كۆمەڵەی كادرە نهێنییەكانی كەركوك

Wednesday, 14/12/2011, 12:00

1424 بینراوە


كادرەكانی یەکێتی ئیمە كۆمەڵی كادرو ئەندام و لە دڵسۆزانی نا ریزەكانی (یەكیتی نیشتمانی رفعت جۆهەرین) بەراستی لە كەركوك یەكیتی بۆتە موڵكی رفعت , هەموو خەلكی ئەم شارە بە بە بی جیاوازی چاوەروانی یەك رۆژ ئازادیمان ئەكرد لە پاش رۆخانی سەدامەوە بە تایبەتی پیمان وابوو یەكیتی بەتەواوی لە خزمەتی كەركودا دەبی چونكە راستیەك هەیە ناشاریتەوە زۆرینەی خەلكی كەركوك یەكیتی بوو پیشتر ئیستا بە سەدان كەس هەر لەناو ریزەكانی یەكیتی بۆ حزبەكانی دی كار دەكەن ئەمە نەك لەوەی دژی یەكیتین بەلكو لەبەر ئەوەی دەسەلاتە بۆگەنە یەك لەدوای یەكی كەركوك پیش ئەوەی بۆ یەكیتی و كەركوك كار بكەن ئەكەونە گیان دلسوزو ئەندام و كادرەكانی یەكیتی , یەكیتی ئەم سێ كەسی بەردەوام كردوتە دەسەڵات كە هەرسیكیان بەكردەوە یەكن تەنها لە ناوی خۆیاندا جیاوازیان هەیە (جلال جوهر - رزگار جوهر - رفعت جوهر) تا ئەمرو لەهەر لایەك كار بكەن یەك بەرنامەی تیكدانی ئەو شوینەیان هەیەبەتایبەتی رفعت جوهر و جلال جوهر كە هەردوكیان سوكایەتی بە خەلكی كەركوكەوە ئەكەن جلال جوهر لە ناو گورانیش هەمان ئەقلیەتی نەگوراوە دژی كەركوكیەكان. ئیستا لە لەكەركوك بەسەدان ئەندام كەت لە كومیتەكان و دەیان ئەندام كومیتە و دەیام كادر دوور خراوەتە لە لایەن رفعەتەوە كەس خۆی ناكاتەو خاوەنی یەكیتی و لە سەرەوە عماد ئەحمەد و تەكەتولەكەی پشتگیری ئەكەن و , گەندەلی ناو گەلو و گیرفان و تەكەتول لەگەشەكردن دایە زیاتر لە گەشەی ئەندامانی ئەكیتی . ئەوەی لەم دوایەدا بە ناوی خانە نشینی كراوە لەكەركوك دلسوزیك و شورشگیریك و جاشو خاین و ئەمنیك و دەلالیكی سەیتەرەو خاوەنی دەیان سال خەبات هەمان شیوە وەك یەك خانەنشین كراوە زیاتر دەلا و بەعسیەكان پلەی باشیان پی بەخشراوە لەسەر حیسابی خۆینی شەهیدەكان , كەركوك بۆتە مەلكی رغعت جوهر , لەهەلبژاردنی خۆینكاران لە كەركوك بە بریاری رە فعت و بە دەڵالی منیرەو شیراز خانی خانەكان و هەرەشەكردنی سیروان ئەحمەدی گەندەلی یەكەمی مەلبەندوو زمان خالی جەوهەرەكان هەرەشە لە و خۆینكارانە كراوە كە نابی خۆیان كاندید بكەن بۆ سكرتاریەتی خۆینكاران لەبەر ئەوەی (مەریوان رفعت جوهر) خۆی كاندید كردووە دەبی هەموو دەنگەكان بۆ مریوان بی كە بۆ یەك سات خۆینكار نەبووە لە كەركوك و نیشتەجی سلیمانییەو مونیكایەكو بی ئیمیكی و دوو پاسەوانی هەیە خەریكی بی رەوشتی یە وەك باوكی , سیروان بە خویمكارەكانی وتبوو ئەتانكەمە ناو تورگەوە ئەتان كەمە (خۆڵ) ئەگەر بەرامبەر مریوان خۆتا كاندید بكەن ئەمانەیان ترسان و مریوان بووە ئەندامی سكرتاریەتی خۆینكان. سیروان كوری كونە بەعسی عریف احمد . خۆینەری بەریز یەكیتی نیشتمانی رفعت ئیمە كۆمەلیكی دلسوزی یەكیتین چارمان ناچارە شتەكان لە میدیاكان بلاو بگەینەوە گەندەلی و بی رەوشتی و دەست دریژ كردنە سەر هەموو شتیك لەكەركوك لەلایەن رفعەتەوە وەك توفانەكەی نوحی لیهاتووە , سەرەوە هەموو گویان قەبات كراوە بەسەدان شكات كراوە بیسودە بۆیە بریارمان داوە هەموو شتە كان بلاو بكەینەوە چونكە ئەمرو دلسوزی بۆ كوردو یەكیتی بۆتە خیانەت
 (كادرو دلسوزانی یەكیتی كەركوك).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە