كاك كۆسرەت ....ئیرادەى جەماوەرت لەیادبێ

Thursday, 02/07/2009, 12:00

2026 بینراوە


 .تۆ ئەزانى ئەوهەموو جەماوەرەى هەتبوو تووڕەن لەتاكڕەوى و ناوچە چێتى نایەكسانى و زۆرشتى تر؟؟؟؟ بەڵام قوربان تۆ مان بۆیە لەدڵ گرت وخۆشمان ویستى ومتمانەمان بەتۆبەخشى و هەمووشتێكمان قبوڵ كرد لێت !!!!!

چونكە دەرچووى مەكتەبێك بووى جوانى یەكانى لاپیرۆزوخیانەت و درۆو غەش و گزى ى لەلاقێزەون وبێ بەها بوو .چەوسانەوەو غەدرو دزى و ئاش بەتاڵ و تەسلیم بوونى لاعەیب بوو بەوانەى بێ ورەو ڕووخاون .

تسلیم بوونى لاتاوان بوو بەوانەى هێزى دوژمن بانگهێشت ئەكرد ,ئێستاش ئەیكەن ,لەداهاتووشدا هەر ئەیكەن بۆسەر زێدى باپیران و بۆناو ڕەزو بێستانەكانى ئەم خاكەى كە هەزاران هاوڕێ ى ئازاى لەتۆ ش زیاتر خوێنى گەشیان لەسەر ڕژان.ئێستاش ولەداهاتووشدا هەر فێرن سوپاو دەبابەو هەموو شتێ كەكورد بكوژێ دەستى ئەگرن و ئەیهێنن بۆسەر خاكى پیرۆزى كوردستانمان .بۆ گشت جێ یەكى ئەم خاكە چونكە ئەوان فێرن پێمان ..فێرن بەخاڵ بەمام ..تەنانەت پاسەوانەكانى خۆشیان.ئەوانێ كەتادوێنێ خائین..ئەوانێ كەتادوێنێ جاش بوون .؟؟؟؟ كێ ڕێگەى دایت بانگەشە بۆ سەرانیان بكەیت؟؟؟ ویژدانت بوو؟؟..دڵنیام ویژدانت هەبوو!!هەتادوێنێش ..باوەڕناكەم دوێشەو فریشتەت بینیبێ ..!!تۆ پیاوێكى دەوڵەمەند ومەجلیس گەرم و زۆرجیاوازبووى لەدڵمانا ..دەریایەك بووى ئاسۆیەكى دیاروڕوونى پێ بەخشیبووین..تاسەر ئێسقان زۆرێك لەخەلكى ئەم شارە كۆسرەتى بوون.كە دوێنێ تەلەفۆنێكم بۆ كرا ..نەخێر دەەبارە وسێ بارە و سەدبارە هەڤاڵانى بەویژدان وخاوەن هەڵوێست وئازا

هەراسانیان كردم ..كەچى ..منیش دامام ..سەرم سوڕما ....بۆبەیانى چوومە دەرێ كەبینیم شار شڵەقاوە ..ئەودەریایە بەهەورى ڕەش وخۆڵ بارین داپۆشراوە ....دەریاى چى ..یەك پارچە قوڕاوە....نەخێربۆنى یەك پارچە ئاوى زێراوە.ئاسۆى ڕوونیش نادیار ..خەڵكەكە هەمووبێزار ..دیوەخانیش ڕووت وبەتار...هەمووى لووتى خۆى گرتبوو.

پرسیم ووتم چى ڕووى داوە ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ووتیان ویژدان فرۆشراوە...ئاشبەتاڵ حەڵاڵ كراوە ...31ى ئاب بەڕۆژێكى زۆر پیرۆزومێژوویى دان پیا نراوە.كوژراوەكانى گێژاوى شەڕى ناوخۆ فایلەكانیان دڕێنراوە...ئەڵێن ئەوەى لەویا تیاچوو ...گێرەشێوێن ..هەمووى خەڵكى سەرلێ شێواو ...ئەوانەبوون نەیان ئەهێشت ئێمە وەكو برا بژین .

ئەڵێن تومەس دوێنێ ئیمزاى كۆنووسى تەسلیم بوون كراوە.سەرۆكى گەورە هێژاى كورد بانگهێشتێكى بۆ كراوە ...هەتائێستا بۆ هیچ كەسێ ...لەهیچ شوێنێ ڕووى نەداوە.

بەڵام كاكە گوێم بۆ بگرەو ڕاستى دەڵێم ..نایشارمەوە

ئەوجەماوەرەى تۆ هەتبوو ئەمڕۆ هەر هەمووى بەره‌و گۆڕان گۆراوه‌ .تازە بڕیاریان داوە.ناوت نەهێنن لەم ناوە.

حەیفێ ....تۆش كەوتیتە ناو ئەوداوە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە