وەسێتنامەیەك بەر لە تیرۆركردنمان..لەلایەن هەردوو بنەماڵەى مافیاوە..! یۆ سەركردەكانى یەكگرتوو-گۆڕان-كۆمەڵ..هەموو خاوەن ویژدانێكى زیندوو

Sunday, 18/10/2009, 12:00

1761 بینراوە


تازە چاوم كەوتە سەر ئەو بابەتەى كە لە لایەن ژمارەیەك هاوڕێ و هاوكارى ڕۆژنامەنوسى كۆچكردوو (خاتوو قەشەنگ عبداللە) و بابەتى بینینى دیمەنى شەهید كردنى جەنابى (مامۆستا عبداللەى قێرێ) لە خاڵى كەمین دانان و پاشقولگرتنى تاسڵوجە. دەبێت ئێمە لەم وڵاتەدا چاوەڕێى چى بكەین؟!.هیچ گومانێكمان نەبێت لەوەى كە ئەوان (بنەماڵەى تاڵەبانى و بارزانى) سیفەت ئاساى مافیاكان هەتا كارت پێ دەكەن و ئیشیان پێت هەیە دەتكەنە داردەست و دەمڕاست و ئامڕازى دەستە سوربووەكانیان بە خوێنى گەل لە دوایشدا هەر هێندەى كوژانەوەى جگەرەكانى دەستیان یان فڕێ دانى پەرداخى شەرابەكەیان گرانە بۆیان كۆتایى بەژیانت و كارەكانت پێكەوە دەهێنن.بنەماڵەیەك كە سفەتیان بۆ نزكترین كەسى خۆیان نەبێت , كە باوك و كوڕى كردووە بە جاسوس و سیخوڕ چونكە هێندە بەگومانن لە مانەوى خۆیان,بە هەرحاڵ قسەو مەبەستى من لێرەدا ئەوەیە كە نابێت كەس لە ژێر سایەو دەسەڵاتى دوو سەركردەى مافیاى خاوەن مێژوو سەروەرى (1974-1966) چاوەڕێ و بە تەماى سەرى سەلامەت بێت هەریەكەمان زۆر پێمان ئاسایى بێت هەر ڕۆژەو لە هەركاتێكدا بێت دەمانكەنە قوربانى مانەوەى خۆیان..بە تایبەت هەر لەئێستاوە ئەم قسەم بۆ ئەندام و لایەنگرانى هەردوو هێزى ئۆپۆزسیۆن (یەكگرتوو-گۆڕان) ە. بە تایبەت یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان چاوەڕێ بكات لە 2005 باجەكەى قورستر دەبێت ئەمجارە لە بەر دوو هۆكار
1-بەشدارى نەكردن و دەست نەخستنە ناو دەستى سەركردەى چەتەكان بۆ پێكهێنانى حكومەتە كارتۆنیەكەیان.
2-بەشدارى كردنى یەكگرتوو بە لیستێكى سەربەخۆ كە لە گوتارى ئەم سەركردانە وا دەخوێنرێتەوە كە بە تەنها داببەزێن بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەى عیراق, دیسانەوە یەكگرتوو نایەوێت بە شەمەندەفەرى كوردى كە دوو میللەت فرۆشەكە شۆفێرن كەرامەت و بەرژەوەندى میللەت هەڕاج بكەن و خۆیان سوك بكەن وەك جوتە سەركردەكە.. بۆیە ئەگەر یەكگرتوو بارەگاكانى سوتێنرا , ئەندامە باڵاكانى لە ناو ئەو بارەگایەدا شهید بوون و بونە سوتوو, وە بە نوێژى نیوەڕۆ لە شارى دیبلۆماسەكان و نوێنەرانى وڵاتانى دەرەوە بە بەرچاوى هەمووانەوە پەلامارى بارەگاكانتان درا,, ئەم جارە و لەم هەڵمەتى هەڵبژاردنانەدا چاوەڕێى خراپتر بكەن.. بەڵام دڵ لە دڵ نەدەن ئێمەى میللەت لە گەڵتانداین.. هەر دەقەو سانیەك پێمان وایە دەكەوینە بەر چنگى نیشتمان فرۆشان و بێ ئابڕووەكانى حزب.. گرنگ ئەوەیە سەركردایەتى یەكگرتوو واز لە هەڵوێستە نیشتمان پەروەریەكانى نەهێنبَت خاوەن بەڵبَنى خۆى بێت لە ڕووبەڕوبونەوەى گەندەڵ و دزەكاندا , وە كۆمەڵی ئیسلامیش زۆر بە باشى لە وێنە ڤیدیۆیەى شهبدكردنى مامۆستالا عبدالله بڕوانێت!!! بزانێت هاوڕێیەتى و دۆستایەتى دڕندەكان لە بەرژەوەندى نیە ڕۆژێك هەر ژەهرى كوشندەى خۆیت پێ دەڕێژێت..
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە