ته‌نگژه‌ی كوردستان و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ستراتیژیی!
Saturday, 03/09/2011, 12:00
1572 بینراوە
كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه، ئێران‌و توركیا سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیاری لهناوبردنو ره‌شه‌كوژی كورده‌كانی رۆژههڵاتو باكوریان داوه، سنووره‌كانی باشوریش تۆپباران دهكهنو فڕۆكه‌كانیان چیاكانو خه‌ڵكی بێچهكو گوندنشینه‌كان تیرۆر ده‌كه‌ن، له باشوری هه‌رێمی كوردستانیش شوڤینسته عه‌ره‌به‌كان سه‌ریان به‌رزكردۆته‌وه‌و راوه كورد ده‌كه‌ن!
بۆچی له‌م كاته‌دا ئه‌م دۆخه هاتۆته پێشه‌وه، ئایا ناكرێت به شێوازێكی تازهترو هێمنانه تر بیربكه‌ینه‌وه، له جیاتی هه‌ڵچوون‌و سه‌ره‌رۆیی كردن!؟ ئایا ئه‌و گرژبوونه‌ی كورد، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی دوژمنانی كورد ناهێنێته دی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت راستیه‌كان ببینێت‌و به‌و شێوه‌یه ره‌فتار بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان دهیانهوێتو له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه! ئه‌و هۆكارانه چین وایانكردوه به‌م شێوه‌یه ئابلۆقه‌ی كوردستان بدرێت‌و ئه‌و هه‌موو په‌لاماره‌ی بكرێته سه‌ر؟
سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین ئه‌م بارودۆخه نوێیه‌ی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه به گۆڕانكاریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ستراوه‌ته‌وه، كه پێده‌چێت له به‌رژه‌وه‌ندی كورد دابێت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌قڵانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات! سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی لیبیا له باكوری ئه‌فریقاو خێرابوونی گۆڕانكاریه‌كانی سوریا‌و نزیك بوونه‌وه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌هه‌مان چاره‌نووسی قه‌زافی، له لایه‌ك هه‌لێكی نوێی‌و گرنگ بۆ كورد دێنێته پێشه‌وه، به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش چاره‌نووسی ئه‌و رژێمانه‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، ئه‌مه‌ش گومانی ئه‌وه به‌هێزتر ده‌كات كه نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه، چ له‌سه‌ر ئاستی جوگرافی، چ له لایه‌نی داڕشتنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێزه‌وه گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دادێت!
رووخانی رژێمی سوریا، ده‌بێته هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی هاوسه‌نگی هێز له رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕلست، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له لایه‌ك سوریا به‌شێكه له هاوپه‌یمانیه‌كی گرنگ له‌گه‌ڵ ئێران‌و له رووی جیۆستراتیژیه‌وه ئه‌ڵقه‌یه‌كی گرنگه له نیوكهوانهی هاوپه‌یمانیه‌تی شیعی، له لایه‌كی تر به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگریكردن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسنووره له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی ناتۆ له رۆژهه‌ڵات كه توركیایه، واته سوریا به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه به هه‌ردوو باڵی ئه‌و هاوپهیمانیهتیانه به‌ستراوه‌ته‌وه كه له ناوچه‌كه له ململانێدان، له‌مانه‌ش گرنگتر، سوریا پارچه‌یه‌كی كوردستانی پێوه لكێنراوه، هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له‌و وڵاته ده‌بێته هۆی چوونه پێشه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد، كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیا نیه، چونكه ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئه‌و پارچه‌كه‌ی باكوری كوردستان كه به توركیا لكێنراوه، هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له سووریا رووبدات راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر توركیا هه‌یه، هاوكات دروست بوونی فهوارهیهكی سیاسی تری سه‌ربه‌خۆی كوردی له رۆژئاوای كوردستان، له لایه‌ك ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌كی تر ده‌بێته هۆی گۆڕانی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ههرگۆڕانكاریهك له نه‌خشه‌ی سیاسی سوریا، له دروست بوونی چه‌ند قه‌واره‌یه‌كی كۆنفیدراڵی كه‌متر نابێت، كه ره‌نگ بێت خۆی له پێنج قه‌واره بدات، به‌مه‌ش ئاسایشی ئیسرائیل مسۆگه‌ر ده‌كرێت، هاوكات جۆره هاوپهیمانیو هاوسه‌نگیه‌كی تری هێز دروست ده‌كات له ناوچه‌كه، له لایه‌كی تر، گوڕینی سیسته‌می سیاسی له سوریا ده‌بێته هۆی بچووك بوونه‌وه‌ی بازنه‌ی هاوپهیمانیهتیهكانی ئێران‌و لێدان‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا زۆر دێته پێشه‌وه، به‌واتایه‌كی تر لێدان له سوریا، لێدان‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئێران، یاخود به لایه‌نی كه‌م بێهێز بوونی ئێرانی به دواوه دێت، بێهێزبوونی ئێرانیش له لایه‌ك ده‌رفه‌تێكی گرنگ بۆ بزاڤی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دێنێته پێشه‌وه، له لایه‌كی تر ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بایه‌خی توركیا، چونكه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ئه‌و بایه‌خدانه‌ی رۆژئاوا به توركیا، به تایبه‌تی له‌دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران 1979، هاوسه‌نگكردنی هێزی ئێرانه به توركیا، واته توركیا رۆڵی دیوارێك ده‌بینێت له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنه‌كانی ئێران به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان‌و كه‌نداو لهباشورو، له باكوریش به‌ره‌و ئاسیای ناوه‌ڕاست، هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له هاوسه‌نگی هێز ئه‌و رۆڵه‌ی توركیا كه‌م ده‌كاته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی توركیا له كاتی ئێستادا به‌و سیاسه‌ته فراوانخوازییه‌ی پیاده‌ی دهكاو كارله‌سه‌ر زیندوكردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریای عوسمانی ده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه بۆ سه‌ر سیسته‌می نوێی دنیا، چونكه پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی گه‌شه‌كردنه‌كانی شه‌پۆڵه سێیه‌می مه‌ده‌نیه‌ته، كه پێویست به‌سه‌ر له‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی دنیا‌و ناوچه‌كه ده‌كات، له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌واره‌ی سیاسی بچووكتر ! بۆیه ده‌بینین ئه‌و گۆڕانگاریانه‌ی سوریا توركیای زۆر پهشۆكاندوه، له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاریه‌كان به ئاڕاسته‌یه‌ك ببات له‌و مه‌ترسیانه‌ی دوور بخاته‌وه كه باسمان كرد، بۆیه له لایه‌ك له‌رێگای مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا ، هه‌وڵده‌دا رژێمێكی ملكه‌چی هاوشێوه‌ی ئه‌سه‌د بێنێته سه‌ر كار، كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و بپارێزێت، له لایه‌كی تر له قه‌واره‌و مه‌ترسیه‌كانی دۆزی كورد كورد كه‌مبكاته‌وه بایه‌خی له هاوكێشه سیاسیه‌كان كه‌مبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی بۆ نه‌چووه سه‌ر ئه‌وا له رێگای سه‌ربازیه‌وه ئامانجه‌كانی بێنێته‌دی، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ كورد پیاده‌ی دهكاتو ماوه‌یه‌كیشه هێزه سه‌ربازیه‌كانی له‌سه‌ر سنوره‌كانی سووریا مۆلداوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك گه‌ره‌كی بوو، ئه‌وا به بیانگه‌ی پاراستنی ئاوه‌ره‌كان، یا دروستكردنی هه‌ر بیانگهیهكی سیاسی تر، ناوچه كورده‌كانی سوریا بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه !
دیاره ئه‌م گۆڕانكاریانه به شێوه‌یه‌كی كۆك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردن، بۆیه ئێران‌و توركیا له كاتی ئێستادا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك دێت ده‌یانه‌وێت كورد بخه‌نه باوه‌شی دۆخێكه‌وه، كه نه‌توانی لهگۆڕانكاریهكان تێبگاو به‌هه‌مان شێواز‌و ئامڕاز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات كه پێشتر كردوویهتیو قوربانی گه‌وره‌شی داوه، هاوكات كار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌وا كورد بكه‌ن به به‌شێك له‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه دژی كورد پلانیان بۆ كێشاوه! واته هه‌مدیس كورد به‌كورد به‌كوشت بده‌نه‌وه، بۆیه یه‌كڕێزی كورد له‌و قۆناغه‌دا هۆكارێكی زۆر گرنگه بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته، هه‌ر هێزو لایه‌نێك خۆی بخاته هه‌مێزی ئه‌و پلانه‌وه، ئه‌وا خۆی ده‌بێته قوربانی یه‌كه‌م، چونكه ئه‌مه مه‌له‌كردنه به پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆڵه‌كانی مێژوو! له دواجاردا دووبارهكردنهوهیهك ده‌بێت بۆ هه‌مان ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كورد له مێژووی خۆیدا كردوویه‌تی؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست