ڕزگاربوونى رۆژهەڵات بەڕێوەیە

Tuesday, 08/12/2009, 12:00

1508 بینراوە


ئەو خۆپیشاندانانەى ئەمڕۆ لە شارەكانى ئێراندا بە ڕێوە دەچێت ئەوە دەردەخات نەوەى نوێ بە تایبەت خوێندكارەكان سیستەمى ئایینى و قەڵەمڕەوى ئایینى ئاخوندەكان ڕەتدەكەنەوە كە ئەمەش شتێكى زۆر ئاساییە و قۆناغێكە لە قۆناغەكانى گەشەكردنى كۆمەڵگەى مرۆڤایەتى، سوتاندنى وێنەى خومەینى و خامینائى، هەروەها وتنەوەى دروشمى نە غەزەو نە لوبنان روحمان بە قوربان ئێران ئەوە دەردەخات نەوەى نوێ لە ئێراندا ژیانێكى سەردەمانەى نوێى دەوێت نەك ئەو سیستەمەى كە هى سەدەكانى ناوەڕاستە ومەلاكانى ئێران سەپاندویانەتە بان گەلانى ئێراندا، پێ دەچێت ئەم هەویرە ئاو زۆر بكێشێت و پشێوى لەو دەوڵەتەدا بەردەوام بێت و زیاتر تەشەنە بكات، تا كار دەگاتە لاواز بوونى دەسەڵات لە دەوڵەتداو لەدەستدانى كۆنترۆڵ لەسەر ڕەوشەكە, چونكە ئەو ململانێیەى ئێستا هەیە لە نێوان كۆن و نوێدایەو ڕیشەییە بە ئاسانى ناگاتە ئەنجام ، بێ گومان ئەگەر كوردى رۆژهەڵاتى كوردستان گەشە بەچالاكییە سیاسى و سەربازییەكانیان بدەن و خۆیان بەباشى ئامادە بكەن دەتوانن رۆژهەڵات لە چنگى دەوڵەتى دەگیركەرى ئێران ڕزگار بكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە