حزبی شیوعی نە جاشایەتی كردووەو نە قبوڵیشی دەكات

Saturday, 06/06/2009, 12:00

2472 بینراوە


وەك دەزانین حزبی شیوعی مێژوویەكی دورو درێژی هەیە لەخەبات و بەرخودان دژ بەو رژێمە دیكاتۆریانەی كە لە عێراقدا دروست بون، و هەردەم حزبی شیوعی خۆی كردووەتە سوتەمنی بۆ بەدەستهێنانی سەروەرییەكانی هەموو گەلی عێراق بەگشتی و بەبێ جیاوازی،چونكە واقعی دروست بونی حزبی شیوعی بۆ گیانی جەنجاڵی و زوڵم و زۆری دیكتاتۆرەكان دروست بووە،دوای ئەو هەموو ساڵە لە تێكۆشان ئێستا زۆر بەسەربەرزیانە درێژە بەخەباتی خۆی دەدات، بەبێ گوێدانە كەمی بواری مادی، گرنگ ترلەوەش حزبی شیوعی كوردستان توانی جارێكی تر لیستێك دروست بكات، و ئافرەتێك بكاتە سەرۆكی لیستەكەی، بۆئەوەی بتوانێت دەنگی خۆی بهێنێت و لەو ڕێگەیەوە خزمەتی گەل بكات، بەڵام دەبینین لێرەو لەوێ لەگۆڤارو رۆژنامەكاندا پڕو پاگەندەی ئەوە دەكرێت كە حزبی شیوعی رۆژێك لە رۆژان جاشایەتی كردووە ،بەدەر لەوەی شیوعییەكان هەردەم پشتگیریان كردووە لە ئازادی رادەربڕین و قبوڵیشیانە،بەڵام هەرگیز رای هەڵەو بەبێ بنەما و دور لە راستی قەبوڵ ناكرێت لە لای هەموو كۆمەڵەیەكی دیموكرات خواز،چجا ئەو جۆرە رایانە لای حزبی شیوعی هەر گوێی پێ نادرێت، چونكە من دڵنیام ئەو قسانە لە قورسایی ئەو حزبە كەم ناكاتەوە كورد وتەنی وەك و ڤنگەی مێش وایە، ئەگەر بێینە سەر شیكردنەوە لە نێوان وشەی شیوعی و جاشایەتی ئەوا تێدەگەین كە جاشایەتی و شیوعییەت لە مێژوو و ئێستای كوردستان و عێراقدا دووشتی دژ بەیەكن مێژووش شاهیدی ئەوەیە،چونكە رژێمەكان خۆیان جاشیان دروست دەكرد دژ بە حزبی ناوبراو راست تر بڵێین ئەو حزبەی كە جاش بەتایبەت بۆ دژایەتی كردنی دروست كرابێت حزبی شیوعی بووە،من تەنها لەو كەسانە دەپرسم كەبەم شێوەیە هێرشی ناكاریگەر دەكەنە سەر حزب ئایا ئێوە بڕواتان بەو نوسینانەی خۆتان هەیە؟ بۆ لەخۆتان ناپرسن؟ بەرێزینە بۆ بیر ناكەنەوە حزبی شیوعی ئەگەر جاشایەتی بكردایە ئێستا وەزعی مادی وادەبوو؟لەچاو حزبەكانی تر،حزبی شیوعی بەردەوام جاشایەتی پێ قبوڵ نەبووەو تائێستاش هەر قەبوڵی نییە كە دوای ئەو هەموو ساڵە توانای مادی ئەوەندە نییە كە كەناڵێكی ئاسمانی دابنێت،كەزۆر بەئاسانیش دەتوانێت ببێتە جاشی وڵاتێك و نەك یەك كەنال دوان و سیانیش دابنێت، بەڵام ئەوە نەروشتی شیوعییەكان و حزبەكەیان بووەو نەدەبێتیش،و حزب چاوەڕوانی دەست خۆشی ناكات بەرانبەر ئەو كارە بەڵك و ئەمە ئەركی حزبە كەوا مامەڵە لەگەڵ دەوروبەردا بكاتو جاشایەتی پێ قەبوڵ نەبێت،،چونكە حزبی شیوعی عارەقەی ناوچاوانی كرێكارێك و جوتیارێك بەهەموو مادەی جیهان ناگۆڕێتەوە،بۆیە دەڵێم ئەو قسانەی ئێوە هەرگیز هاو هەرگیز كار لەو پێناسەیە ناكات كە حزبی شیوعی لە مێشكی خەڵكی كوردستان و عێراقی بەدەستی هێناوە، و ئەگەر ئێوە بیرتان لەوە كردبێتەوە كە بەم نوسینانەتان گورز بوەشێنن لەحزبی شیوعی لەم كاتەدا كە وادەی هەڵبژاردن نزیك بووەتەوە واچاكترە باش تێبگەن هیچ كات ورەی پۆڵاینی شیوعییەكان بۆ بەژداری كردن لە هەڵبژاردنەكان هیچ شتێك كاری تێناكات ئەمە بەدەر لەوەی كاتێك نوسینی لەو جۆرانە دژ بە شیوعییەكان دەنوسرێت پێكەنینمان دێت چونكە تەئكیدین ئەو كەسانە یان خەڵەفاون یان جورێكی ترن لە جاشی مۆدێرن و جارێكی تر دژ بە حزبەكەی ئێمە بەكادەهێنرێن، بۆیە دەڵێم سەركەوتنی ئێمە هەردەم بەند بووە بە سەركەوتنی گەل و نیشتیمانەوە،ئەگەر دەنگیش نەهێنیت ئەوە هەر سەركەوتوو دەبێت،چونكە سەركەوتنی حزبی شیوعی بەند نەبووە بە سەركەوتن لە هەڵبژاردنەكاندا، سەركەوتنی گەل سەركەوتنیەتی،چونكە حزبی شیوعی هەردەم لە تێكۆشاندا بووە لە پێناو نیشتیمانێكی ئازادو گەلێكی بەختیاردا.
/ كفری
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە