جگە لە مەسعود ئاخابۆك و مەسرور کەسیتر بکوژی سەردەشت عوسمان نیە

Thursday, 16/09/2010, 12:00

1588 بینراوە



پێشەکی با بزانین ئاخابۆك ، یان ئاغابۆك چیە .؟ ئاغا بۆك بەکەسێك دەڵێن کەخۆی زۆر بە گەورەو بەدەسەڵات دەزانێ بەڵام هیچ لەبارەی هیچەوە نازانێ تەنها درۆو دزی و قۆڵبڕین و لە خشتەبردنی خەڵکی نەبێت.
دەگێڕنەوە کاتی خۆی کابرایەکی سەر سەری بە ماڵێك فێر دەبێ کەتەنها ژن و پیاوێکی تیادایەو پیاوی ئەو ماڵەش نەخۆش دەبێ و لەسەر جێگا کەوتوە جا کابرای سەر سەری هەمو شەوێ بەو ماڵە فێر دەبێ و. لەبەرچاوی کابرای مێردی تەعدا لە ژنەکەدەکات. ژنەش لەترسی ئەوەی نەبادا بیان کوژێ ناوێرێ قسەبکات . بەیانی هانا دەباتە لای دەسەڵاتداری ئەو شارەو حاڵ و ئەحواڵی بۆ ئەگێڕێتەوە کە کابرایەك ئاوا لەژێر دەسەڵاتی ئەودا پێیان فێربوەو نان و ئاوی لێتاڵ کردون . کابرای دەسەڵاتداریش دەڵێ لای هیچ کەس باسی مەکە سبەی شەو خۆم دێم لەوێ ئێشك دەگرم . کابرا دەچێت لەژورەوە خۆی مات ئەدات کاتێك کابرای سەر سەری دێ‌. کابرای دەسەڵاتدار بە ژنی ماڵەکە دەڵێت خێرا چرایەکە بکوژێنەوە کابرای سەر سەری خۆی دەکات بە ژوردا لە گەڵ چونە ژورەوە کابرای دەسەڵاتدار تا ئەتوانێ خەنجەرێك و دوان و سیان لەگەردنی دەداو دەیکوژێ . ئەوجا دەڵێت چرایەکە هەڵبکەوە دەبینێ کابرای سەر سەری کوڕی خۆیەتی ژنەکەو پیاوەکەش دەپرسن بۆ لەکاتی هاتنە ژورەوەی ئەو کابرایە گوتت چرایەکە بکوژێننەوە ئەویش دەڵێت بۆیە وام گوت چونکە دڵنیا بوم لەوەی هەبێ و نەبێ ئەوە یەکێکە لە دەستو پێوەندەکانم یان لەکەسەنزیکەکانم ئەگینا چۆن دەتوانێ لە ژێر دەسەڵات و حوکمی مندا ئاوا هەڵسو کەوت بکات .جا بۆ ئەوەی سەرو چاوی نەبینم و نەزانم کێ یە ئەگەر بم بینیایەو بمزانیایە کوڕی خۆمە یان کەسێکە لە کەسە نزیکەکانم لەوانەبو دڵم نەهاتایە بیکوژم ئێستاش کە کوشتومە هیچ بۆی نێگەران نیم چونکە تا من سەرداری ئێرەبم ئەوەی زوڵم و تەعدا لە خەڵکی بکات ئەوە چارەنوسی ئەبێت.
جا خەڵکینە بڕوانن چۆن مەسعودبارزانی و بنەماڵەکەی ئەوەندەی تر بەو سیناریۆ چەواشەیە خۆیان سوکو سەلیم کردو خۆیان کردە ئەو پەڕۆیەی کە ئاشەوان جارناجارێك ئاردی پێ ئەماڵێ. ئەوەی پێی بڵێن ئاکارو خوڕەوشتی جوان و ڕاستگۆیی لە مەسعودو بنەماڵەکەیدا وجودی نیە. ئەوەنیە پیاوەگرگن و ماستاوچیو ئاگربازەکانی دەورو بەریشی بەکۆمەڵ لە ئاغەل هاتونە دەرێ و. مەسعود چ درۆیەك بکات ئەوان دەستەو نەزەر بە ئەزبەنی ئەزبەنی. واتە نۆکەرو کۆیلەتم قوربان. بۆی تەسدیق ئەکەن. لە هەوڵی پینەکردنی ئەو تاوانەدان کە خودی خۆی و مەسروری کوڕی پێی هەستاون ئاخر ئەوکەسەی بڕوا بەم سینارێۆیە بکات کە گوایە انساروالاسلام سەردەشت عوسمانی تیرۆرکردوە یان خۆی ئەخڵەتێنێ یان لە گێل گێلترە. مەسعودی ئاخابۆك مەسعودی ئافات کە مایەی دەردو بەڵاو نەهامەتیە بۆ ئەم کوردستانە. دەیانەوێ لە ڕێگەی ئەو سیناریۆیەوە خوێنی بەناهەق ڕژاوی سەردەشت عوسمان دێزە بەدەرخۆنە بکەن . دور نیە سبەینێ کەسو کارو بنەماڵەکەشی شار بەدەر نەکەن+ یان نەیانخەنە زیندانەکانی سەری ڕەش و ئاکرێوە. ئەی ئەوە نیە تاوانی تیرۆریست بونیان خستۆتە پاڵ کوڕەکەیان. چونکە مەسعودی ئاوانتەچی و مفتە خۆر لە 31 ئابەوە خوی بە دزی و فزیەوە گرتوەو بە قەتڵ و عامی ڕۆڵەی کورد ئاوسبوە.
مەسعودی کە بۆخۆی وەك ئاردەڵێك لەبەرامبەر سەربازێکی ئەمەریکی یان جەندرمەیەکی تورك یان پاسدارێکدا لەترسان ئەکڕوزێتەوە ئامادەیە نۆکەریان بکات کەچی لە ناوخۆی کوردستاندا خۆی لێکردوین بە ڕینگۆو دەیەوێ بە زۆری زۆرداری و بەوەنینەوەی فشەو فیشاڵ و سیناریۆی داتاشراوو چەواشەکاری قەناعەت بەخەڵکی کوردستان بکات. ئەوە سەرەتایەکی زۆر مەترسیدارە. ئاخر ئەو بەناولیژنەیەی مسعود ئاخۆك داینابو بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان ناهەقی نیە ئەو سیناریۆیە داتەتاشن و بڵاو دەکەنەوە چونکە ئەوان وەك وتمان کۆمەڵێكن لەوانەی کە هەمیشە سەری زمانیان ئەزبەنی یە ئەگەر لەقسەی ئاخابۆك دەرچن ئەوە یان لە وەتاغی ئاژەڵان یان لە ئابخانەو پێشاوەکانی سەری ڕەشدا خۆیان ئەبیننەوەو ئەوەی بۆ خواردن نەشێ دەرخواردیان ئەدەن حەساری ئالیکیشیان ئەخەنە سەر بۆیە ئەوان تەنها کاریان دەبێ ئەوە بێت ڕاستیەکان ئاوەژو بکەنەوەو لە قازانجی بنەماڵەی بارزانی بەتایبەتی مەسعودو کوڕەکانی خۆڵ بکەنە چاوی خەڵکی کوردستان . بەڵام خەیاڵیان خاوە...
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە