دەسەلـــــاتێکى گــــەنج کـــوژ.!

Monday, 06/05/2013, 12:00

1608 بینراوە





لەم هەرێمەدا دەسەلاتێک حکومرانى دەکات،کە باکى نییە بە نەوەکانى نەک هەرخەمیان ناخوات بەلکو دژایەتییان دەکات،لە کاتێکدا هێزى هەر دەسەلاتێک بەدەست نەوەکانیەوەیەتى.بەلام گەنجانى ئەم هەرێمە بئ نازترین گەنجانى جیهانن،گەورەترین غەدر لەوان دەکریت، کاتئ دەیانەوێت دەنگ هەلبرن کپ دەکرێنەوە،کاتئ رەخەنە دەگرن
تیرۆر دەکرێن لە ناویان دەبەن و دەیان دەکەن بە تیرۆرست و دەستى دەرەکى, لەکاتیکا دەبینین لە ولاتانى پێشکەوتوو گەنجان هێزى پیش کەوتنن،لەتەواوى کایەکانى ژیاندا ، بەلام بەداخەوە لەم هەرێمەى ئێمە گەنجان بئ دەنگ دەکرێن ،
تەنیا لەبەر ئەوەى لەگەل لایەنەکانى دەسەلاتا نین باس خوار و خێچى حکومرانیان دەکەن، بۆیە دەبینین سالانە گەنجانمان لەسەر چەند نووسینێک یان چەند وتەێک هەرەشە باران دەکرین و تیرۆر دەکرین . هەر لە سۆرانى مامە حەمەوە بگرە  تا دەگات بە سەردەشت عوسمان کە دەسەلات بەرپرسى یەکەمە لە تیرۆر کردنى
نەوەکانى کە پەلەیکى رەش بوو بۆ دەسەلاتدالاانى ئەم هەریمە , خیانەت بوو  لە نەوەى نوئ کوشتنى سەردەشت عوسمان تیرۆریکى کوشندەى دەسەلات بوو بۆ نەوەى نوئ بەم کارەیان ویستیان ئەوەمان پئ بلێن کە دەست بردن بۆ عەیبەکانى دەسەلات بڤەیە.
بەم کارە دزێوەیان بەگەنجانى ئەم هەریمەیان وت تیرۆرست و ناپاک ، لە کاتێکا هەموومان دەزانین گەورەیى و هێزى هەر دەسەلاتێک بە گەنجە کانیەوەیەتى بەلام هەمووشمان ئەوە دەزانین هەر دەسەلاتێک دژى گەنجامى ولاتەکەى  وەستایەوە گومانى تێدا نییە دواجار بەر و لەناو چوون دەچێت و دەرۆخێت ،  چۆن وەک موبارەک و بن على و قەزافیان لئ دێت باجى هەلەکانى خۆیان دەدەن و مێژوو رەحمیان پئ ناکات دواجار هەر گەنجان و هاونیشتیمانیانى ئەم ولاتەن بریارى خۆیان دەدەن نەک دەسەلاتدارانى ئەم هەرێمە , بۆیە زەنگە ترسناکەکە
بۆ گەنجان لئ دراوەو ئەوانیش گوئ بیستى بوون بۆیە من باوەرم وایە هەر دەسەلاتیکى جیهان دژى نەوەکانى گەنجەکانى ولاتەکەى بوو گومان لەوە دانییە خۆى چال بۆخۆى هەلدەکەنێت.!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە