جەماوەرى كوردستان ئاگاداربن..سەرۆك ! درۆ ده‌کات لە خشتەتان دەبات.

Sunday, 13/02/2011, 12:00

1433 بینراوە


جەماوەرى كوردستان لەم قۆناغەى ئێستا زۆر چاوكراوەترە جیاوازى لەگەل قۆناغى رابردو بۆیە ئێستا شەقامى كوردى زۆر بە هەشیاریەوە بیر لە بەڵینە پوچەكان وچەواشەكاریەكان دەكاتەوە هەروەها چارەنووسى كوردستان نەبەستراوەتەوە بە چارەنووسى دوو بنەمالە بە لكو بە پێچەوانەوە چارەنووسى دوو بنەمالە بەستراوەتەوە بە دەستى جەماوەرى كوردستان..

هاوولاتى كورد زۆر زیرەكانە سەیر دەكات كاتێك جەنابى بە ناو سەرۆك گفتوگۆ لەگەل چینەكانى كۆمەلگاى كورد دەكات پرسیار لێرەدا دروست دەبێت خێرە دواى شۆرشەكانى تونس و میسر وا لەرزۆكانە بانگى چین و توێژە جۆر بە جۆرەكان دەكەن بۆ باسكردنى كێشەكان.... سەرۆك ئیمرۆلە دانیشتنێكدا بە كاسبكاران و پیاوماقولانى هەولێر دەلێت من ئاگادارى ئەم كێشانە نیم كە ئێوە باسى دەكەن ئەى كەوا بێت بۆچى سەرۆكى كاتێك ئاگادار نەبیت لە كێشەكانى ئەم وولاتە خێر لەخۆ نەدیوە نا جەنابتان زۆر لەمێژە ئەم قسانە دەكەى من كە دانیشتبووم لەگەل جەنابتان شتێكى بە بیر هێنامەوە كاتێك هێزەكانتان كە میلیشیایە هێرشىان دەكردە سەر هێزەكانى یەنەك دەتگوت بەگۆرى بارزانى ئاگادار نیمە زۆر جار ئەمەت دووبارە دەكردەوە تاكو فەرەنسۆى خزمەتكارتان گوتى ئەگەر سەرۆك گووتى ئاگادار نیمە وەرن لەمن پرسیار بكەن خۆ ئێستا فەرەنسۆش نەماوە تا بچین پرسیارى لێ بكەین كە ئاخۆ سەرۆك ئاگادارە وەیان نا؟ ئەى جەنابتان چۆن و بۆچى ئاگادارى بلۆك كردنى دۆلارەكانى لە بانكەكانى ئەوروپا .جا كاتێك دەلێت لە كوردستان نابێت كەس غەدرى لێ بكرێت ئەوا دانپیانانێكە ئۆتوماتیكە كە دیارە خەلك غەدرى لێ دەكرێت ئێمە تەنها نازانین سەرۆكى بێ خەبەر باس لەكامە غەدر دەكات.

* غەدرەكانى براكوژى
* وەیان غەدرەكانى پرۆسەى31ى ئاب
* وەیان غەدرەكانى تیرۆركردنى رۆژنانەنووسانى وەك سەردەشت و سۆران و مامۆستاى لاو لە سۆران.
* وەیان غەدرەكانى نێو بەندیخانەكانت
* وەیان غەدرەكانى داگیر كردنى خاك و شوێنەگشتیەكانى گەل لە پێش هەر هەموویانەوە هاوینەهەوارى سەرى رەشى جاران كە ئێستا بووە بە سەرى سوور
* وەیان غەدرەكانى چەواشەكاردنى گەل
* وەیان غەدرەكانى بازرگانى بە چارەنووسى كورد
* وەیان غەدرەكانى دزینى سەروەتى گشتى كورد
* وەیان غەدرەكانى گەندەلى و دزینى مالى گشتى میللەت.
* وەیان.... وەیان...وەیان...وەیان...وهەزار غەدریدیكە

وەیان غەدرەكانى رێگەگرتن لە پێدانى لایەنێكى كورد بۆ وەرگرتنى پۆست كە بۆ كورد سەنگێكى باش بوو بۆ بەهێز كردنى رۆلى كورد لە حكومەتى بەغدا بە پێى ئستحقاق وەیان غەدرەكانى خۆ دەرچواندن لە هەلبژاردنەكان بە تەزویر و ساختە ...

بەلام ئێمە بێ دەنگ دەبین چونكە غەدرەكان گەیشتە نێو بنەمالەكەشتان وەك چۆن غەدرێكى مێژوویتان لە نێچیرى برازاو زاوا تان كرد ئەگەر وابێت ئێمە هەر بێ سێ و دوو هەردەم هەلبژێردراو و نیشانەى ئێوەین بۆ غەدر لێكردنمان..

هەروەها سەرۆكى بێ هەوال دەلێت ...خەباتى ئێمە بۆ ئەوە نەبووە رۆژێك لە رۆژان دەستەلات بگرینە دەست...ئێمە لێرە لە جێگاى خۆیەتى ئەگەر بلێن ئەگەر ئێوە راست دەكەن لە ئیپَستا باشتر نابینن ئەگەر لە خۆتانەوە بلێن من واز لە دەستەلات دەهێنم ، چونكە بزانەو دڵنیابە زۆریش دڵنیابە هەزار جاریتر لەگەل خەلكى هەولێر دانیشتن بكەى راپەرین هەر دەكرێت چونكە ووتەكانت لە ئەساسى راستگۆیدا نین چەندین جار لە شوێنەگشتیەكان خۆم گوێم لێ بووە كاتێك قسە دەكەى خۆت وا تەسك دەكەیەوە كە وەك بلێى مرۆڤێكى ستاندارى پلە یەك راستگۆى..بەلێ ئەگەر ئاشقى ەستەلات نەبیت برۆ ئیتر میللەت ئێوەى نە گەركە.

سەرۆك ئەم ماوەیە كە دەمى دەكاتەوە دەبێژى بارودۆخى كوردستان جیاوازە لەگەل بارودۆخى تونس و میسر.. لێرە تۆ ئیسپات دەكەى كە لەهیچ نازانى چونكە میللەت لە دژى گەندەلى و دزین و دیكتاتورى راپەرین دەكات جا ئەگەر گەندەلى و دزین و دیكتاتۆرى لە تونس بێت وەیان لە میسر بێت وەیان لە كوردستان بێت جیاوازى چیە چ مافێكى بە بارودۆخ هەیە مەگەر خۆتان واتان دانابێت كە ئیتر جەماوەر لێتان دەترسێت و وەیان هێزى پێشمەرگەى كوردستان و هێزى ئاسایشى چاونەترس شەرى جەماوەرتان بۆ دەكات؟ لێرەش موژدەیەكت پێ دەدەم هێزەكانى پێشمەرگە و ئاسایش ماناى جەماوەرن نەئەوان بەبێ جەماوەر دەتوانن بژین نە جەماوەریش بەبێ ئەوان دەتوانى بژین ئەوا دوا بەلێنى ئەوانە لەگەل جەماوەر لە كۆتایدا ئاگادارت دەكەمەوە كە ئەگەر پشتت بە هەزار مێردەكان بەستوە دڵنیات دەكەمەوە كە ئەوانیش شەرى جەماوەریان پێ ناكرێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە