هەزار ساڵى دیكە دەڵین فیرعەونەكان ئیحسانیان لەسێدارە دا. ئەرە ئێران و توركیا لە تاواندا چیان لە سه‌ددام كەمترە؟؟؟.

Thursday, 12/11/2009, 12:00

1406 بینراوە


لە ئەنفالى گەرمیاندا پیاوێكى پیر كە ژن و هەموو منداڵەكانى ئەنفالكرابوون واى لێ هاتبوو بڕواى بە هیچ نەمابوو، قسەى زۆرى دەكرد، بۆ نموونە ڕۆژێك گەشتە لاى دوكانى قەساوێك كابر ایەك بەرخێكى سەردەبڕى چەقۆكەى لە ملێ نابوو، پیاوە پیرەكە داى لە قاقاى پێكەنین و وتى: ئەرێ ئێوە بڕوا دەكەن ئەو قەساوەو ئەو بەرخە یەك خوایان هەبێت، خەڵكى وتیان تۆ سەیر ئەم شێتەكە، وتم نا ئەمە فەیلەسوفێكى گەورەیە، جا ئێران و توركیا چى بە گەلەوە چى بە دەسەڵاتەوە زگى خۆیان بۆ فەلەستینییەكان هەڵدەڕن، بە حساب ئەمە بۆ ڕەزامەندى خوایەو ئیسرائیل بە دڕندەو مرۆڤ كوژ وەسف دەكەن، هەرگیز ئیسرائیل ئەوەندەى ئەوان و ڕژێمى عێراق و سوریاى نەكردووە، ئەوەى لە ئەنفال و كوشت و ڕاگوێزان بەرانبەر ئەم گەلەى ئێمە دەكرێت هەرگیز بە خەڵكى فەلەستین نەكراوە كەچى ئۆروگان و ئەحمەدى نەژاد باس جیهانێكى پڕ عەدالەتتر دەكەن، توركیا تازە بڕیارى داوە مەلاى مزگەوتەكان وتارى ئایینى بە كوردى بخوێنن، ئاى لەم مافەو لەم كرانەوەیە، بەڕاستى من هەرچەندە بیر لەم گەلەى خۆمان دەكەمەوە چاوم پڕ دەبێت لە فرمێسك، خەریكە وەك پیاوە پیرەكە دەبمە فەیلەسوف.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە