کوشتنی هەژارەکان بۆتە دێمۆکڕاسی!!

Wednesday, 22/01/2014, 12:00

1418 بینراوە




" بەژانان سەر دەنێی نەوە ودەگرین ، بە بێژانیش جار جار هەر گریانمان دێ ، بە هەستەو پێدەکەنین ،وزۆر جار بە بێ هەست پێکەنینمان دێ!؟ :

زۆر بە دەگمەن دیتومە شاعیر، نوسەر، تاکی سیاسی سەربەخۆ، مامۆستای زانکۆو شارەزای کورد لە باشووری وڵات باس لە نەهامەتی وبێ بەختی و بێدەرەتانی هاووڵاتی خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردوستان بکا.یان لەسەری بنوسێ .ناڵێم نەکراوە ئەوەی هەشبووە کەمە.بەتایبەت ماوەی ٢٣ساڵە لەجیاتی کار بەدەستی بەعسی کاربەدەستی کورد باشوری وڵات بەڕێوە دەبا .(سەتا لە ٥٥ی باشور).
سەقەت بونی سیاسەت لەلای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات کە لە کەمپەکانی کۆی سەنجەق وزڕگوێز لەوەدایە کە رێک ٣٤ساڵ دەبێ بێکارو بێبار دانیشتونو قسەی زل زلیش بە پێی فیلان. ئەوان دەفەرموون نابێ هیچ کام لە حیزبەکانی بەشە کانی دیکە دەست لە کارو باری بەشەکانی دیکە وەردەن!؟ چون هەر بەشێک تایبەتمەندی خۆی هەیە؟بەو واتایە ئێمە چمان لە دەست نایە ونابێ کەسی دیکەش تێکۆشان بەڕێوە بەرێ! هەر ئەو سیاسەتە هەڵەیە بوو بە هۆی ئەوەی کە بەشێکی زۆر لە حیزب و کەسایەتی ناسراوی دیکە بە شێوەی پێوویست لەو کارە ساتە دەرنەکەوتن کە بەسەر کاوەو کاوەکانی داهاتوودا دێ.
بۆ شەهید کردنی کوڕە هەژارومەزن دڵی وەکی کاوە گەرمیانی سناریویان داڕشت و بەڕواڵەت لەسەر ئەو جنایەتە سەرکەوتن؟ پاش ترۆری کوڕی ئەنفال دوو لاپەڕەیان تۆمار کرد کە لە پێشدا دایانڕشتبوو. (تەلەفونی زار پیسی ،م ،س، بۆ کاوە). فرتو فێڵی گوێ لە مستەکانی کۆماری ئیسڵامی وشارۆنی کورد بە نوسینی نامە وقارەمان نیشاندانی ترۆرکارەکایان تا کوشتنی باوکی ئامەد. سناریوی دادگاو داوەرانی شاری کەلار،ئەومان وەبیر دێنێتەوە کە لە ترسی دووپشک پەنامان بردە مار؟
بست بە بستی خاکی نیشتمان بە هی خۆم دەزانم لە هەر شوێنێک دەسەڵات لەسەر ناوی شەهیدو کورد بە زوڵم وزۆرداری دەسەڵات بەڕێوە بەری دژی دەبم.لەو ماوەیەدا،نە سایتی حیزبەکان (جگە لە کوردستانپۆست) و حیزبەکانیان ،هەر وەها پاڕتی چارەسەریش کە درنگ هەستی بەو تڕاژیدیایەکرد، مامۆستا حقوق بگیرەکانی سەر بەدەسڵات، زانکۆکان، بە گشتی ئەرکی خۆیان بە جێ نەهێنا.بەڵام واوێدەچێ ئەو سیستمە لە باشورکە بە زەبری تفەنگ و ترساندن سیاسەت بەڕێوە دەبا ئەو پەیامە دەداتە هەموومان کە هەم ترۆرتان دەکین و هەمیش دەبینە قارەمان!
وتو وێژی بکوژی کاوە کاتێک لە دادگای بێ داد دێتە دەرێ دەفەرموێ: هاتنم بۆ دادگا بەشێک لە خەباتی منە! وهی حیزبەکەمە ئێمە بۆ ئەوەی دێمۆکڕاسی بەڕێوە بەرین ئەو کارانە دەکەین! (کوشتنی دەنگی ئازاد بۆتە دێمۆکڕاسی!) مرۆو کاتێک ئەو قسانە دەبیسێ بێزی لە خۆی هەڵدەستێ کە ئەو شێوە دەسەڵاتە بە هی خۆی بزانێ.ژیان بە خەون وخەیاڵ خێک نایە وەکو رۆژی رووناک لێم ئاشکرایە لە داهاتووی رۆژهەڵاتی وڵات وامان لێدێ کە بڵێی خۆزگەم بە کفن دزی ئەوەڵچون ساڵی خۆش لە بەهاری ڕا وەدەر دەکەوێ.
سەراسەر ئاڕشیوی پەیوەندیەکانی هەموو بەشەکانی وڵات هەڵدەیەوە بە زەحمە ت هەڵدەکەوێ ، مامۆستای زانکۆکان ، نوسەران ، شاعیران ،سایتەکان ،سەرکردەکان ،،،،لە سەر کێشەیەکی سیاسی یا کۆمەڵایەتی لە دەوری یەک کۆ ببنەوەو بگەنە چارەسە ریەکی هاوبەش.بەڵام هەر کات دەسەڵاتیان وەلەقین کەوت بێچووە فرعەونەکان بونەتە دۆڵپا لە سەر کوڕەهەژارەکان.دادگای شاری کەلار لە ترسی هاوبیرەکان کاوەکوژ ئیسپاتی کرد کە نە یاساو نە دادوەر ئەو دەسەڵاتەیان نییە کە ژیانی تاکی کورد بپارێزن .حیکایەتی ئەو بەڕێوەبەریەی کە خۆی وبنە ماڵەکەی دوور لە خەڵک لە کێوەڕش دەژین ولاسای ئیپڕاتورەکان دەکەنەو داستانی ئەو وشترەیە کە لییان پرسی: بۆ لە پشتەوەڕا میزی دەکەی؟ گوتی: کام ئاکارم وەخەڵکی دەچێ؟
جەعفەر کەریمی / ٢٢/١/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە