وەڵامێك لە فەرمانكەى تەندروستى سلیمانییەوە بۆ چەند نووسەر و نوسراو لەسەر كەندەلییەكانى فەرمانكەى ناوبراو

Monday, 03/01/2011, 12:00

1325 بینراوە


فەرمانگەى تەندروستى سلیمانى
ماوەیەكە لە ماڵپەرى كوردستان پۆست و چەند كەنالیكى رەسمى و نارەسمى یەوە بەردەوام نووسراو لەسەر كەندەلییەكانى فەرمانكەى تەندروستى سلیمانى بڵاو دەكرینەوەو هەڵمەتێكى چرو پر لەسەر فەرمانگەكەمان دەستى پێ كردووە .

من وەك لیپرسراوێكى ناو فەرمانگە حەزم كرد چەند روونكردنەوەیەك ئاراستەى خوینەرانى بەریز بكەم بۆ ئەوەى هەمو شتەكان وەك خۆى ببینن و راستیەكان نەشێوێنرین :

1- ووتە لەسەر ئەوەیە كە بەریوەبەرى گشتى لە حەفتەیەكدا 2 رۆز دەوام دەكات : بەلام حەق وایە نووسەر ئاماژە بەوەش بكات كە لە یەك كاتدا بەرێوەبەرى گشتى 2 كارى گرنگى لە ئەستۆدایە ئەویش (فەرمانگەى تەندروستى و دەزگاى تەندروستى شۆرشە) ئیتر بڵێت چى هەر ئەوەندە فریا ئەكەوێت خۆ رۆژێكى بۆ نەماوەتەوە كە كارە تایبەتییەكانى تێدا را بپەرێنێت .

2- باس لە دەسەلاتى دارایى دەكرێت كە بۆ پرۆژەكان ئەگەر 20000000 دینارى تێ بچێت برى 49000000 ملیونى بۆ تەرخان دەكات لە وەڵامدا دەلێین : ئەمە دوورو نزیك پەیوەندى بەبەشى ئەندازەوە هەیەو ئەوان (تخمین) ى پرۆژەكان دەكەن ئیتر بەریوەبەرى گشتى بلێت چى خوا ئاگادارە یەك دینارى بۆ فەرمانگە و بەریوەبەرى گشتى تیا نییە .

3- باس لە كارە نایاساییەكان و لیژنەكانى لیكولینەوە دەكرێت كە چاویان لێ دەنووقێنن : با بە ویژدانەوە قسە بكەین ئەمە كوردستانە نەك باریس تداخلاتى لاوەكى ئەوەندە زۆرن لەسەر بابەتەكان و نامە و تلفونى مەسئولەكان هیندە كاریگەرن لەسەر بەریوەبەرى گشتى زۆر جار ئەوانن ناهێڵن یاسا بەرقەرار بێت بۆ نموونە (ئەوەى كە ژنەكەى كردبوو بە كارمەندى تەندروستى ئیفادى كرد بۆ دەرەوەى وولات خودى وەزیرى تەندروستى نەیهێشت بدرێتە دادگا ئەو لیژنەى لیكۆلینەوەى لە نەخۆشخانەى فیركارى بوو راستە كارەكە پارە دزین و خواردن بوو بەڵام ئەمیش هەر بە زۆر پێى داپۆشرا و ئەو كارمەندەى لە نەخۆشخانەى مناڵانیش شهادەكەى تەزویر بوو لەبەر ئەوەى بە رەچەلەك لە ( ) بوو نەیانهێشت بیداتە دادگا و ....... هتد بۆیە من لیرەوە دەلیم حەق وایە كوێرانە ئەو پیاوە تاوانبار نەكرێت چونكە ئەویش سەرو خۆى هەیە

4- باس لە بوونى چەند جیگریك دەكرێت : من پرسیارێك لەو نووسەرانە و لە ناوەندى تەندروستیش دەكەم هەتا بەریوەبەرى گشتى هەر خۆى و یەك جێگر بوون ئیش باشتر نەدەرۆیشت ؟؟؟ بێگومان بەڵێ . بەڵام كە ئەو جێگرانە فەرز كران بە سەریدا ئەویش وەك ئێمە بێ دەسەڵات بوو بەڵام چارەى نەبوو لەوانەیە ئەمەش دەستێك بووبێت بۆ لاواز كردنى بەرێزیان و ئیش لێ تێكدانى .

5- باسى جیاوازى كردن دەكەن لەلایەن بەریوەبەرى گشتى یەوە لە نیوان دكتۆر و كارمەنداندا : باوەرتان بێ ئەمە بێ ویژدانیە چونكە ئەوەندەى ئەم پیاوە لەگەڵ هەموو چینەكاندا باشە هەرگیز بەریّوەبەرى گشتى پێشوو باش نەبوو بۆیە كورد واتەنى (لە خۆشى دا هار بوون)

بۆیە من لیرەدا داوا لەو نووسەرە بەرێزانە دەكەم كە ئاگادارى راستییەكان بن و لە هەمان كاتدا ئەو بابەتانەى بڵاوى دەكەنەوە با بەویژدانەوە بێت و لە خۆرا كەسانێكى پاك و دڵسۆز تاوانبار نەكەن .

هەر شاد بن
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە