نامه‌یه‌ك بو ئوباما پێش ئه‌وه‌ی "سه‌روكه‌كه‌م" بگا‌ته‌ لات

Wednesday, 28/03/2012, 12:00

1991 بینراوە







(سه‌باره‌ت به‌ رفاندن وئازاردانی د.عبدالمێور بارزانی ودیموكراسیه‌ عه‌یار 24 ه‌كه‌ی "سه‌روك")


به‌رێز ئوباما ئه‌مرو "سه‌روكه‌كه‌م" ناردووه‌ بو وڵاته‌كه‌ت نه‌ك بو ئه‌وه‌ی باسی سه‌ركه‌وتوویی وبنكه‌وتوویی ئه‌زموونی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووی بكه‌ی، و نه‌ك بو ئه‌وه‌ی باسی كوالتی كالای ئه‌مریكی بو بكه‌ی، ونه‌ك بو ئه‌وه‌ی باسی جیهانی روبوتات وئه‌لكترونات وعه‌وله‌مه‌ بۆی بكه‌یت، ونه‌ك بو چالاكیه‌كانی ده‌زگای موخابه‌راتی سی ئای ئای كه‌ فێری بكه‌ی.
ته‌نها " سه‌روكه‌كه‌م" ناردووه‌ بو لات كه‌ توزێك فێری دیموكراسه‌ت وپاراستنی مافی مروڤ وگیانی یه‌كتر قبولكردنی بكه‌یت.
ئوباما گیان لێم ببوره‌، ره‌نگه‌ لێم نیگه‌ران ببیت كه‌ ئه‌م نامه‌یه‌ له‌ كات وساتێكی ناسكدا بوت ده‌نووسم وده‌نێرم، به‌لام هه‌ستم ده‌كرد تاوانبارێكی گه‌وره‌م كه‌ خه‌رمانیك له‌ مودێله‌ دیموكراسیه‌كه‌ی "سه‌روكه‌كه‌م" بوت باس نه‌كه‌م.
هه‌رچه‌نده‌ گومانم هه‌یه‌ "سه‌روكه‌كه‌م" بو دڵدانی ئیوه‌ هاتبێت وكلاشێكی كوردی وگوێزی هه‌ورامان وشاڵیكی زاخۆیی وشه‌بورمانی ئاكره‌یی وگه‌زوی سلێمانی وپه‌نیری كوچه‌ری وبه‌ڕووی بارزانی و...هتد به‌ دیاری له‌ گه‌ڵ خۆی بو جه‌نابت هینابێت.
ئاخر ئوباما گیان من چ له‌ ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌م كه‌ پیاوانی سه‌روكه‌كه‌م ولاتیان نغروو كردبێت له‌ گه‌نده‌لی ومروڤ گوژی وبێ حورمه‌تی؟!!!
ئوباما؛ ئه‌رێ ده‌زانی هه‌ر دوێنێ .. به‌لێ .. به‌ڵێ ؛ دوێنێی دوێنێ چه‌ته‌كانی بارزانی ئاموزایه‌كی خۆی(د.عەبدولمەسەور بارزانی) رفێنراوه‌ وتا تێر بێت ئازاریانداوه‌ وله‌ ئاخریش مه‌دالیای دیموكراسیان له‌ گه‌ردن ناوه‌و ئیقامه‌ی هه‌تا هه‌تاییش بو شاری سلێمانیان پێداوه‌؟!!!
وپێرێش هه‌ر ئه‌و (.....) سه‌رده‌شت عوسمانه‌كه‌ی منیان تیروركرد وو وده‌سته‌ به‌ خوێنه‌كانیشیان به‌ خه‌لك سڕیه‌وه‌؟!!
ده‌زانی ئوبه‌ی گیان؛ له‌ ده‌ڤه‌ری بارزانی مه‌سقه‌ت ره‌ئسی "سه‌روكه‌كه‌م" چ مودێلێك له‌ دیموكراسی هه‌یه‌:(ده‌ركردنی خه‌لكی بارزان، ئیهانه‌كردنی ئازادی خوازه‌كانی بارزان، تیروركردن، زیندانكردنی نهێنی، ده‌ستبردن بو (....) خه‌لك، داگیركردنی ماڵی خه‌لكی بارزان، سزادانی سیاسی وفكری و..هتد)
ئوبه‌ی گیان تكایه‌ رێكخراوێكی سه‌ر به‌ مافی مروڤ بێنێره‌ بو بارزان با بزانن دیموكراسیه‌ت له‌وێ عه‌یار چه‌نده‌ وپێكه‌وه‌ ژیانیش قیاسی چه‌نده‌!!
ده‌زانی ئوبه‌ی گیان چه‌كداره‌كانی لقی سه‌روك له‌ سلێمانی چییان فێری خه‌لك كرد وچیان به‌ خه‌لك كرد وچوونیش خه‌لات كران وچییان وه‌رگرت؟!! .. ئاخر ده‌لێم زور بێ ئاگای ئوبه‌ گیان!!
ئاخر ئوباما گیان تكا ده‌كه‌م گوێ مه‌ده‌ شانده‌ یاوه‌ره‌كه‌ی سه‌روكیش چونكه‌ هه‌موی یه‌ك دیزاینه‌ ویه‌ك ره‌نگن؛ تو خوا منێكی روژنامه‌نووس باشتر نه‌بووی راوێژم پێبكه‌ی بو راگه‌یاندنی ده‌وله‌تی كوردی وباسكردن له‌ ره‌وشی مافی مروڤ؟!!
تكا ده‌كه‌م بو ئه‌وه‌ی هه‌ر وا خوشه‌ویست بی لای خه‌لكی جیهان "سه‌روكه‌كه‌م" بینێره‌وه‌ وبلێ با بڕوو كه‌مێكیتر ته‌مریناتی دیموكراسی بكه‌ وبا چیتریش چه‌ته‌كانی خه‌لك فرێو مه‌ده‌ن وخه‌لك تیرور مه‌كه‌ن،،،، به‌شكه‌م خوایه‌ بو جاریكیتریش بتوانی خوت هه‌لبژێری بو ئه‌مریكا .
ئوبه‌ی ره‌ش ئه‌سمه‌ره‌كه‌م زور قسه‌م هه‌یه‌ به‌ڵام با بمێنن بو ده‌رفه‌تێك كه‌ به‌ ته‌نیا یه‌كتر ببینین وپێكێك ماستاوی كوردی بخوینه‌وه‌...
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە