خۆپشاندانەكەى بەردەم دەركى سەرا من بووم

Monday, 21/02/2011, 12:00

1561 بینراوە


گۆران لە وەتەى 29/1 ئەم ساڵ خەریكى جۆشدانى هەست وسۆزى خەڵكى كوردستان بوو بە پێناس وراڤەكردنى بەیاننامەكەى بە تایبەتى بۆ شارى سلێمانى خۆشەویست كە ئیتر كاتى ئەوە هاتووە (حكومەتە حیزبیەكەى ئێستاى یەكێتى وپارتى هەڵبوەشێتەوە... بۆ كۆتای هێنان بە بەم سیستەمە حیزبسالاریەو دامەزراندنى سەرەتایەكى تازەى حكومران...وزۆربەى وڵاتە ستەمكار وداخراوەكانى دنیا وناوچەكە دەستى پێكردووە وشەپۆلێكى نارەزایى لە پێناو ئازادى ودادپەروەرى ...بەیاننامەكە) ئەم قسانەش تا ئەم شوێنە رۆیشت كە خوێنى لاوێك بە گوللەى لقى چوارەوە رژێنرا ئیتر كەس نەبووە بەخاوەنى ولە یەكەم كاردانەوەى بزوتنەوەى گۆران ئەوەبوو كە ئەمان هیچ پەیوەندێكیان بە خۆپشاندانەكەى بەردەم دەركى سەراوە نەبوو جا چۆن پەیوەندیان بە دواى ئەم خۆ پشاندانەكەوە هەبێت !كە ئاراستەكەى گۆڕدراوە بۆ بەردەم لقى چوارى پارتى دیموكراتى كوردستان كە شەهیدێك وزیاتر لە پەنجا بریندارى لێبۆیەوە، داوى ئەمانەش پەرلەمانتاروهەڵسوراوەكانى بەرگرى لە یاسا وخوێن ومافى خۆپشاندەران دەكەن ، كە ئەم كارەساتە چارەسەرەكەى هەمووى لە بەیاننامەكەى جێگاى دەبۆیەوە تەنیا تەبەنى نەكردنى خۆپشاندانەكە نەبێت كە ئەمەیان مەجالى تەبەنى كردنى تیا نیە، بۆیە نارەزایى زۆرێك لە نوسەرەكانى رۆژنامە ئەلكترۆنیەكانى لێكەوتەوە كە دەیان ووت ئێمە گۆڕانى هەقیقین نەك گۆڕان كە بەراستى هەڵوێستەكەیان زۆر سەلبى بوو دواى ئەم خۆ پشاندانەى كە هەموو نوسەرو رۆشنبیران وخەڵك ویەكگرتووو كۆمەڵ و تاحكومەت و دەستەڵاتى پارتى ویەكێتیش هەر هەموو بە یاساییان دا نا ومۆلەتیرگیراویش بوو خۆ باسى قیامەت وحەشرو حیسابى پارتى ویەكێتى تیادا نەكرابوو تا پەتى سێدارە ئامادەكراو بێت ئیتركەسیش گلەیى لە رێو رەسمى نەكردوە كە هیچ ترسى نەبوو،بەڵام دارێژەرى بیرۆكەى گۆڕانى حكومەت وپەرلەمان لە هەواڵى تەلەفزیۆنى ئەم شەوەكەى ئەیوت حاشا من هیچ پەیوەندێكەم بەم خۆپێشاندانەوە نیە ولە گرتەى تەلەفزیۆنى تەنیا لافیتەى قاویى نیشان ئەدا كە یەكگرتووە!ودواتر لە گۆرانى وبەرنامەى ئاسایى خۆى بەردەوام بوو هەروەك وابێت شامى شەریفە وهیچ رووى نەداوە هیچ خوێن نەرژاوە،كەچى واپێویستى دەكرد حیسابێكى جددى بۆ خوێنى گەرمى لاوان وستەمى گەندەڵى كەبەرژەوەندى 85% گەلى كوردستانى تەنیوە بكردایە لە ئیحائەكانى گۆرینى سیستمى سیاسى بە نمونەى تونس ومیسر، كە لەگەڵ یەكەم تەقەى لقى چوارى سلیمانى وەك شەڕى ناوەخۆ بارەگاى سەرەكى گۆڕان كە تەلەفزیۆن ورادیۆى تیا بوولە هەولێر سوتێنرا و بارەگاى دهۆك و قەزاى سۆرانیشى بەدواداهات ئەم سیناریۆیەم لە یەكەم شەوى دواى دەرچوونى بەیاننامەكەى29/1 كە گوێم لێ دەبوو كە ئیتر خەڵك قەبوڵى ناكات و وبارەگاكانى گوڕانیش خۆیان بۆ ئەم حاڵەتە ئامادەكردوو كە چۆلى دەكەن،ئیتر بارەگاكانى پارتى وگۆران سوتێنران وشەهید وبرینداریشى لێكەوتەوە وەك كەلتورێكى شەڕى ناوە خۆ و بەرز راگرتنى عیزەتى حیزب وەك كەلتورێكى ژیانى مەدنى و دەستپێكى سەرەتاى سەرەروەرى یاسا بە سەراو ژێر كە لەم كاتەنەدا یاسا لاى ئێمە ئیفلیج ئەى گرێت وەك خووێكى كەلتورى شەرى ناوەخۆ یاخوود وەك شەعیرەیەك پێویستەلە قاڵبى یاسا دابرێژنەوە بەوەى بارەگا سوتێنراوەكان تەعمیر بەكەنەوەو فدیە بۆخوێنى شەهیدان دابین بكەن وناردنە دەرەوەى بریندارانیش دەست پێبكەن ئینجا بیریان دێتەوە كاتى ئەوە هاتووە وەك برا بە سەروەرى یاسا بەیەكەوە دابنیشن و غەمێكیش لە داواكان بخۆین وەك دەر ئەنجامەكانى شەڕى ناوەخۆ،عەیبى ئەم حیزبانە ئەوەیە پارەیان زۆرە بە حیسابى خۆیان ئەتوانن هەموو شتێكى پێ چاك بكەنەوە تەنیا دڵى خەڵك نەبێت وتا توشى گرفت نەبن چارەسەرى ناكەن،وئەتوانن یارى بە جۆشى خەڵك بكەن وبە كوشتیان بدەن ولە تازیەشیان بە بێ دەست نوێژ قورئانیان بۆ بخوێنن و سەرەخۆشەیان لێ بكەن و كراسى بەخوێنى شەهید وبریندارەكانیش فرێدەنە ماڵى خەڵكى ترەوە وەك وابێت هیچیان نەكردووە وئێستا كاتى (ێلح) هاتووە كەسیش بەرپرسیارى نارەزایى خەڵك نیە وهەر كەس ئاگادریشى نەبووە!؟وئیتر پێویستە وەك سیاسەت لەمەو دوا تەزیفى رووداوەكان بكەن دووبارە خوێنى گەنجێكى تر بە مساوەمەیەكى تر بفرۆشنەوە ،بەڵام پرسیارەكە لێرە ئەوەیە كێ مافى ئەم هەموو خەڵكەى خواردوەو ستەم وگەندەڵى وشەڕ ئەنوێنێتەوە (ئەلێن پیاوێك دوو كیلۆ گۆشت بۆ ژنەكەى ئەنێرێتەوە بۆ ئەوەى ژنەكەى لێبنێت وبەیكەوە بیخۆن كە پیاوەكە ئەرواتەوە هیچ گۆشت نەماوە ئەڵێت ژنەكە كوا گۆشتەكە؟ ژنەكە ئەلێت پیاوەكە ئەم پشیلەیە خواردى ! پیاوەكە را ئەكات وپشیلەكە ئەهێنێت وئەى خاتە سەر تەرازوو رێك دوو كیلۆ دەرئەچێت! پیاوەكە ئەلێت ئەمە دوو كیلۆ گۆشتەكە بەڵام كوانى پشیلەكە)كەواتە كاكە گیان خۆپشاندانى بەردەم سەراكە من بووم كە تەعبیر لە خەڵك ئەكەم بەڵام كێ خوێنى گەنجان هەرزان فرۆش و بەهەدەردا؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە