شێخ جەعفەر و سۆزانى خاڵە شەهاب و كارەساتى دوورینەوەى پەردەكچێنیەكانى نەخۆشخانەى شۆڕش .

Thursday, 16/07/2009, 12:00

2102 بینراوە


كێ هەیە ناوى شێخ جەعفەرى شەق وەشێن و سۆزانى خاڵە شەهابى دەم چەوركراو بەپارە و سامانى ئەم میللەتەى نەبیست بێت ، شێخ سەلماندى حزبەكەى دیموكراسى قبوڵ نیە و دروشمەكانى حزبەكەشى مەرەكەبى سەر كاغەزە و هەزاران دروشمى وەك مافى مرۆڤ و دیموكراسى قوربانى ئەو دۆلارە نازدارانە بن كە دەیان ماستاوچى و زوڕناژەنى بەكرێ گیراوى وەك سۆزان بۆ بنەماڵەى تاڵەبانى و كۆمپانیایى نۆكان ئەیشارنەوە و پەردەپۆشى ئەكەن ، شێخ جەعفەر یەكێكە لەتاوانبار و بەرپرسیارە یەكەمەكانى شەڕى ناوخۆ و ئێستاش دەستى بەخوێنى سەدان گەنجى پارتى و ئیسلامیەكان سوورە بۆیە هەر ئەبێ چاوەڕێیى ئەوەى لێ بكەین كەبەشەق و تفەنگ بەربێتە گیانى خەڵك و جەماوەر ، سۆزانى خاڵەشەهابیش لەڕاپەڕینەوە تائێستا هەر خەریكى ڕاكێشانى پارە و وەرگرتنى پۆست و ئیمتیازاتە لەسەر حسابى خوێنى هەزاران شەهیدى پێشمەرگەى سەڵتى بێ پلە كەشێخ جەعفەر و فەرماندە قارەمانەكانى دوێنێیى شەڕى ناوخۆ و گەندەڵ و دز و بەكرێ گیراوەكانى ئەمڕۆى لیستى كوردستانى بۆ مانەوەى خۆیان بەكوشتیان دان ، بەڕاى ئێمە شێخ و سۆزان خوا ئەیان گرێ ئەگەر شەو و ڕۆژ نەخەنە سەریەك و حەپە حەپ بۆ لیستى كوردستانى و بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانى نەكەن و بەزمانە زبر و ناشیرینەكەیان پەلامارى خەڵك نەدەن ، چونكە شێخ و سۆزان و نموونەى وەك ئەوان لەسایەیى شەق وەشاندن و زمانە زبرەكەیان بوون بەخاوەنى دەیان كۆشك و ڤێلا و باخ و سەدان ملیۆن دۆلار .
ئێمە نامانەوێ لێرە بچینە ناو باس و ووردەكارى سەدان كارەسات و كارى بەدڕەوشتى و بردنى ملیۆنان دۆلارى ئەو میللەتە لەلایەن ئەو بەرپرسە نانیشتیمان پەروەرانەوە كەبەبیستن و خوێندنەوەیان مرۆڤى كورد قێز لەخۆیى و لەكوردبوونى خۆى ئەكا ، لەولاشەوە دەیان زمان درێژى بەكرێ گیراوى وەك سۆزانى خاڵە شەهاب بەهەموو عەقڵ و مەعریفەى خۆیانەوە ئەیانەوێت خۆڵ بكەنە چاومانەوە و یێژن بەرپرسانى یەكێتى فرە خاس و باشن (ئاخر خانم بۆ تۆ فرە فرە فرە خاس و باشن) چى ماوە بۆت نەكەن ؟ چى ماوە نەیبەیت ؟ لەدوایى ڕاپەڕینەوە هەموو پۆست و خانوو و زەوى و پارە و دیارى باش هەر بۆ ئێوە بوو بۆ ژمارەیەك شەهیدى دیارى كراو بوو ؟ . بەڵام خەیاڵتان خاوە ئەو عەیامە گوزەشت لەمەو دوا واى بخۆن خاتوو جەعفەر ، شێخ سۆزان .....
ئێمە لێرەدا تەنها یەك كارەساتى بچووكى ئەو بەرپرسە خۆفرۆش و خیانەتكار و نانیشتیمان پەروەرانە وەبیر هەموو لایەك و بەتایبەت سۆزانى خاڵە شەهاب ئەهێنینەوە كەتەنها دڵۆپێكە لەدەریا مەزنەكەى دزی و كارە بێ ئابڕوویەكانى سەرانى یەكێتى و مافیاكانى بنەماڵەى تاڵەبانى و مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى یەكێتى و بەرپرسە سەربازیە باڵاكانى ئەو حزبە سۆشیال دیموكراتە فوول دیكتاتۆرە ، بۆئەوەى بزانن ئەو میللەتە ئەمڕۆ زۆر زۆر لەوە وشیارتر و تێگەیشتوو ترە بەدووقسەى زبر و دوو درۆى سۆزانى نووستوو لەسەر پارە و بوجە خەیاڵیەكانى ئەم میللەتە باوەڕ بكات یان بەدوو شەقى شێخ و چەتەكانى سارد ببنەوە لەگۆڕان و تەوژمى بەهێزى جەماوەرى گۆڕانخواز ئەو شێخەى لەشەڕى ناوخۆ دیلیشى گوللەباران كرد و بەچەرخ و ئاگر ڕیشى ئیسلامیەكانى ئەتاشى ...
بەڵێ دووساڵ لەمەوبەر كوردستانپۆست كارەساتى 17 كچى بڵاوكردەوانێ كەئەو كچە داماوانە لەلایەن بەرپرسە باڵا بێ ئابڕووەكانى یەكێتیەوە كرابوون بەژن و دواتر لەنەخۆشخانەى شۆڕش لەسەر دەستى دكتۆر محەمەد خۆشناو دكتۆرە تایبەتەكەى تاڵەبانى و هێرۆى برایم ئەحمەد پەردەى پاكیزەى كچێنیان بۆ دووربویەوە ؟ ئەرێ بەڕاست سۆزانى خاڵەشەهاب تۆ لەكوێ بووى ئەوكات ؟ بۆ هەڵوێستێكت نەبوو ؟ بۆ نەهاتى دوو ووشەیان بۆ بنووسى ؟ ئەزانى ژمارەیەك لەو كچانە لەلایەن شێخەوە كرابوون بەژن ؟ ئەمڕۆش تۆ دێیتە سەر شاشە و ئەبیت بەپارێزەرى شێخ و ئەیكەى بەفریشتە و ئەڵێیت ... ئەم ڕووداوەى وەزیرى پێشمەرگە دوورە لەڕاستیەوە و درۆى ڕاگەیاندنە چەواشەكارەكانە و كارى ئەو دابین كردنى ئاسایشە نەوەك لێدان و ..........هتد .
ڕاست ئەفەرمووى شێخ سۆزان كارى جەعفەرى شێخ مستەفا شەق وەشاندن و لێدان نیە فەرمانى ئەو هەر بۆ كوشتن و سوتاندنى ئوتومبێل و ئەتك كردنى كچانى كوردە ، ئێمە بڕوامان وایە ئێستا خوێنى ئەو كچە بەژن بووانە و خوێنى سەدان گەنجى شەڕى نەگریسى ناوخۆیە بەرچاوى شێخى گرتووە ئەگینا نەبووە بەرپرسێك ئەوەندە داخ لەدڵ و دڕندە بێت فەرمانى لێدان و بەكارهێنانى كارەبا بدات لەو گەنجە خوێن گەرمانەى كە 18 ساڵە تەنها گوێ بیستى درۆ و تەقەى شەڕى ناوخۆ و دزى و گەندەڵى بوون ...
بۆیە ئێستا ئێمەش ناحەقمان نیە لەمەودا بە سۆزان بڵێین خاتوو سۆزانى و بە شێخ جەعفەریش بڵێین شێخ زانا ؟ ئینجا ئەڵێین كوا خوێن و حەقى كچە بەژن بووەكان ؟ كوا سسزاى دكتۆرەكەى سەرۆك كۆمار ؟ ئێوە گەلەگورگن مرۆڤ نین ؟ ئێوە لیستى كوردستانى نین ؟ لیستى ئەتك كردنى شەڕەف و نامووسى كچانى كوردن بۆیەش مێ یەكتان كردۆتە ووتە بێژى لیستەكەتان و پیاوكوژێكتان كردۆتە پاسەوانى لیستەكەتان .
سلێمانى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە