نامەیەك بۆ مەسرور، نێچیر، قوباد، پاڤێڵ كەس و كارى دیكەى هەردوو بنه‌ماڵە

Friday, 25/02/2011, 12:00

1503 بینراوە


ئێوە ئەوە بیست ساڵە سامانى ئەم وڵاتە بە تاڵان دەبەن، ئیرهابى خەڵكى ئەم وڵاتە دەكەن، نابینن كوڕەكانى سەدام و خێزانى بن على و كوڕى مبارك ئەنجامى بە چى گەیشت، ئەگەر هەستى نەتەوەیى و ئینسانیتان نەماوە ئەوە بابەتێكە بەڵام دەبێت دەست لە كارى ئەمنى ئەم وڵاتەو ئابوورى ئەم وڵاتە هەڵگرن، ئەمڕۆ دەستى پێبكەن لەسبەى باشترە، هەوڵ بدەن وەك و هاوڵاتى وڵاتەكەتان بژین كە ئەوە گەورەترین سەرمایەیە بۆتان، هیچ نەبێت پاش دەسەڵاتەكەتان دەتوانن بە ئاسودەیى بژێن و خەڵكى كوردستان بە دواتانەوە نەبێت، بێ گومان ئەمە بیروراى منە لەوەیە زۆر كەس هەبن ئێستاش لێتان خۆش نەبن و داواى دادگایى كردنتان بكات. ئێوە خۆتان بناسن كورى ئەو كوردەن كە تا ئێستا بە جێماوترین ملەتى دونیایە، ئێستاش ئێوە فرۆكەو دەبابەو ئەو ئامێرانەتان لە ژێر دەستدا نیە كە بتوانن خەڵكى پێ سەركوت بكەن، ئەوەشە هەتانە چەك و تفاقى بە جێماوى بەعسە تەنها بۆ توانەوە بەكار دێت لە كارگەكاندا چونكە لە شەرى ئەمرۆدا هیچى پێ ناكرێت، دەواش لە ئەندامانى مەكتەبى سیاسى پارتى و یەكێتى دەكەین هەروەها ئەندام پەرلەمانەكانى كوردستان چیتر دەستى بنەماڵە لە بینەقاقاى ئەم ملەتە بەردەن و پێیان بڵێن كاكە وەرن یا سیاسەت بكەن یان بازرگانى لە چوارچێوەى یاسادا، ئەكەر هەركامیان هەڵدەبژێرن واز لەوەى دیكەیان بێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە