ئــــه‌مـــــریـــكــــا نــیــگــه‌رانــــی داخــــستــنـــی ده‌تـــه‌پـــه‌یـــــه‌

Sunday, 13/12/2009, 12:00

1342 بینراوە


 ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كورد نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی‌و ره‌خنه‌ی له‌حكومه‌تی توركیاش گرت.
له‌چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كورد له‌توركیا "ده‌ته‌په‌" له‌لایه‌ن دادگای باڵای توركیاوه‌، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی توندی له‌ حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ گرت‌و نیگه‌رانی خۆشی له‌مه‌ڕ داخستنی ئه‌و پارته‌ ده‌ربڕی.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان، ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی له‌حكومه‌تی توركیا گرتووه‌و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ هۆشیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئازادی‌و دیموكراسیدا بكات‌و هه‌وڵی پێشێلكردنی ئازادیه‌كان نه‌دات.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپاش به‌هه‌مان شێوه‌ ره‌خنه‌ی له‌توركیا گرتووه‌و داخستنی ئه‌و پارته‌ی به‌هه‌ڕه‌شه‌ بۆ دیموكراسی وڵات له‌قه‌ڵه‌مداوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە