان بوو ئێستاش که س نه یزانی ئه م 30 بنکه له کوێن چۆن چۆنی ئه گه رێن ده نگه کانیان چه ند بوو کێن ئه وانه ی ده نگیان دا
4 له هه ولێر قوتابخانه ی سه رهه ڵدان بۆ ئه مانه بوو که له ده ره وه ی واڵات هاتوونه ته وه و ئه وانه ی ناویان نیه که چی که س بۆی نه بوو
بچێته ژوره وه ته نیا ئه م گرووپانه ئه چوونه ژووره وه که سه ربه خۆیانن بۆ به لگه من خۆم دوو ناسیاوی خۆم برد یه کیان دانشتووی ئه لمانیایه
ئه وتر نه مسا که چی لێنه گه ران بچنه ژووره وه ده نگیان نه دا
5 له هه ولێر رێژه ی ده نگدان تا کاتژمێر 5 ی ئێواره له سه دا 51 بوو له زۆربه ی بنکه کان که ده نگه کان لێک جیاکرانه وه به ڕێوبه ری بنکه کان پێش داخستنی سندووقه کان به چاودێرانی لایه نه کانی تریان ئه وت ته واو ئه توانن بڕۆن له هه ندێک شوێن ئه ڕۆیشتن و له هه ندێک شوێن تا داخستنی سندووق نه ئه رۆیشتن به تایبه تیش کۆمه ڵ و یه کگرتوو نه ترس تر بوون له گۆران
6 زۆرێک له چاودێرانی گۆران به پاره کڕان و شوینه کانیان چۆل کرد به سێ گه ڵا نموونه ش وه ستایه کی له بغچی بوو پێان ووتبوو رۆژانه ت چه نده ووتبووی 30 هه زار که چی 300 دۆلاریان پێدابوو و ئه ویش بنکه کی جێهێشتبوو
7 له ده نگدانی تایبه ت پارتی به سه دان که سی خۆی له نه خۆشخانه کان خه واندبوو بۆ ئه وه ی ده نگ بده ن وله ناو زێره ڤانیش چه ندین که س شه ش بۆ حه وت جار ده نگی دابووله گه ل ئه مه شدا زۆرێکیان ده نگیان دابه گۆڕان ئه مانه ی من باسی لێوه ئه که م راستیه نه ک درۆ هاونیشتمایانی هه ولێر متمانه ی خۆیان به زۆرینه دا به گۆڕان به ڵام گۆران نه یتوانی ده نگه کان بپارێزیت ئه مه ش هه ر به دۆران ئه ژمێردرێت، بۆ نموونه ئێمه له هه ولێر گه ر 500 بنکه مان هه بوو هه ربنکه یه کیش له 4 تا 8 ویستگه پێک هاتبوو بۆ نه توانرا هه مان ئێواره ده نگه کانی گۆران کۆبکرێیته وه وه ک سوله یمانی یاخوود کۆیه هه ر هه مان رۆژ زانرا که نزیکه ی 12800 ده نگ هه یه و یه کێتیش 361 فۆرمی ده نگی گۆرانی سوتاندبوو له کۆیه که خۆیان بۆ قه واره ی فه یسل پاشا ش سه حیان لێدابوو بۆیه ده نگه کان فه وتان باشه بۆ گۆران نه یتوانی له هه ولێر هه مان ئێواره ده نگه کان کۆبکاته وه ؟ باشه بۆ ئه م چاودێرانه ی گۆڕان که له م بنکانه ی چاودێر بوون ناویان نه بوو نه یان توانی ده نگ بده ن و ئه ی کاری به رپرسی میحوه ره کان چی بوو ؟ زیاتر له 1000 ده نگی چاودێره کان نه درا!!
ئایه نه ئه توانرا له بری ئه م 30 هه زار دیناره ی درا به چاودێره کانی گۆران بۆ خواردن و هاتووچۆ له بڕی ئه مه به رپرسی میحوه ره کان میکانزمی هاتوچۆو خواردنیان بۆ چاودێران ئاماده کردباو دواتر باقی پاره که چه ند ئه ماوه پێیان دابان ؟ بۆ نه کرا کێ که مته ر خه مه کێ وای کرد كێیه له ئاستی لێپرسراوی نیه ؟ کێیه ئه یه وێت گۆڕان بکات و پێی ناکرێت ؟ کێیه ناتوانێ شاره زای فێڵ وساخته کانی پارتی بێت ؟
بۆ پێشتر کار بۆ ئه وه نه کرا چاودێره کان رابهێنن ؟ بۆ پێشتر هیچ تاکتیکێک نه بوو بۆ ڕێگرتن له ته زویروو فڕووفێڵی پارتی بۆ که سم نه بینی بڵێت من له م ئاسته نیم !
گۆران ڕاسته نه وه ی ڕیفرمه که ی یه کێتیه به لام له دوای 25 7 وه بۆته پێشڕه وی هه موو ئه م که سانه ی ناڕازین له ده سڵاتی ینک و پدک و بۆ نابینیین که سێکی تر له ڕایه ڵه کانی هه وڵێرگۆڕان له غیری کۆنه یه کێتیه کان بێت ؟
شێلم فرۆشێک گه ر رۆژێک بازاڕی نه بێت و که م بفرۆشێت ئه وا بیر ئه کاته وه هۆ که ی چیه ! ئایه گۆڕان له هه وڵێر بیری نه کردۆته وه هۆکاری شکسته که ی چیه .یاخود بڕیاری داوه ده ستی به خۆیدا شۆر بکاته وه و چاوه ڕێ به خت بکات که ی ینک و پدک واز له ساخته کاری دێنن .یاخوود گۆڕان له م شاره به م دوو کورسیه شوکره و شوکرانه ی خوائه کات .
پێم باشه براده رانی هه ولێر بزانن که ئه م ده نگانه ی گۆران له هه ولێر زۆر زۆر که متربوون له ئاستی ئه م بزووتنه وه جه ماوه رییه گه وره یه ی که به راده یک ئه توانم بلێم هه وادارانی ئه وه نده زۆره مه ڕوو گورگی له خۆ گرتووه له دووای ئه نجامی هه لبژاردنه وه ڕابه رانی گۆران تووشی شۆک هاتوون به لام من لێره وه ئه لێم ئه م ئامانجه ی گۆران بۆی خه بات ئه کات به رامبه ر به دوو بنه ماڵه ی مافیای ده سڵات داری پڕله پاره و خاوه ن هه زاران چه ته و میلیشا . هه ر ئه وئه نجامه ی لێ چاوه ڕێ ئه کرێت و به لام ئه بێت ڕابه رانی گۆران خۆیان بۆ ئه م شه ڕه سازتر و ئاماده که ن بۆ هه ڵبژاردنه کانی شاره وانی که له مانگی 10 به ڕێوه ئه چێت ودواتر ئه بێت هه ڵوێست وه رگرن به رامبه کۆمسێۆن بزانن که سه ر به خۆ نییه و سه ر به پارتینه له هه ولێریاخود داوی هه ڵوه شانه وه ی بکه ن چوونکه تائه م بایه له م کوونه وه بێت حاڵما ن هه ر ئاوائه بێت له کۆتایدا ئه ڵێم هاونیشتمانیان ده نگی خۆیان دابه گۆڕان و ویژدانی خۆیان ئاسووده کرد به لام ئه فسوس گۆڕان له م شاره له ئاستی ئه وه نه بوو ده نگی هاونیشتمانیان بپارێزێت وهیوادارم پڕبه دڵ که موو کوریه کان چاک بکرێن بۆ هه ڵبژاردنی داهاتوو.
هه لسوڕاوێکی بزوتنه وه ی گۆڕان له هه وڵێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە