بۆ كوڕەكانى عەوڵا بۆ قەڵەم تیژەكانى شەڕ

Tuesday, 18/08/2009, 12:00

2033 بینراوە


شۆڕش بۆ ئەوەى سەر لە خوێنەر نەشێوێنم پێش هەر شتێك كوڕەكانى عەوڵایان پێ ئەناسێنم، ئەوانیش (جەمال و ستران و عەدالەت) ن، ئەمانە سێكوچكەى سەرەتانى رۆشبیرى كوردین و باڵاترین نمونە بۆ كەسێتییان سەرۆ قادرە، واتە ئەمانە سەرۆ قادرەكانى یەكێتین، هیچ كەسێك بە بینینیان و گوێگرتن لێیان خۆشحاڵ نابێت تەنانەت ژنەكانى خۆشیان. چونكە ئەوەندە درۆ و ماستاویان بۆ گەورەكانى خۆیان كردوە ، كە رۆژ لەدواى رۆژ هەست بە بێنرخى خۆیان ئەكەن و گەورەكانیشیان وەك داشى دامە بەكارییان ئەهێنن. لەخوارەوە كەمێك لە رابردو و ئیستای ئەو سێ كوڕە زۆڵەى عەوڵا بڵاو ئەكەینەوە:
جەماڵ عەوڵا :
كەسێتى جەماڵ رێك هاوشێوەى محەمەد سەعید سەحافە، سەدامى ئەم عومەر فەتاحە و مەسدەرى رزق و رۆزیشى هەر ئەوەیە كە هەمیشە بچوك و بودەڵەى گەورەكەیەتى و هەمیشە بەوە شاگەشكە ئەبێت، پیاوى یەكیك بێت و لە سێبەرى كەسێكى قێزەوندا بژێت. جەماڵ عەوڵا یەكێكە لە قەڵەمە بە بڕشتەكانى شەڕى ناوخۆ و ناتوانرێت كە باس لە شەڕى ناوخۆ و قەڵەمەكانى بكرێت ئە كوڕەى عەوڵاى لێلابدەى، ئەم نەخۆشە لەو كاتەى كرایە تڕەبێژى حكومەتە گەندەڵەكەى كورستان، لەو كاتەوە خەڵك باش لە شەخسیەت و ماهییەتى بونى ئەو پۆخڵە تێگەشتوە. لەهەر شوێنێكدا ئەم قسەى كربێت و بۆ خەڵك دوا بێت، ئەوا هەموو كەسێك بە قسەكانى ئیستیفزاز بوە، وایلیهاتوە كە بە دەهۆڵ كوتەكەى دەسەڵات ناویدەركردوە . عومەر فەتاح هەمیشە دەستى لە سەر پشتى ئەم جەماڵەیە بۆ ئەوەى گەندەڵییەكانى خۆى بەم كەسە بشارێتەوە و تەمویلى گۆڤارێكى بۆ دەكات بە ناوى (بەڵگە) كە پڕە لە هەوڵدان بۆ ناشیرین كردنى بزوتنەوەى گۆڕان، بەڵام وەك نەبەز گۆران ئەڵێت (شانسى نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەى گۆڕان ئەو كاتە كرایەوە كە كە سانى ناشیرین و بیزراوى وەك كوڕەكانى عەوڵا قسە لەسەر گۆران و نەوشیروان ئەكەن....)
ستران عەوڵا :
(یاخوا مام جەلال ببى وە بەراز وا نەت هێشت كوێخا بگا وە مەراز) ئەوە شین و لای لایەى رۆژى پرسەى باوكى ئەم سترانە زۆڵەیە لەكەركوك ئەو رۆژەى باوكى بەدەستى كوڕانى شورش بە سزاى گەل گەینرا، ئەو رۆژەى كە ستران بە جاشزادەیى و لە ژێر سایەیى رژێمەكەى خۆیدا خەریكى خوێندن بوو، ستڕان كوڕى عەوڵایە و سەرەتاى یەكتر ناسینى لەگەڵ دختۆر بەرهەمدا بۆ ئەو كاتە ئەگەڕێتەوە كە دختۆر لە بەغداى سەردەمى بەعسدا خەریكى جاش جاشێن بون، ئیتر لەو كاتەوە سۆز و عەتف و حەنانیان بۆ یەكترى لە سایەى كاكە سەدامدا جوڵا و كاتێك دختۆر بەرهەم لە رێگەى وەزارەتى دەرەوەى عێراق رەوانەى خوێندن كرا و هاوڕێكانیشى لە سێدارەدران، كە بە پێى هەندێ سەرچاوە ئەو دختۆر بەرهەمە زۆڵە جاسوسى بە سەرەوە كردون, لە پێناو ئەوەى لاى رژێم خۆشەویست بێ و بینێرن بۆ خاریج بۆ خوێندن.
بەهەر حاڵ پێویستە خوێنەر ئەوە بزانێ ئەوەى وایكرد دختۆر و ستران وەك مەنجەڵ و سەرى مەنجەڵەكەیان لێبێت، ئەوەیە كە هەردوكیان دو خائین و پیاوى بەعس بون و سەنگەرى خیانەت لە نەتەوە كردنییە كەر و خۆڵەمێشى یەكتر.
ستڕان ئەمڕۆ یەكە پیاوى دختۆر بەرهەم و ژنەكەیەتى و تەنانەت خۆم گوێم لێبوە ستڕان لەهەندێ جێگا وتویەتى تاڵەبانى سەرەتانى گەشەكردنى یەكێتییە و ناهێڵێت دختۆرەكەى گەورەم ئیشى خۆى بكات، ئەویش لە رێگەى هیرۆى ژنییەوە.
مێژوى ستڕان پڕە لە پیس و پۆخڵى و بە هەركەسێكا هەڵبدا ئەوا سەرى ئەكا بەقوڕا رێك وەك بومى بەیانیان چۆن سەرى یەكێتى لە سایەى ستڕان و هاوشێوەكانى دا چو بە قوڕا.
لەهەموى خۆشتر ئەوەیە ئەو ستڕانە جاشزادەیە، دژى عوسمان بانیمارانى كە چەند برایەكى بونەتە قوربانى نەتەوە ویەكێتى شت ئەنوسێت و شەكر ئەشكێنێت.
عەداڵەت عەوڵا :
هەر بە جاشى لە دایك بوە و لە بنەماڵەیەكى دۆستى بەعس بوە و لەگەرمیان لە سایەى سەرى سەدامدا ژیاوە و خێزانەكەشى لە نمونەى ئەو كەسانەیە كە زیانێكى زۆرى لە مەوزوعى ژنان داوە لە گەرمیان و دۆستى نزیكى مەسولەكانى گەرمیان بوە ، ئەم نا عەداڵەتە زۆلە بۆ سەیارەیەكى پرادۆ خیشى كرد و هەرزو تاڵەبانى سەرەتانەكەى شۆڕشى كورد و داهێنەرەكەى جاشێتى دەستى گرتەوە و فەرعێگى لە دەزگا جاسوسییەكەى (زانیارى) بە ناوى (واڵا) بۆ كردەوەو دەمیشى چەوركرد بە 4 دەفتەر دۆلار. عەدالەت تاكو لەباوەشى ئازاد علوچ بو هەفتەى جارێ دو جار شتى بەناوى (چاودێرێك)ەوە لەسەر بزوتنەوەى گۆڕان دەنوسى، بەڵام كە بۆ سەیارەكە هەڵیتیزان و مەكتەبى اعلامى جێهێشت، یەكسەر تاڵەبانى و دختۆر بەرهەم هەستیان كرد ئەم بەردە هەر بۆ ناو ئێستاى یەكیتى سەنگینە و بەو جۆرە كەسانە ئەتوانن پیس و پۆخڵى خۆیان ئیدامە پێبدەن، دەستیان خستە سەرشانى خۆى و خێزانەكەیى و ئەو فەرعەى دەزگاى زانیارییان بۆ كردەوە و سەرانى دەزگاكەشیان راسپاردوە هەرچى نهێنییەك هەیە بدرێتە هەردو گۆڤارى (بەڵگە و واڵا) .

لە كۆتاییدا ماوەتەوە بڵێین كوڕەكانى عەوڵا ئەگەرچى كورى یەك عەوڵا نین و هەریەكەیان لە شارێكەوە هاتون، بەڵام خیانەتى نیشتمانى - خێزانى و جاسوسى و ماستا و كردن و بچوكى كردن و هەلپەرستى لەناو یەكێتى دا كردونیەتییە برا بەڵام چۆن برایەك؟ برا ئەمان برا كە ئەم سێ كوڕەى عەوڵا بۆ دەقەیەكیش ناتوانن پێكەوە بن و زۆر رقیان لە یەكتریشە و رێك خوا بە جاش زادەیى بۆ ئەو وەزعەى ئێستاى یەكێتى دروستى كردون.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە