هەزار و یەک عەیب

Monday, 30/07/2012, 12:00

1451 بینراوە




لەپێشبینى زانایان دەڵێن ساڵى 2100 کۆتایى دونیایە هەر ئەو زانایانە ماوەیەکى زۆرە خەریکى لێکۆڵینەوەن لەسەر پاککردنەوەى ئاوى خواردنەوەى دەربەندیخان بۆیان دەرکەوت تاوەکو ئاخر رۆژى دونیا ئاوەکە عەیب نەبێت پاک نابێتەوە.
وەزیرى ئاوەدان کردنەوە و رێگاوبان لەگەڵ بەرێوبەرى رێگاوبانى سلێمانى ئەڵێن مان دەگرین ئەگەر فەرمانگەى رێگاوبانى دەربەندیخان بکرێتەوە دەزانن بۆچى؟
لەبەر ئەوەى ئەگەر فەرمانگەکە بکرێتەوە ئیتر ئەوان ئیشیان نامێنێت.
دەڵێن وەزیرى دارایى وئابورى تلاقى خواردووە سێ بەسێ بەرێوبەرایەتى خەزێنەى دەربەندیخان نەکاتەوە دەزانن بۆ هەر بەنێرەکەرى.
دەڵێن دووتونیلى تر بۆ دەربەندیخان دروست دەکرێت بەڵام حکومەتى هەرێم خەمى سوتاندنى هەیە چونکە یەک تونیل بوو سووتا حەریق نەما نەیهێنن ئەگەر بێت بەچوار ئەوا دەبێت یەک وەزارتى ئاگرکوژێنەوە تایبەت بۆ تونێلەکانى دەربەندیخان دروست بکەن.
برادەرێکم ووتى تایەى ئۆتۆمبیلەکانى پارێزگارى سلێمانیم بینیوە تەقیووە چونکە ناوبرا ئەوەندە بە رێگاى دەربەندیخان هاتووە بۆ سەردانى ئەو شارە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان .
سەرۆکى هەرێم وسەرۆکى حکومەت بریاریاندا خۆیانى سەردانى شارى دەربەندیخان بکەن بەڵام لەبەر ئیش وکارەکانیان دوایان خستووە بۆ دواى هەڵبژاردنەکان .
راگرى پەیمانگاى دەربەندیخان زۆر حەزى لە سوپاس نامەیە عەیب نەبێت لە پێناو سوپاسێکدا باى نزیکەى 10 ملیۆدن دۆلار ئامێرى وەرشەى بەخشى تۆ دەڵێت چى ؟
منیش دەڵێم: ئافەرین هەزار جار سوپاس بەراستى کەسێکى ئیداریت.
لەئاخیردا بیرم کەوەتەوە پێتان بڵێم سەرۆکى شارەوانى دەربەندیخان بریاریدا جەزرە وەسەتیەکان تەواو نەکات دەزانن بۆچى ؟
لەبەر ئەوەى ئەگەر تەواوى بکات ئیشى نامێنیت و نازانى چى بکات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە