لەتەندروستی ڕانیە چ باسە

Sunday, 30/06/2013, 12:00

1572 بینراوە







وەڵامی مانشێتی ئەو بابەتە زۆر قورسە و بەئاسانی نادرێتەوە، چونکە دۆخێکی زۆر سەیروسەمەرە لەتەندروستی ڕانیە بەتایبەتی و بنکە تەندروستیەکانی سنورەکە بەگشتی دەگوزەرێت، کە تائێستا ھیچ کەسێک خۆی بەبەرپرسیار نەزانیوە.

تەندروستی ڕانیە بەھەدەرە لەھەموو چاکسازییەک و گۆڕانێک ئەو تەندروستیەی نەگرتۆتەوە ئێمە لەم پەیامە ھاوبەشەدا بۆ ڕای گشتی کوردستان ئاماژە بەچەند حاڵەتێکی سەیروسەرنج ڕاکێش دەکەین کە لەتەندروستی ڕانیە بەدیکراون و تائێستا ھیچ کەسێک نە ڕاپێچی دادگا کراوە و نەھیچ کەسێکیش لەپۆستەکەی دوورخراوەتەوە، ئەوەش بۆتە ھۆی ئەوە کەمتەرخەمیەکان کەڵەکەبن و بەردەوامیان پێبدرێت لەکاتێکدا بنکە تەندروستیەکان و نەخۆشخانەکان ھیچ شوێن و جێگایەکیان نیە لەفەرمانبەری بێ سوود بەچاوی سەر ڕۆژانە ئەبینین لەبەر یاری کردن بەئایفۆنی دەستیان ھیچ ھەست و ھۆشێکیان لای ئەو کەسانە نیە کەسەردانی بنکە تەندروستی و نەخۆشخانەکان دەکەن ئەوەی زۆر بەلای ئێمەوە زۆر سەیروسەمەرەیە نەبوونی پزیشکی پسپۆڕ و لێھاتوو لەنەخۆشخانەی منداڵبوون و نەخۆشخانەی فریاکەوتن زانیاری دروستمان لایە لەنەخۆشخانەی منداڵبوون قسەی ناخۆش بەنەخۆشەکان ئەگوترێت ئەوەش نیگەرانی لای کەس و کاری نەخۆشەکان دروست کردووە. بەڵام بێدەسەڵاتی ئەوان ھیچ لەدۆخەکە ناگۆڕێت ھەروەھا دۆخێکی سەیرتر لەتەندروستی ڕانیە ئەوەیە کاتێک نەخۆشێک پێویستی بەوە ھەیە ڕەوانەی سلێمانی بکرێت لەڕانیەوە بەتەنیا لەناو ئەمبولانسێک بەتاڵ لەبوونی پێداویستی پزیشکی سەرەتایی و خێرا نەبوونی یاریدەدەرێکی پزیشکی لەگەڵ نەخۆشەکە تادەگاتە سلێمانی، ئەوەی جێگەی شۆک و سەرسورمانە ئەوەیە کە لە نەخۆشخانەی منداڵبوون کاتێک ئافرەتێکی دووگیان پێویستی بە چارەسەری بەپەلەیە دکتۆر دەڵێت " ئەوە نەخۆشی من نییە" نازانین دکتۆر دەبێت نەخۆشی خۆی ببێت، واتە ئەوەی لە دەرەوەی نەخۆشخانە عیادە نەچووبێتە لای دکتۆر و مانگانە پارەی نەدابێت ئەوا لە نەخۆشخانەی حوکمی کەس بە لایدا ناچێت بەو ھۆیەشەوە ژیانی دەیان منداڵ کراوەتە قوربانی، بۆ ئەوەش بەڵگەمان ھەیە، بۆیە ئێمە پێمان وایە ئەو جۆرە دکتۆرانە ھەستی مرۆڤایەتیان تێدا نیە و بوونیان لە نێو نەخۆشخانەکان مەترسیەو پێویستە کارەکانیان لێ بسەنرێت ئەگینا خەڵک ھەڵوێستی دەبێت.

بەبڕوای ئێمە ئەوپەڕی کەمتەرخەمی تەندروستیە پشتگوێ خستنیەتی لەخزمەتگوزاری تەندروستی ئێمە ئەو دۆخەی باسمان کردووە بەچاوی سەر دەیان جار بەرچاومان کەوتووە و زانیاری دروستمان لایە لەبەر ھەموو ئەو ھۆکارانەی لەسەرەوە باسمان کردن.

لەکۆتاییدا چەند پێشنیارێک دەخەینە ڕوو ھاتنی بەپەلەی وەزیری تەندروستی و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ سنورەکە و لێکۆڵینەوە لەڕابردووی تەندروستی ڕانیە، چاکسازی کردن لەبەڕێوەبردنی ئیداری تەندروستی لەبەرئەوە کەمتەرخەمی ئەو لایەنانە دۆخەکە بەرەو ئاقارێکی مەترسیداردەبات، چونکە ھەست کردن بەدۆخێکی لەم چەشنە و بێدەنگی وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان دۆخەکە بەرەو ئاقارێکی زۆر مەترسیدار دەبات. لەبەرئەوە ئێمە جارێکی تر بەرچاو ڕوونی ئەدەینە ڕای گشتی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کەبەپەلە سەردانێکی تەندروستی ڕانیە بکەن.

چاوەڕوانین

سەلمان کۆچەری
دیاری محمد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە