چەندم دەدەنێ گەر دەنگتان بۆبدەم..؟!

Saturday, 04/07/2009, 12:00

1716 بینراوە


جگە لە خزمەت نەكردن، جگە لەنایەكسانی، هەردو پارتی (دیموكرات و یەكیەتی) بۆهێشتنەوەی خۆیان لەدەسەڵات و درێژەدان بەگەندەڵكاری، جۆرەپەتایەكی تریان لەناو خەڵك بڵاوكردەوە كە بۆچارەسەری، هێندەی بنبڕكردنی گەندەڵكاری كاركردنی دەوێ.
لە هەژدە ساڵی رابردو، خەڵكی كوردستان دوای دەركەتنی راستیەكان، بەئاشكرا دەنگ نەدانی خۆیان لە هەڵبژاردنەكان رادەگەیاند،لەبەرامبەردا بۆدۆزینەوەی رێگەچارەیەك تا دەنگی زۆرینە بەدەست بهێنن(ی.ن.ك و پ.د.ك.)نەبونی ئۆپۆزسیۆنێكی راستەقینەیان بەهەل دەزانی، بەبێ گوێدانە چۆنیەتی دهاتوی ئەم كۆمەڵگایە، لەدرێژەی تاوانكاریەكانیان، دەهاتن و لەبەرامبەر پێدانی بڕێك پارە و بڕێك لەبەڵێنی جوان بەڵام (بۆش) هەندێك لەخەڵكی برسیو رەشوروتیان پێ هەڵدەخەڵەتاند، دەنگیان بۆخۆیان كۆدەكردەوە، بەبێ بوونی ئەم دەنگانەش كەدەكڕدران، هەردوولا دەیانتوانی بێكەموكوڕی لەشوێنی دەسەڵاتیان بمێننەوە، بەڵام بۆئەوەی نارەسمی بوونی دەسەڵاتەكەیان لەبەرامبەر میدیا دەرەكیەكان بشارنەوە و قەرەباڵغیەك لەپرۆسەی دەنگدان دروستبكەن، ئەم هەڵمەتە نادروست و نایاسایانەیان دەگرتەبەر. ئەویش كڕینی دەنگی هاوڵاتیەكی نارازی بوو.
ئێستاش دوابەدوای سەرهەڵدانی لیستی گۆڕان و رۆژ لەدوای رۆژ بەجەماوەر تر بونی ئەم لیستە، خەڵكێكی توش بوو بەپەتای دەنگ فرۆشتن، رو لەمو لەو دەكەن كە هەوادرانی لیستی گۆرانن، پێیان دەڵێن (چەندم دەدێیەی دەنگتان بۆبدەم؟) ئیستاش لەم هەڵبژاردنەدا بەپێدانی كارتی مۆبایل بەكادیرانیان، دەیانەوێ خۆیان لەمەترسی لەدەستدانی دەسەڵات دوربخەنەوە.
ئەمەیە ئەوخزمەتەی یەكێتی و پارتی بەخەڵكیان كردوەو دەكەن، ئەمەیە ئەو هەوڵانەی داویانەو دەیدەن بۆ كۆمەڵگەی مەدەنیو دیموكراسی.
ئەگەر چەكی كیمیاوی خەڵكێكی زۆری بەدەستی دوژمن، بەهەڵوێستی دوژمنانە لێكردینە قوربانی و نەخۆشی خستن، یەكێتی و پارتی بەناوی خزمەتكردن و كوردایەتیەوە، چارەنوسی ئەم میللەتەیان خستۆتە مەترسیەوە، پەتای (خۆفرۆشی بێئگای) یان بڵاوكردۆتەوە، كەسەرەتایە بۆتوانەوەو رێگە خۆشكردن بۆهەر لایەنێكی بێگانە ئەگەر بیەوێ دەست لەكاری ئەم ووڵاتە وەربداو خەڵك بێ هەڵوێستبێ لەبەرمبەری، نمونەش سنوربەزاندنو تۆپ بارانەكانی ئێران و توركیاو بێدەنگی خەڵكی كوردستانە،لەكاتێكدا بەهاری 2004 دژ بە دەست تێوەردان ملیۆنو نیوێك هاوڵاتی تەنیا لەشاری هەولێر رژنە سەرشەقام، چونكە سەرەتای روخانی رژێمی بەعسبوو كەئومێدی گۆرانی سیاسیو ئبووری لای خەڵكی دروستكردبو، بەم پێیەش ئینتیمی نیشتیمانی گەرابۆوە ناخی خەڵك، بەڵام دەسەڵاتی كوردی دوای دووجار ئازاد بوون، لەجێی هەوڵی بەمەدەنی كردنی كۆمەڵگاو بوژاندنەوەی ڤایرۆسی (DNF50) ی واتا دەنگ فرۆشی لەناخەڵكی بڵاوكردەوە.
ئاخر حیزبی خزمەتكار، لیستی شۆڕشگێر ،چ باكی بەدەنگێكە كەبەپارە بفرۆشرێ.؟!
دروشمی لیستی گۆڕان (دەنگم ویژدانمە نایفرۆشم) ەو كاری بۆدەكرێ ،بۆیە دەنگی پێدەدەم.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە