ئاشتکردنەوەى کادیرەکانى یەکێتى یان دەرکردنى ئەوانى تریش

Wednesday, 18/03/2009, 12:00

1666 بینراوە


یە کێتى لیژنەیەکى تشکیل کردووە بۆ ئاشتکردنەوەى کادیرە دابڕاوەکان بەڵام بە داخەوە نەک نایان گێڕنەوەو ئاشتاین ناکەنەوە بگرە ئەوانى تریش کە کاسە لێسى و ماستاو چى خۆیان نین ووردە وردە و بەبەرنامە دەریان دەکەن .
لە دواى استقالەى چوار هەڤاڵەکەى مەکتەبیى سیاسى و خوا حافیزیان لە یەکێتى و ئەو یەکێتیەى کە بە خوێن و عەرەق و خەباتێکى زۆرى خۆیان گەیاندویانە تە ئەم قۆناغەى ئەمڕۆ ...خودا حافیزیان کردوو خودا حافیزیان بێت .
سەیرکەن چۆن لە مەو دواو بەچ شێوەیەک دوو کادیرى ترى یەکێتى دەردەکرین لەو یە کێتیەى کە ئەوان دروستیان کردوە (شە ماڵ على)
لێپرسراوى ئاسایشى مەکتەبى سیاسى کە چەندین ساڵە لەو پۆستەدا کاردەکات دڵسۆزوو لە خۆبوردووە ژیرو خاوەن خەباتە کە چى دەریان کردو ناردیانەوە بۆ ماڵەوە . ئەمڕۆش د.تەها جێگرى سەرۆکى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە کە لەساڵى هەشتاکانەوە پێشمەرگە بووە و لە دەرزیەک و حەبێکەوە نە خۆشخانەى شۆڕشى دروست کرد کەچى ئەمڕۆ ناردویانەتەوە مالێ.....من دکتۆر تەها ناناسم
،بەڵام وە گ ئەوەى لە چەند کتێبێکدا خوێندومەتەوە لە کتێبەکانى شەهید غەریب هەڵەدنى و عبدالکریم محمود و مامۆستا عسمان پانکەو چەندین ڕۆژنامەو گۆڤاروو چاوپێکەوتنیم بینیوە .
لە ساڵانى ئەنفال دکتۆر تەها خاکى وڵاتى جێ نەهێشتووە . ئەوانەى ئەوکات کلکیان لە ئێران و ئەوروپا تۆزى دەکرد ئەمڕۆ ئەوان دەرى دەکەن و دەینێرنەوە بۆ ماڵەوە . دەرکردنى ئەم دوو کادیرە دڵسۆز و خەبات گێڕە کارە ساتە بۆ یەکێتى پیرۆزبێت لە مەلا بەختیاروو دلێرى سەید مەجید ى نە خوێندەوار کە ئەمڕۆ دەسەڵاتى زۆریان هەیە تەڕوو وشک بە یەکەوە ئەسوتێنن . هاوڵاتیان پێشمەرگە دێرینەکان دڵسۆزانى ئەم گەلە سەیرکەن ئەم دوو کادیرە لە سەر چى دەرکراون :-
ئایا فایلى بە عس و مخابراتیان هەبوو ؟؟
تۆ بڵیی ماڵە پێشمەرگەو ڕێکخستەکانین کەشف کردبێ؟
ئایا دەستایانی تێکەڵ کردبوو لەگەڵ دوژمنانى گەلەکەمان ؟؟
تۆ بڵێى لەسەر دزى و گەندەڵى دەرکرابن ؟
تۆ بڵیی نادڵسۆز بووبن لە کارەکانیاندا و بەرام بەر بە گەل و نیشتمانەکەیان کەم تەر خەم بووبن ؟
نەخێر هیچ لەمانە نەبوون چونکە ئەمڕۆۆ کەس لەسەر ئەو شتانە ى سەرەوە دەرناکرێت .زۆر بەداخەوە ئەو شتانە ئەمڕۆ خەریکە دەبنە ناسنامەى یەکێتى .
لێرەشەوە داواکارین لە کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکان ئەمە قبوڵ نەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە