یەكێتى نەیوێرا لە مەلعەبەكە كۆبونەوە فراوانەكە بكات

Saturday, 06/06/2009, 12:00

2836 بینراوە


بڕیار بوو بۆ یادى دامەزراندنى یەكێتى لە سلێمانى كۆبونەوەیەكى فراوانى گەورە ساز بدرێ , بەڵام نەیانوێرا بیكەن ئەویش لەبەر ئەوەى باش ئەیانزانى ناتوانن كەس كۆبكەنەوە بۆیە ئەو كۆبونەوەیان گۆڕى بۆ تەلارى هونەر , چونكە ئێرە باشە و ئەتوانن پڕى بكەنەوە , ئەویش بە زۆرى زۆردارى خەڵكیان بردبوو , هەموو سەرۆك دائیرەكان بە نامەى ڕەسمى , ئاگادار كرابوون قاعەكەش ئەوەندە گەورە نیە كە نەتوانن پڕى بكەنەوە , بۆیە ئەوێ شوێنێكى باش بوو , لەم كاتەشدا خوێندنگاكان نەماون و كاتى پشوى سەرى ساڵە ئەوەى كە ماویشە لە ماڵەوەیە , درەنگى ئێوارە بوو دەوامى فەرمانگەكان نەمابوو تازە لە ماڵیشەوە كەسیان بۆ نایەت , ئێستا یەكێتى سیقەى لە سەر ئەندامەكانى خۆشى نەماوە بۆیە ترسى ئەوەى هەبوو بۆ یەكجارى حەیاى بچێت , وەكو كۆبونەوەى كاسبكاران لەبەر ئەوەى خەڵكێكى كەم چوو بوو بە پەلە نزیكەى دوو سەد ئەفسەرى پۆلیس و ئاسایشیان بە جلى مەدەنیەوە بردبوو , ئەو ڕۆژە سەرۆكى كۆمەڵەى كاسبكاران كارتى دەعوەت نامەى بردبوو بۆ كاسبكاران بەڵام كەس لێى وەرنەگرتبوو , بۆیە واچۆڵ بوو , بۆ ئەوەى لەوە زیاتر سوك و ڕیسوا نەبن ئەفسەریان هێنا بوو , لە كۆبونەوەیەكى بەرزانى ئەحە سمێڵدا لەگەڵ ئەنجومەنى مەڵبەندا ووتبوى مام جەلال لە مەلعەبەكە كۆبونەوەیەكى گەورە ئەكات بۆ پشت شكا ندنى باڵى ڕیفۆرم بەڵام كە زانیبویان ناتوانن كەس كۆبكەنەوە شوێنەكەیان گۆڕیبوو بۆ تەلارى هونەر , بە هەموو یەكێتى لەم شارەدا نەیان توانیبوو دوو هەزار كەس كۆبكەنەوە , هەر دوێنێ بە قەد ئەو ژمارەیە كادرو تێكۆشەرى تر وازیان لە یەكێتى هێناو دایانە شەقەى باڵ بەرەو گردى پیرۆز , هەردوێنێً گردەكە ئەمەندەى زیاتر خەڵك لێ بوو ئەمە ماناى ئەوەیە بەڕاستى ئیتر خەڵك ئەمانە بە خاوەنى ڕاستەقینەى یەكێتى نازانێ , ئەوانە یەكێتین كە یەكێتیان دانەدۆشیوە , ئەوانە یەكێتین كە خەم خۆرو دڵسۆزى یەكێتین , ئەوانە یەكێتى نین كە سەرەتا و پرنسیپەكانى یەكێتیان پێشێل كردوە , ئەوانە یەكێتى نین كە خاوەن فایلى قەبە و گەندەڵى و دزى و داوێن پیسین , ئەوانە یەكێتى نین كە بە چەپڵە لە فایلدارەكان خۆش بوون , یەكێتى بوون ئاوا نابێت , ئەوانە خائینن كە یەكێتیان لە سەر سینیەكى ئاڵتونى تەسلیمى بنەماڵە خائینەكەى بارزانى كرد , هەرچى ماندوو بون و هیلاكى خەڵك هەیە بدرێ بە بادا و پۆستە سیادیەكانى حكومەت بدرێ بە بنەماڵەى بارزانى , ئەوە ئەنجامەكەیەتى لە شارێكى وەكو سلێمانیدا كە دڵى یەكێتى بوو نەتوانن دوو هەزار كەس كۆبكەنەوە , كارتتان بۆ خەڵك ناردوە و لە سەر كارتەكە نوسراوە تكایە كارتەكە بهێننەوە ئەمە بۆ ئەوەیە دوایى بزانن كێ نەهاتوە ,زۆربەى كۆمیتەكان نەیان وێرائاهەنگ بكەن , ساڵان كە یاد دەكرایە یاد بوو ئەم ساڵ ئاوا بوو ئەمە ئەوە ئەگەیەنێ بەڕاستى ئیتر خەڵك بۆى دەركەوتوە ئێوە خائینن بەم یەكێتیە , خائینن بە خوێنى شەهیدەكان , بە هیلاكى و ماندوو بونى خەڵك , پۆستى ئەم جارەى سەرۆكى حكومەت دراوە بە پارتى بەڵام لە ترسى ئەوەى خەڵك لێیان هەڵنەستێ بە درۆوە دكتۆر بەرهەمیان هێناوە و بڵاویان كردۆتەوە ئەو ئەبێت بە سەرۆكى حكومەت , من ئێستا ئەمە دەنوسم و لێپرسراوم بەرامبەرى ناوهێنانى دكتۆر بەرهەم تەنها بۆ ڕازى كردنى خەڵكانى یەكێتى و جەماعەتەكەى كۆسرەتە , خەڵكە دڵسۆزەكەى یەكێتى دڵنیا بن ئەوە تەنها بۆ ئەوەیە دەنگى كەسانى یەكێتى نەچێت بۆ ئەم لاو و ئەو لا , سەلام عبداللە ى لێپرسراوى لقى چوارى پارتى لە كۆبونەوەیەكى ئەنجومەنى لقدا ووتویەتى مام جەلال زۆر لە كاك مەسعود پاڕاوەتەوە و پێى وتوە ئەگەر ئەمەم بۆ نەكەیت هەموو یەكێتیەكان دەنگ ئەدەن بە نەوشیروان و كۆسرەتیش ئەچێتە لاى , ئەگینا سەرۆكى حكومەت هەر هى خۆمانە , یەكێتى هیچى نەماوە تا پۆستى سیادى بدەینێ , ووتویەتى ئەمە تەنها بۆ ئەوەیە دەنگى خەڵكى یەكێتى بە فیڕۆ نەڕوات و دەنگیش بدەن بە مەسعود , بۆیە لێرەوە كەسە دڵسۆز ەكانى یەكێتى ئاگادار ئەكەمەوە ئەمجارەش تاڵەبانى سەرۆكى حكومەتى بە پارتى فرۆشتوە و هیچ یەكێتیەك بە تەماى ئەوە نەبێت سەرۆكى حكومەت بۆ یەكێتى بێت ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە