تورکیا بەردەوامە لە چەک کڕین لە ئیسرائیل

Wednesday, 24/07/2013, 12:00

1650 بینراوە




بۆ ئەو موسڵمانانەی کە پێیان وایە تورکیا پاڵەوانی ئیسلامە
بەگوێرەی نوسراوێکی هەواڵی پەیجی هارێتز کە بە زمانی ئینگلیزی پەخشدەکات ، کە سەر بە دەوڵەتی ئیسرائیلە ، لە هەواڵێکی لە زاری جەنراڵ شێمایە ئەڤییالی کە سەرۆکی سیباتە لە دائیرەی هاوکاری پاراستنی بێگانە سەر بە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە بارەی فرۆشتنی چەک وەک بە وەڵاتانی تورکیا و ڤێتنام و مەلازیا و ئەندۆنازیا ناوبراو لە بارەی کێشەی نێوان تەلئەبیب و ئەنقەرە دەڵێت (چەک فرۆشتن بە تورکیا هیچ کاتێک ڕانەوەستاوە ، ئیسرائیل بەردەوامە لە پاراستنی بەرژەوەندێکانی خۆی ، ڕاستە پەیوەندێکانی ئیسرائیل و تورکیا وەک پێشوو نییە بەڵام ئەگەر چاوێک بە ژمارەکاندا بخشێنین دەبینین کە ژمارەی بازرگانی چەک فرۆشتن بە تورکیا هیچ کاتێک کەم نەبۆتۆتەوە) .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە