پشتیوانی لەدەسپێشخەری رێبەر ئاپۆو هەنگاوەكانی بزوتنەوەی ئازادی كورد دەكەین

Sunday, 18/10/2009, 12:00

1566 بینراوە


گەلی كورد بەدرێژایٍی مێژووی خۆی سەلماندویەتی كەبەردەوام گەلێكی ئاشتیخوازبووە، هەردەم ویستوویەتی كێشەكانی بەردەمی بەشێوەیەكی ئاشتیخوازانە چارەسەربكات، ئەم دەستپێشخەریەی رێبەر ئاپۆ لەدوای پێشكەشكردنی نەخشەرێگا جارێكی تر لەپێناو راماڵینی كۆسپ وتەگەرەكانی بەردەم قۆناخەكە، لەهەوڵێكی دلێرانەدا لەپێشنیارێكدا بانگهێشتێكی بڵندتری كرد بۆ سێ گرووپ، لەسێ شوێنی جیا، بۆیە پێویستە ئەو هەوڵە دلێرانەی رێبەرایەتی بەرز بەنرخێنرێت.
لەلایەكی تر وەڵامدانەوەو خستنەپراكتیكی بێ دوودڵی بزوتنەوەی ئازادی كورد بەڕێبەرایەتی كۆماجڤاكێن كوردستان وەك هەرجار تواناكاری و فیداكاریەكانی نیشاندا، سەرەڕایی مۆڵەتدانی دەرەوەی سنوری دەوڵەتی توركیا بۆ سوپا بەڵام پێداگری ئاشتیانەی بزوتنەوەی ئازادی جێگای دەستخۆشیە. هەمانكات بەدەنگەوەهاتنی خەڵكی وڵاتپارێزو كادیرانی بزوتنەوەی ئازادی جێگای شانازیە كەبەردەوام رێبەرایەتی و بزوتنەوە ئازادیخوازیەكەیان بەتەنها نەهێشتووە، جارێكی تریش سەلماندیان كەبەهەموو ئیرادەی ئازادی خۆیان سوورن لەسەر ئەوەی كەپەیامی ئاشتیخوازانەی خۆیان بگەێنن.
لەگەڵ ئەوەی ئێمە وەك پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان پشتگیری خۆمان بۆ هەموو ئەو هەوڵە ئاشتیخوازانانە رادەگێنین، هەمانكات داوادەكەین دەوڵەت و حكومەتی توركیا بەرپرسیارانە هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەو دەرفەتەدا بكەن و وەك دەسپێشخەری و هەوڵدانەكانی تر بێ وەڵامی نەهێڵێت. هەروەها پێویستە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان فاكتەرێكی یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەری سیاسیانەی پرسی كورد لەپارچەكانی تری كوردستاندا. لایەنە سیاسی و رێكخراوە جەماوەریەكانیش دەتوانن پشتگیری راستەوخۆیان نیشانبدەن و لەمەراسیمی بەڕێكردنی پەیامبەرانی ئاشتیدا لەئامادەباشی دابن، جارێكی تریش خەڵكی بادینان بەتایبەت و هەموو خەڵكی باشووری كوردستان ئامادەی نیشانبدا لەكەرنەڤاڵی بەڕێكردنی هەڵۆكانی ئاشتیخوازی كورد دا.
لەگەڵ ئەوەی پشتگیری خۆمان رادەگێنین بۆ ئەو دەستپێشخەری و هەنگاوە ئازایانە، هەمانكات بانگ دەكەین كەهەمومان لەمەراسیمی بەڕێكردندا ئامادەبین.
دەستەی كارگێڕی
پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان
18-10- 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە