با کاندیدەکانی لیستی کوردستانی بناسین _ رەفیق سابیری بیرەوان شەڕی رەفیق سابیر و بەرھەم ساڵح

Wednesday, 15/07/2009, 12:00

1988 بینراوە


چەند شەوێک لەمەوبەر چاوپێکەوتنێکم بینی لەگەڵ رەفیق سابیری کاندیدکراو بۆ پەرلەمان. رەفیق سابیر زۆری وت و زۆر بە شانوباھوی خۆیا ھەڵا . بە کورتییەکەی زۆر درۆی کرد. من لێرەیا تەنیا ئەوە ئەڵێم بە خەڵکی کوردستان، ئەگەر دەنگ بە رەفیق سابیر بەن ئەوا بە دڵنیایی پێتان ئەڵێـم کە دەنگ ئەیەن بە درۆ ، بە پاشقولگرتن ، بە زەم کردن ، بە دزی ، بە گەندەڵیی ئەخلاقی و ئەدەبی چونکە ئەم کابرایە تەنیا نوێنەری ئەو شتانەیە . ئەم کابرایە زۆر بێ مەبدەئە و زۆرزانانە ھەنگاو ئەنێ . ئەم رەفیق سابیرە کۆنە شوعییە تەنیا پەتپەتێن و بەرژەوەنی تایبەتی خۆی بەلاوە گرنگە و ئەو ھەموو دۆریەی کە لە چاوپێکەوتنەکەیا کردی تەنیا بۆ ھەڵخەڵەتاندنی ئەو خەڵکەیە کە نایناسن . خۆزگە ئەو برادەرانەی لە نزیکەوە ئاگایان لە فەریکە دکتۆراکەی ھەیە تۆزێک زانیاریان ئەیاینێ تا بزانین چۆن ئەم دکتۆرایەی وەرگرتوە. ئەوەی ھەموو ئەیزانین دکتۆراکانی وڵاتانی ئەورۆپای شەرقی ھەمووی بە ویسکی و جگەرە بە دەست ئەھێنرا . خۆزگە خوێنەرانی کوردستانپۆست و دەورە ناشیرینەکانی رەفیق سابیری بیرەوان و ئەو کەسانەی تری ناو لیستی ئەسپە شێتەکەیان بە خەڵک ئەناسان . ئەم کابرایە لەوەتەی ھەیە درۆ لەگەڵ خۆی و ھەموو ئەو کەسانەیا ئەکا کە لە ژیانیا ئەم کابرایەیان ناسیوە . ئەم رەفیق سابیرە کە خۆی بە بیرەوان لە قەڵەم ئەیا ، جەلال تاڵەبانی بە ماندێلای کورد ناساندوە تەنیا لەبەر خاتری پلە و پایە . ئەم مرۆڤە دۆڕاوە ھیچ پێگەیەکی کۆمەڵایەتی نییە ئیتر چۆن ئەتوانێ نوێنەری خەڵکی کوردستان بێ لە پەرلەمانا . ا

لێرەیا ھەنێ پرسیار لە رەفیق سابیر ئەکەم با بزانین وەلامی پێیە . ا

١. ئایا تۆ نوێنەری چ چین و توێژێکی خەڵکی کوردستانی؟ ئەوەی ئێمە بزانین تۆ نوێنەری توێژی درۆ و ساختەچێتیت . جا لە کوردستانا لەو جۆرە زۆرن و پێوست ناکا خەڵک تۆ ھەڵبژێرێ بۆ ئەوەی ئەو دەورە ناشەریفە ببینی. ا
٢. رەفیق بیرەوان لە چاوپێکەوتنەکەیا وتی،(ئەمەوێ چاودێری بوجە بکەم) . نوکتەکە لەوەیایە کە دز ئەیەوێ جاودێری بوجە بکا . رەفیق چاڵھەڵکەن تۆ لە سوید پارەت ئەدزی لە ماڵی مام و دەزگای کۆمەکی کلتوری بۆ زمانە بیانیەکان جا چۆن لە ھەرێمێکی بەڕەڵای ژێر دەستی جەلال و مەسعودا ئەبی بە فریشتە ؟ ا
٣. لە چاوپێکەوتنەکەیا فەرمووت (بەڵێن ئەبەمە سەر) . رەفیق بیرھەڵکەن تۆ خوێنی حەمەی حەلاق و ھاوڕێکانت فرۆشت و چویتەوە باوەشی جەلالی مامت و کردت بە ماندێلای کورد. تۆ ئەو بەڵێنە درۆیەی کە بەو ھاوڕێ شەھیدانەت دابوو نەبردە سەر ، جا چۆن بەڵێنێ ئەبەیتە سەرکە بیدەی بە خەڵکێکی ئاسایی؟
٤. لەو چاوپێکەوتنەیا ناماقوڵاندت و وتت (ئەوەی ئەمڕۆ بەدەست ھاتوە خەونی سەد ساڵەی میلەتی کوردە) . دەک رووت بە بنی مەنجەڵی قیر بێ چونکە راست ناکەی ھەی رەفیق درۆزن . ھەر چەند ساڵێ لەمەوبەر لە وتارێکا نووسیبوت کە جەلال تاڵەبانی ھەلێکی مێژوویی لە دەست کورد دا . جا ئێستا ئێمە باوەڕ بە کام قسەیەت بکەین . ئایا لە پەرلەمانیش ئاوا ھەر رۆژەی لە قەوانێ ئەخوێنی؟ تۆ بەو قسەیە ئەتەوێ بە خەڵک بڵێی دەنگ بەن بە پارتی و یەکێتی چونکە ئەم ھەرێمەی دروست بوە بەرھەمی رەنجی ئەوانە . رەفیق بیرەوان ئەوە باش بزانە ئەم ھەرێمەی پارتی و یەکێتی کوردویانە بە عیبرەتی دونیا بە خوێنی ئەو ھەموو رۆڵانە دروست بوو کە ئەمڕۆ کەسوکاریان سوکایەتیان پێ ئەکرێ لە لایەن تۆو مام و کاکتەوە . ئەگەر سەرکردایەتی کورد دڵسۆز بوونایە ئەوا ئەبوایە ئێستا کورد خاوەنی دەوڵەتی خۆی بێ نەک ھەرێمێکی قرچۆک. تۆ لەوە ناچێ لە ھەرێمێکی نەزۆک زیاتر بە کورد رەوا ببینی بۆیە ئەوە ئەیەی بە چاوی کوردا کە ئەمە دەسکەوتێکی سەدساڵەییە . خەڵکینە پەرلەمانتارێک ھەڵبژێرن کە مافی ئەوە بە کورد بەرەوا ببینێ دەوڵەتی خۆی ھەبێ نەک رەفیق بیرھەڵکەنێ ھەرێمێکیشتان پێ رەوا نابینێ . ا

خوێنەری بەڕێز ، ئەمڕۆ دامو دەزگای سیاسی و راگەیاندنی پارتی و یەکێتی لە لایەن خەڵکانی وەک پشتیوان و سەرۆ و بەرھەم ساڵح و رەفیق بیرھەڵکەن ئەرازێندرێنەوە . ئەم جۆرە مرۆڤانەن بوونەتە ھۆی مانەوە جەلاڵێکی قسە تڕن و مەسعودێکی نەخوێنەواری خۆ بەزلزان . گەر ئەمانە ریسوا بکرێن ، جێی ئەوانی تریش لەق ئەبێ . بۆ بەرھەم و رەفیق بیرھەڵکەن ئەم شیعرەم لە زمانی رەفیق بیرھەڵکەن و دختۆر بێبەرھەمەوە نوسیوە ھیوادارم چێژی لێ ببینی .. ا


رەفیق سابیر،

من و بەرھەم دختۆرین
ھەردوکمان مشەخۆرین

ھەردوکمان بێ پرینسیپ
سەد نەوع خۆمان ئەگۆڕین

ھەریەکەمان بەجۆرێ
خۆی لە خەڵک ئەگۆڕێ

ھەردوک خاوەن دکتۆراین
نازانم چۆن پێیان داین

ئەوەی گرنگە ئەمڕۆ
لەسایەیا وەک پاشاین

بەرھەم راستە رێوییە
بەڵام قەد وەک من نییە

من بۆ گەشتن بە مەرام
چی مەبدەئە نییە لام

بۆ فریودانی خەڵکی
شیرینە لەبز و کەلام

بەرھەمیش وەک من وایە
لەبلەبانی دونیایە

بۆ فێڵ لە خەڵک کردن
دەمی حەوت زمانی تیایە

بەرھەمیش زۆر فێڵزانە
لای ئەو درۆ ئاسانە

رەشت بۆ ئەکا بە سپی
ناھێڵێ رەنگ ببینی



بەرھەم، ا

رەفیق ئەبینم ئەتڕی
دەستی چەورم پێ ئەسڕی

حاشا من قەت وەک تۆ نیم
چی بەدە لەتۆیا دیم

دکتۆرای من ھی غەربە
ھی تۆ ھی بەزم و تەڕبە

چۆن رووت یەت ھەر باسی کەی
تەریق بەرەوە و تەڕ بە

ئەوکەین بە پەرلەمانتار
تا بڵێی بەڵێ جار جار

نەک لەبەروەی دکتۆری
بەلام چونکە ملشۆڕی

بۆ نازانم دکتۆرات
چەنی تیایە تووڕەھات

کەس شەھادەی نەدیوی و
کەس نازانێ لە کوێ ھات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە