بەرهەمى جەلالیزم و تەنكەرە بەنزینەكەى مەلا

Friday, 02/10/2009, 12:00

2067 بینراوە


برادەرێك پاش لادانى كۆسرەت لە سەرۆكى حكومەتەكەى سلێمانى و دانانى بەرهەم لە جێگاى زۆر بەشان وباڵى بەرهەمدا هەڵى دەدا، رۆژێك هەر خۆى هاتوو ووتى((ئەرێ ئەم بەرهەمەش هەر دیوەخانانە كار دەكات، چوومە ماڵى مەلایەكى خزممان، شەو ژنەكەى ووتى ئەرێ مەلا فڵان و فیسان چون بۆ لاى بەرهەم پارەو لەو شتانەى پێیان داوە، تۆش بچۆ بەڵكو شتێكى بۆت كرد، شەوەكەى دیكەى هەم گەڕامەوە بۆ ماڵى مەلا، مەلا بە ژنەكەى وت، وەڵا كارى باشى بۆم كرد، وەرەقەى بۆ كردووم مانگى یەك تەنكەر بەنزین لە موستەودەعى حكەمەت وەربگرم و بۆ خۆم بیفرۆشم)).
مەلایەك تەنكەرێكى بەنزین لە حكەمەت وەربگرێت مانگانەو بۆ خۆى بیفرۆشێت، نازانم بەرهەم ئەمەى لەچى وڵاتێكى جیهان بینیوەو لە چى قوتابخانەیەك فێرى بووە جگە لە قوتابخانەى جەلالیزم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە