عێراق وڵاتى سەیر و سەمەرەكانە

Sunday, 24/11/2013, 12:00

1922 بینراوە





عێراق ئەو وڵاتەیە كە شایستەى هەر نازناویكە، سەیر و سەمەرە، خیانەت و هەڵگەڕانەوە، داگیركارى و خوێن ڕشتن، قەزا و قەدەر، دینار و درهەم و شیقاق و نیفاق و ئیتر...... دەشڵێن یەكەم لانكەى مرۆڤایەتیە یان خاوەنى یەكەمین دەستورى نوسراوە لە مێژوى مرۆڤایەتیدا، ئەمانە هەموو ڕاستن و بوون بە بەشێك لە مێژوى ئەم وڵاتە و كەلتورى دانیشتوانەكەى.
بۆ ئاشنا بوون بە دواین سەمەرەكانى وڵاتى سەیر و سەمەرەكان، پێم خۆشە مانشێتى چەند هەواڵێكى كەناڵەكانى ڕاگەیاندن لەماوەى چوار مانگى ڕابردودا تۆمارم كردون وەبیرتان بینمەوە.
1-هەندێ لە خەرجیەكانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بۆنمونە:
ا-ئەنجومەنى نوینەران 2 ملیار و 900 ملیۆن دینارى تەرخانكردوە بۆ كڕینى جلوبەرگ ، تەنها بۆ ئەنجومەنى نوێنەران.
ب- هەر ئەنجومەنى نوێنەران 3 ملیار و 350 ملیۆن دینارى تەرخانكردوە بۆ ئیفاد.
ج-25 ملیۆن دینار بۆ كڕینى (پاسكیل و ماتۆڕ).
د- بۆ ڕابواردنى فەرمى 550 ملیۆن دینار.
ه-70 ملیۆن بۆ كڕینى دەرمان بۆ ئەنجومەنى نوێنەران.
و-25 ملیۆن بۆ فیلمى سینەمایى و 20 ملیۆن بۆ فیلمى بەڵگە نامەیى.
2-دەستەى نەزاهەى عێراق لەماوەى شەش مانگدا 1778 دۆسێى گەندەڵى ڕەوانەى دادگاكردووە.
3-لەماوەى شەش مانگدا ئەنجومەنى نوێنەران تەنها 74 كاژێر كۆبۆتەوە.
4-ساڵانە 108 ملیار دینار موچەى خانەنشینى پەرلەمانتاران و ئەنجومەنى پارێزگاكانە.
5-ناوەندى نیشتمانى مافى مرۆڤ دەڵێت، لە 18%ى دانیشتوانى عێراق لەژێر هێڵى هەژاریدان.
6-موچەى سێ سەرۆكایەتیەكە:
ا-سەرەك كۆمار 85 ملیۆن دینار.
ب- سەرۆك وەزیران 65 ملیۆن دینار.
ج- سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەران 57 ملیۆن دینار.
د-وەزیرە بەڕێزەكانیش یەكى 12 ملیۆن دینار.
7-لە 20%ى بودجەى وەبەرهێنان بەتاڵان دەبرێت.
8-پەرلەمانتارێكى عێراق نەشتەرگەریەكى مایەسیرى ئەنجامداوە بە بڕى 59 ملیۆن دینار.
9-هەفتانە 800 ملیۆن دۆلار لە عێراقەوە ڕەوانەى دەرەوە دەكرێت.
10-بەغدا پارە بۆ پرۆژەى وڵاتانى دەرەوە تەرخان دەكات.
11-عێراق لە ڕیزبەندى نۆیەمە لە دەوڵەمەندى سامانە سروشتیەكان.
12-مالكى 100 ڕاوێژكارى هەیە كە هەندێكیان هەر مووچە وەردەگرن.
13-عێراق دووەم وڵاتى (ئۆپیك)ەو هەشت ملیۆن هاوڵاتیشى لەژێر هێڵى هەژاریەوەن.
14-سەردانەكەى مالكى بۆ ئەمریكا 100 ملیۆن دۆلارى تێچووە.
15-لە نۆس اڵى ڕابردودا 276664كەس لە عێراقدا كوژراون.
16-عێراق لە ڕیزبەندى 131 و كۆتایى جیهاندایە لە بوژانەوەى ئابوریدا.
17-عێراق دووهەمین خراپترین وڵاتى عەرەبیە بۆ ژنان.
18-هەر هەزار عێراقیەك 112 ئۆتۆمبێلیان بەر دەكەوێت.
بۆ كۆكردنەوەى ئەو ژمارە و داتایانە سودم وەرگرتووە لە سایتەكانى(كوردیو، سبەى، خەندان،ئاوینە نیوز) وە هەردوو ڕۆژنامەى(هاوڵاتى و ئاوێنە).


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە