هێلینا فلاوترە: پێویستە دیدارەکان لەگەڵ ئۆجالان زیاتر بکرێن

Wednesday, 13/07/2011, 12:00

1777 بینراوە


ڕۆڵی  عەبدۆڵلا ئۆجەلان بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە ڕۆژەڤی یەکیەتی ئه‌ورووپادایە.سەرۆکی کومسیۆنی تێکەڵیەکانی تورکیە و یەکیەتی ئه‌وروپا" هێلێنا فلاوترە" ڕایگەیاند ئەوان پشتگیری دیدارەکانی نێوان دەوڵەتی تورک و ئۆجەلان دەکەن.
فلاوترە، داوای کرد دیدارەکان بەرفراوانتر بکرێنەوە و کێشەی کورد بە ڕێبازی ئاشاتیانە چارەسەر بکرێت.
سەرۆکی کومسیۆنی تێکەڵیەکانی تورکیە و یەکیەتی ئوروپا" هێلێنا فلاتورە" سەبارەت بە چارەسەری کێشەی کورد و دیدارەکانی نێوان بەرپرسانی تورکی و ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆڵڵا ئۆجەلان لێدوانێکی دا.فلاتورە، بە مەبەستی پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان، تیشکی خستە سەر بەردەوام بوونی دیدارەکان لە ئیمڕالی و بۆ چارەسەری کێشەی کورد داوای کرد هەموو لایەنەکان بەشداری لە پێڤاژۆکەدا بکەن و بەو شێوەیە بەردەوام بوو:
ئیتر دەبێت کێشەکە بکەوێتە ڕۆژڤی ڕای گشتیەوە. پێویستە لەچووارچێوەیەکی سیاسیدا گفتوگۆ لەسەر کێشەی کورد بکرێت. پێویستە دیدار لەگەڵ ئۆجەلان وەرگەڕێتە، ڕێککەوتن و ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی چەکەکان بەتەواوەتی وەلا بنرێن.
فلاتورە ئاماژەی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیە کرد و وتی:ئەو پارلەمانتارانەی کە لە مەجلیسی تورکیە داخوازی کوردان بێننە زمان، ژمارەیەکی بەرچاوی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە. ئەوەی بە شێوەیەکی ڕەوا نوێنەرایەتی کوردان بکات، ئەوانن. ئیتر پێویستە کە کێشەی کورد بەرێبازی سیاسی و دێموکراتیک چارەسەر بکرێن.
فلاتورە بانگی لە سیاسەتمەداران کرد تا بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێی بێنن و ئیدی قبووڵ بکەن کە کێشەکە تەنیا بە ڕێکاری دیالۆگ چارەسەر دەکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە