با هەڵوێستمان هەبێ بەرامبەر بە گوندی کڵاشکەران

Tuesday, 28/04/2009, 12:00

2114 بینراوە


خوێنەرانی خۆشەویست و کەسانی بەئەمەک و بە هەڵوێست تکایە بەدەنگ ئەم گوندی کڵاشکەرانەوە وەرن . ئەم گوندە کە نمونەی قارەمانێتی و خۆ ڕاگری وئازایەتین .. ئەوا ئێستا لە ژێر فشاری کاول کردن و ڕاگوێزاندایە بە دەست چەتە و مافیاکانی دەسەڵاتەوە . بەڵام زۆر قارەمانانە بەرەنگاریان بوونەتەوە و ڕووبەڕوی ئەو پلانە قێزەوانەیان وەستاونەتەوە .

گوندی کڵاشکەران :
نزیکەی 80 ماڵ دەبێت .
خاوەنی 15 شەهیدی شۆڕشی نوێ و 21 شەهیدی شۆڕشی گوڵانن .
لەساڵی 1986 بەر هەڵمەتی بەد ناوی ڕاگوێزانی گوندەکان دەکەون و لە ئۆردوگای بەزۆرەملی ی تەیناڵ نیشتەجێ دەکرێن . کە ئەو ئۆردوگایەش هەر لەناو زەویەکانی گوندی کڵاشکەران دروست دەکرێت و 10 دەقیقە لە گوندەکەوە دوورە .
لەدوایی ڕوخانی ڕژێمی گۆڕبە گۆڕ ، خەڵکی ئەم گوندە قارەمانە بەهەوڵ و هیمەتی خۆیان گوندەکەیان ئاوەدان دەکەنەوە و بژێوی ژیانیان لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و پەلەوەر بەخێوکردنە و توانیویانە بەشێکی زۆر بوژاندنەوەی بەرو بومی خۆماڵی بۆ ئەو ناوچانە دەستە بەر بکەن کە ئەمە شایەنی دەست خۆشی و پێزانینە .
7500 سەر مانگایان هەیە . 6000 سەر مەڕیان هەیە . سەدان ووڵاخی بەرزەو بارهەڵگریان هەیە . بە هەزاران پەلەوەی ماڵیان هەیە لە جۆرە جیا جیاکانی . باشترین بەرهەمی کشتوکاڵی برنجیان هەیە کە ناسراوە بە(برنجی بازیان) . وەتەنها سەرچاوەش کە خەڵکی ئەم گوندە سودی لێ دەبینن بۆ ئەم هەموو بەرهەم هێنانە شاخی کڵاشکەرانە . چونکە ئەو شاخە بەکار دەهێنن بۆ(پاوەن) واتە مەرعای ئاژەڵەکانیان و سەرچاوە ئاویەکانیشیان هەر لەوێ وە سەرچاوە دەگرێت کە موڵکی دەیان ساڵەی باو باپیرانیانە و ئێستا دەیانەویت ئەو شاخە داگیر بکەن و هەموو سەرچاوە ژیانیەکانیان ووشک بکەن و بیکەنە قوربانی گیرفانی چەتە مافیاکانی دەسەڵاتە ناشەرعیەکەی کوردستان و دەوڵەمەند کردنی هەندێ کەسی دوور لە پرنسیبە نیشتمانی و مرۆیی و ئەخلاقیەکان . ئەوانەی کە نامۆن بە کورد بوون .
بۆ زانیاری : خەڵکی ئەو گوندە بەڕێزە لە حاڵەتی ئامادە باشی خۆیاندان بۆ بەرگری لە خاکی باو باپیرانیان . بۆیە هەڵوێست وەرگرتن و بەدەنگەوە چونیان لەلایەن هەر کەس و لایەنێکەوە ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆیی و ئەخلاقیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە