ئاگادارییەک لەسەر هێنانەوەی جەلال تالەبانی

Sunday, 20/07/2014, 12:00

1899 بینراوە


وا بڕیاربوو کوردستانپۆست راپۆرتە هەواڵیک لەسەر هێنانەوەی جەلال تالەبانی و نهێنی پێشاننەدان و پێشوازی نەکردنەکەی بڵاوبکاتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی هەندێک زانیارییمان لەلایەن پەیامنێرەکانمانەوە بۆ هاتووە، وا دەردەکەوێت کە مەسەلەی هێنانەوە و پیشاندانی ئەو وێنانە، گەمەیەکی سیاسیی و موخابەراتیی بێت، ئێمەش نامانەوێت لە نووسینەوەی هەواڵەکەدا بکەوینە هەڵەوە، ئیستا ئێمە بە وردی لێکۆڵینەوە و چاودێری دەکەین، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەگەر بۆمان یەکلاکرایەوە، بڵاوی دەکەینەوە. بۆ ئیستا تەنها ئەوەندە دەڵێین کە ئەوەی لە سایت و راگەیاندن و تەلەفیزیۆنەکاندا بڵاودەکرێنەوە، تکایە کەمێک بە وریاییەوە لێی بڕوانن و لە ١٠٠% بڕوای پێمەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە