دادگای مێژوویی بۆ ڕێباز و خورشید شیرە کان چی دەبێ!؟

Wednesday, 28/08/2013, 12:00

2289 بینراوە


چەند ساڵێکە ، هەموو ئەو تاوانانەی پارتی ویەکیتی ئەنجامیان داوە وئاگاداربومە ، هەولم داوە بینوسمەوە و یادی بکەمەوە ، ئامانجیش لێ ی بەفاکت کردنی تاوانەکانی ئەو بەرپرسانەیە کەئەمڕۆ وەک بەعسیەکان بەناو خەلک کەوتونە . کەدەبێ بڵێین راستە ئەمرۆ نوسینی چەند دێرێکە ، بەلام سبەی لەسەریان دەبێتە بەڵگە وگەواهیدان
یەکێ لەم تاوانانە ، گولەبارانکردنی خۆپیشاندەرانی بەردەم دەزگای ئاسایشەکەی هەولێری ٢٦/٠٨/١٩٩٢ ، کە ئەمرۆ ٢١ سال بەسەری دا تێدەپەرێ . ئەوەندەی بیرم لێ کردبیتەوە ، ئەمە یەکەم خۆپیشاندانە دەسەلاتی کوردی ، بەگولە وەلامی داوەتەوە و قوربانی لەشەهیدو بریندار و زیندانی سیاسی لێ کەوتۆتەوە .
بۆزانیاری زیاتر لەسەر ئەم خۆپیشاندانە سەیری ئەم ٢ لینکەی خوارەوە بکە

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=da9fe09b

https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/qadr_nadir/kadirNadir27.pdf

راستە پێشوو لەهەولێر خۆپیشاندانی تر ئەنجام دراوە ، بەلام لە دژی بەعس یان شەهید و برینداری لێ نەکەوتۆتەوە ، بۆیە دەکری بگوترێ هەولێر لەمەشدا
یەکە م شارە کە تاوانی هاوشیوەی کۆمەلکوژیەکەی ١٧ شوباتی سلێمانی ٢١ سال لەمەوبەر بەرامبەری کراوە ، کەبەداخەوە لەوکات دا ، پارتی ویەکیتی ،چەندین تاوان و خۆپیشاندانی ئاوایان بەسەر دەنگە ئازادیخوازەکان دادەهێنا ، بێ ئەوەی ، یەک رۆژنامە و مینبەری راگەیاندن ، بوێریان هەبێ بیکەنە هەوالیش !!
د پشتیوان عەبدولا ئەمساڵ لەنوسینێکدا ، وەک شاهیدێکی راستەوخۆ لەسەر گولەباران کردنی خۆپیشاندانی ٢٦ی ئابی ١٩٩٢ تاوانێکی تری ئەو بەرەیە و بەرپرسە سەربازیەکان ، بەتایبەتی(ڕیبازی یەکێتی ) هەڵمالی ، کەبۆ زۆرێک لەخەلك جێگای شۆک بووە ، کەدەبێ سەرلەنوێ بەهەموو لێکدانەوە سیاسی و بەرپرسەکان دابچێنەوە کەئەمانە چ دەبل مٶرال و مەخولقێکی قیزەوەنن ئەویش کوشتنی منالێکی ٤ بۆ ٥ سالی لەوکاتەی کەگولە بەسەری کەوتبێ ، ئەویش چووە ئامیری هەناسەدانی لەسەر هەلگرتوە لەبەرچاوی دایکی و چەندین هاولاتیدا ، ئەم جۆرە تاوانانە زۆر جار بەعسیش خۆی لەقەرەی نەداوە ، کاتێ پێشمەرگەیان بەدیلی و بەبرینداری گرتوە ، سەرەتا تیماریان کردوە ، جگە لەوکاتانەی کەپیاوەکانی ئەمن لەکاتی ئەنفال و هەلەبجەدا هاتونەتە ناو نەخۆشخانە و بریندارەکانیان بردوە و کوشتوە ؟ بۆیە ئەو تاوانەی ڕێباز و بەرەی کوردستان بۆئەبەد دەبێتە لاپەرەیەکی ڕەشی قەترانی لەمێژویدا ، تازە هیز نیە رێباز لە سیفەتی جەلاد و ناپاکەوە بکاتەوە بەقوربانی و نیشتمان پەروەر . جونکە ئەوە دادگای میژووە کە هاوسۆزی ، مردن ، خەباتکەری دوێنی بەرامبەر تاوانەکانی هەرگیز تەسکیە ناکات

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=31d8b4a1

ڕیباز لەگوتار و ئاخافتنی تا ئەورۆژەی بەدیلی لای پارتیش کوژرا وەک کادیرەکی کۆنی کۆمەلەی رەنجدەران لەهەژار دۆست و بیروباوەری کوردستانی خۆی نمایش دەکرد ، بۆیە ئەو روداوە ، بۆ زۆرکەس دەبێتە شٶک ، بەلام کەشاهیدێکی راستەوخۆ هەبێ وباسی بکات وەخودی ئەو بەلگەیەش لەنەخۆشخانە بەپێی کۆمینتیکی د پشتیوان تۆمارکرابێ ، ئەواهیز نیە تازە لەو تاوانەی داماڵێ .
لەم بارەوە چەند زانیاریەکی ترم لەسەر دەبل مٶرالی ڕیباز نوسیە ، بەتایبەتی کاتێ لەخۆپیشاندانی ١٤/١٠/١٩٩١ وەک بەعسیەکان بەناومان کەت ، لەکاتێکدا تەنیا دەمانویست ئیدانەی بۆردمانی سوپای تورکیا دژبە گەریلاکانی پکک بکەین کەچی دواتر سوێندی لای شەهید رەئوف ئاکرەیی خواردبوو کەوەی زانیوە رەوتی کۆمنستن !

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=690626290965543
یەکێ لەو تاوانبار و بریاردەرانەی تا ئیستا رونە کەئەم تاوانەی ئەنجام داوە بەڕیوبەری ئەوکاتی ئاسایشی هەوڵیر خورشید شیرە یە ، وەک لەم بەلگەی خوارەوەدا دەردەکەوێ لوتبەرزانە بریاری تەقەکردن بەرامبەر خۆپیشاندەران دەدا ، لەکاتێکدا نوێنەری خۆپیشاندەران پێی دەلێ ، ئەوە بەرپرسیارەتیەکی مێژویی و پر مەترسیە . دەلێ ، لەئەستۆی دەگرم ... بەلام ئایا ئیستاش هەمان لوتبەرزی ماوە و بڵێ لەئەستۆی تەقەکردن ئەو خۆپیشاندانە دەگرم ، یان دەبێت وەک جاشەکان پاساوی درۆ بهێنیتەوە . تاکە شتێک کەتاوانەکەی کەمتر دەکاتەوە دان بەوەدا بنێ ئایا کەسی لەو بەرزتر هاوبریار بوە لەگەڵی



با هەموو ئەو بەرپرسانەی تائەمرۆش، لوتبەرزانە یان بەنهینی تاوان دەکەن با دلنیابن زوو یان درەنگ ئەم تاوانانەیان هەر ئاشکرا دەبێ ، بۆیە ئەگەر بەدادگایی کردنیشیان نەگەین ، ئەوا لاپەرەیەکی رەشی قەترانی پڕ لەتاوان شەرمەزاری بۆخۆیان و بنەمالەکانیان جێ دەهێلن کەلیرەدا دونمونە دەهێنمەوە
١/ بنەمالەی مشیری حەمە چەندین سالە هەول دەدەن ، یەک بەڵگە بدۆزنەوە یان گەواهیدەرێکی بەهیز بهینن ، لەسەر لابردنی ئەو ناپاکیەی ئاراستەی باپیرە گەورەیان کراوە . یەکێ لەو ڕیگایانەی گرتبویانە بەر ، پەیوەندیان بە د کەمال مەزهەر کردبوو ،بەلام ئەوەی بیتەوە بیرم د. کەمال لەسالی ١٩٩٦ نوسینێکی لەم بارەوە نوسی کەکرۆکەکەی ئەوەبوو لەناو هەموو بەلگەکانی بەریتانی کەبینیویەتی باسی ئەو تاوانەی مشیری حەمە ناکات .
٢/ ٢ سال لەمەوبەر بابەتێکم خوێندەوە ، مناڵی یەکی لەسەرۆک جاشەکان ، ئازاری خۆی دەربڕی بوو کەئەو چی بکات باوکی تاوانی بەرامبەر گەلەکەی کردوە بۆ دەبێت بە چاوی نامۆو جیا لەقوتابخانە مامەلەی لەگەل بکرێ ؟
بۆیە با ئەمرۆ لوتبەرزانە بریار بدەن ، خەلک بگرن وبکوژن ، ناپاکی لەگەڵ گەل و قەلەم بکەن ، بەلام لەیادتان نەچێ ، ژیان هەر ئەو ڕۆژانە نیە کەسوپایەک لەمرۆڤ وکوژ پیاوی هەلپەرست لەچواردەورتانە . ئەو ڕۆژەش هەردێت گەر بەزیندویش سزا نەدرێن ئەوا خەلک بێتە سەر گۆرەکانتان ونەفرەت بارانتان دەکات ، هاوکات ئاوا دەبنە لەکەی میژویی ، بۆمنال ونەوەکانتان پێیان شەرم بێ کەئەوان لەنەوەی ئێوەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە