سلێمانى ... چۆن برینداریان کردى ؟؟!!

Sunday, 24/04/2011, 12:00

1027 بینراوە




لە حەسرەت و داخى دڵە بریندارەکەت وا مردم.....چلۆن نەمرم..... کە دەبینم .... بن هەر دار و دیوارو عەمودێکت لە برى چڵە دارێک چەکدارێکى تیاسەوز بووە .... گریانى من بۆ ئەو چەکدارانەشە کە بونەتە قوربانى دەستى ئەم سیستمە چەپەڵە ... شارە گەرم و گوڕ و جوانەکەى سلێمانى ... بەداخەوە درۆیان لەگەڵ کردى نەک هەر نات پارێزن .... واخەریکە لەناوت دەبەن ....

لەداخى خوێندکارە سەر و دڵ شکاوەکانى زانکۆت ... دڵم هەنجن هەنجن بووە وامردم ... چلۆن نەمرم .... کە دەبینم ... کەرامەتى کتێب و قەڵەم و وشە لە ژێر پێ نراوە ... کیژۆڵە و کوڕانى زانکۆت سوکایەتیان پێ کراوە... چ دیمەنێک ... بەزاردانایەت ... هیچ قەڵەم وهیچ ووتەیەک ناتوانێت وێناى بکات ... وێناى ئەو وێناى قێزەونترین کارەکانى دیکتاتۆرە ... بەڵام دڵنیابن ... ئێمە نەوەیەکین لەبوێرى ... نەوەیەکین لەبەجەرگى ... ئێمە پاڵەوانین ... هێزە دەمامکدارو جل رەشە کانتان ... ڕۆحى تیرۆریستیتان ... دڵنیابن نامان ترسێنن ... سەرسەختتر لەچیا سەرسەختەکانى کوردستان بەردەوام دەبین...

لە بێدەنگى دەنگى زوڵاڵى سەرات ... واخەریکە تەرکى وتن دەکەم وامردم ... چلۆن نەمرم ... کە دەبینم ... ئەو هە مووگوڵ و گوڵزارەى سەرایان لەبن دەرهێنا... نەیان هێشت لەگەڵ بارانى ئەم وەرزە دا قەدى باڵایان باڵاکا و چرۆى ئازادیان سەردەرکا ... لەبرى .. دڕک و داڵى زبریان چاند ... ئەى نەم وت ئەوان فێرنین بەبۆنى گوڵ و ڕەیحانە ... ئەى مینبەرى کۆڕى شاعیران و حەق بێژانم ... قوتابخانەکەم ... ئەى سەرا ... ئەمێستاکە من و هەموو قوتابیەکانت ... بیرت دەکەین ... بیرى بزە و خەندە و ووتەخۆشەکانى ئاراممان کردووە کە هەموو ئێوارانێک بە دڵێکى ساف و خەندەى سەر لێوانیەوە بە خۆى و ماسیحەکەیەوە دەکەوتە پاککردنەوەى سەرا... ئەى ئێستا خۆزگە دەمزانى ئێوارانت چۆن لێ دەگوزەرێ ؟؟ بیرى دەنگى شێر ئاساى (ئیسماعیل و یەحیا) ت دەکەین ... کەهەموو ڕۆژێ ... لەژێرتینى گەرمى هەتاوو لێزمەبارانى بەتاو ... بەگەرماو بەسەرما ... بەو پەڕى جورئەتەوە لەگەڵ بوونى هەڕەشەى ڕۆژانەیان ... سورتردەبوون لە گەرم کردنى سەرایان ... بەڵێن بێت ئەو دروشم و وتارە زێڕینانەى لەوێ فێربووین (ئێوە سەربەرزن وەک دارى خلە ... خۆڕاگریتان مەدالیاى ملە) (بە ئاشتى ... بە ئاشتى) بەردەوام دەیڵێینەوە ... تا سەراى پێ دەگرینەوە...





 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە