ڕوونکردنه وه یه ک له ‌باڵی دووی (ح س د ک) وه بۆ ڕای گشتی

Wednesday, 14/10/2009, 12:00

1443 بینراوە


ئێمه چه ند ڕۆژێک له مه و به ر به نهێنی باڵی دووی حیزبمان دامه زراندووه و له ئاینده یه کی نزیکیشدا چه ند کێشه یه کمان له ناو مه کته بی سیاسیدا هه یه ئه گه ر بێت و به هه ڵپه سێراوی بمێنێته وه و هیچ ڕێگه چاره یه کی جدی بۆ نه گیرێته به ر ئه ‌وا به یه کجاری و دوور له نهێنی جیابوونه وه ی خومان ڕاده گه یه نین . کێشه کانی ئێمه وه کو پێشتر ئاماژه مان پێ کردووه له کاتی درووست بوونی لیستی خزمه ت گوزاری و چاکسازی یه وه سه ری هه ڵدا وه و تا ئێستاش ئێمه له سه ره وه بۆ خواره وه له کێشه داین . چوونکه به ‌ناو سکرتێری حیزب حه مه ی حاجی مه حمود هه موو ‌بڕیارێکی له سکرتاریه ت و گوڵه خانه و ماڵی ئبدڵای برا یه وه ده رده کات و هیچ ڕه زاماندی و ڕاو بۆچونێکی ئه ندامانی مه کته بی سیاسی له سه ر نیه و نه بووه و قسه ی ئه ندامانی مه کته ب سیاسی و خواره وه ش لای حه مه نا خوات و خۆی شێره ی سه گ کوژه . ئه گه ر ئێمه ڕاست ناکه ین و به ‌هه ڵه دا چووین بۆ ئه و هه موو که سه ماندوو نه ناس و دیار و به توانایانه ڕیزه کانی (ح س ک) یان به جێ هه ێشته وه . ؟؟؟؟‌ له زۆر کات و شوێندا قسه ی سه ر زاری ماستاو چیه کان ته نها ئه وه یه که ده ڵێن (ح س ک) له په ره سه ندن دایه . ئێمه لێره وه ڕاستیه ک ڕوون ده که ینه وه و ده ڵیێن حیزبێک که هه موو به رژه وه ندی و خێرێکی بۆ بنه ماڵه بێت و له سه ر حسابی ئه و که سانه ی ماندو بوون و خه باتیان کردووه و شه هیدیان داوه کاکه حه مه بانزینخانه کانی شاره زوور و کۆمه ڵێکی زۆر باخ و باخات و دووکان و زه وی و زاری کردبێت به ناوی خۆی و ئه ندامانی خێزا نه که یه وه و ئبدڵا ی برای هه ر به هاره ی خانووه کانی به دیزاینێک بگۆڕێت و هه موو پۆست و ده سه ڵاتێک ته نها بۆ خۆیان بێت ؟ ئیتر به چی حیزب له په ره سه ندندا ده بێت ؟؟ ئه ی بۆ ناڵێن حاڵی حازر حیزب بریته له پاسه وان و باخه وان و دووكانداری موڵکو ماڵه که ع کاکه حه مه و گروپێکی هه ڵپه ڕ کێ . ؟‌؟‌ سه ره ڕای ئه م هه موو دزی و گه نده ڵیه ، حه مه به ته مایه وه زاره تی كشتوکاڵ وه ربگرێت و هه ر خۆی وه زیریش بکات . به ڵام ئه م ده سه ڵاته ی بنه ماڵه ش زۆری نه ماوه .. به نووسینه جوانه کانی ئامانج له ژێر ناوی (سامان) دا نه باڵی دوو سارد ده بێته وه و نه ئه و که سانه ش که بنه ماڵه که ی حه مه خیانه ت و خه دری لێکردوون . جارێکی که ش ده ی ڵێینه وه ئه گه ر بێت و کێشه هه ڵ په سێراوه کانمان نه که ونه قه واره ی چاک کردن و (ح س ک) نه بێت به مووڵکی جه ماوه ر، ئه وا له سه ره وه بۆ خواره وه جیا بوو نه وه ی جۆمان ڕا ده گه یه نین
..

باڵی دوو ی نهێنی حیزبی سۆسیالیس دیموکراتی کوردیستان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە