سپێدە) و (لۆكە)،(جەلالى) و (مەلایى)،(یەكگرتوو) و (وئازادى)، (هاوڵاتى و لڤین) و (میرانى) وەك ئازادیەكى هەریسە

Saturday, 18/12/2010, 12:00

2036 بینراوە


نوسینەكانمان بۆ خۆینەرە هەر ئەمانیش هەست بەلار كردنەوەى راستى ولۆژیك ولۆغۆس دەكەن وەك دەستپێكە راى ئەم نوسەرەى بەرامبەرم.بۆیە وا پێدەچێت ئەمە دوا وتارم بێت لەسەر ئەم مەسەلەیە كە لە چەند دێرێكى شیتەڵكارى پاشخانى ئەقل و فیكرى وتارى سێیەمى ئەم پاڵەوانە ئەنوسم كە ئیتر لەمە زیاتر تامى نەما، بەم هیوایەى نەختێكى تر قەناعەتى بۆ دروست بكات كە ئێمە لە بازارى جوێن هەراجخانەو وشەى نەشیاوا نین بۆ پێناسەى چەمكى ئازادى،هەروەكو تەقەكارێكى تریش بەرهەمەكانى جوێن فرۆشتن بە پاڵەوانى ئازادى ناساندوە، كاتێك هەڵوێستى
مرۆڤایەتى لاواز بوو ئیتر بانگەشەى عەقل وویژدان جەدواى نابێت بۆ گواستنەوەى پاشخانە فیكریەكان لە دونیاى زولگاوى قسەى ناشیرن وبێ رێزى بۆگفتوگۆى مۆدێرنزم وەك پرانسیبێكى لێك تێگەیشتن، وەك هیوایەكى پێشكەوتن لە بیركردنەوە، بۆیە جوێنەكان لە دەلاقەى عەقلى ئەم بەرێزە دەقیان گرتووە لە جیاتى بەڵگەو حیكمەت وپێناسەى ئیرادەكان وەك نمونەى بابەتەكەى وەك وەڵامێكى بابەتى یەكەمم كە بەراوردەكەى لە دێرى حەوتەمى هەڵكردووە:
من بانگەشەى حیوار وەك دەروانزەیەكى پێشكەوتنى لەیەك گەیشتن دەكەم ئەویش باس لە چەق بەستن دەكات،من باس لە بە مرۆڤى بونى قەڵەم بەدەستان دەكەم ئەویش باس لە مێگەڵ بوون دەكات ،من باس لە نەفرتكردنى سرینەوەى بەرامبەرو خەساندنى فیكرو ئەقل دەكەم ئەویش باس لە خەساندن وەك چەمكێكى جوێنى قێزەوەن بە هەست ونەست دەكات،من باس لە بە فریشە بونى فریشتەو ئەهرەمینى ئەهەرەمینەكان دەكەم ئەویش باس لە بە ئەهەرەمینى فریشتەو بە فریشتە بونى ئەهرەمینەكان دەكات،من باس لە دورینى بەرگ وپێوانەى جیاواز بۆ چەمكەكان دەكەم ئەویش باس لەتێكڵاوكردن ویەك
پێوەرى دەكات،وباس لە نارەزایى بونى دەكات لە محكومكردنى وتارەكانى بە جوێن وتەشهیرو ئەگەر لەسەر حیزبێك بینوسێت ،مەگەر ئەم هەموو جوێنە قێزەوەنەت قسەى نەستەقن،بەرێزم لەمەش هەڵەى.
پارتى وسپێدە!؟
كاتێك پارتى داواى لەسەر رۆژنامەى هاوڵاتى ولڤین تۆماركرد و لە هەوڵى داخستنى كوردستان پۆست دایە ئەهەلى قەلەمى ئازاد ورۆشنبیر دڵیان پێ گران بوو بەندەش یەك لەمان بوو لەبەر ئەوەى ئەم شكاتە جۆرە تەفسیرێكى بەندكردنى مینبەرى ئازادە و پێشلكردنى ئەم هاوبیریەیە كە رۆژنامەى ئەهلى ونوسەرە ئازادخوازەكان پێكەوە ئەبەستێتەوە لەسەنگەرى بەرگرى جەماوەرەوە بۆ چەمكە جوانەكان،بەلام ناكرێت ئەم تێگەیشتنە دابەزێنینە سەر گرفتى نێوان سپێدەو لۆكە، لۆكە نە تەعبیر لە قەلەمى نوسەرو رۆشنبیران دەكات نە لە ئازادى ودیموكراتى جەماوەر
بەڵكو تەعبیر لە خودى گۆرانى بێژێك بە دەنگ ورەنگى خۆى دەكات كە رێكخراوى هونەرمەندان ئەتوانێت بەرگرى لێبكات ئەگەر داواى لێبكات، سپێدەش نە جەلالى ونەمەلاییە نە نەهجى یەكێتى پارتیشى بەرزكردۆتەوە ،تەنیا داواى هەقێكى كردوە كە پێویستى بە یەكلایى كردنەوە بوو ،مەگەر پێت باشە خەڵك بێ هەڵوێست بێت كە دەڵێت هەموو ژیانم هەڵوێستە؟!كە تەمەنا دەكەم دووبارە لەم شێوەیەدا نەبێت.،كە لەمەشدا هەڵە بویت.
ئازادى وئازادى هەریسە!
من پێم وایە ئەگەر چەمكى ئازادى رۆح وزمانێكى هەبوایە لەم هەموو تێكهەڵكێشانەى ئەم نوسەرە دەهاتە وەڵام داوایەكیشى لەسەر تۆمار دەكرد،ئەم كات مەترسى ئەوەش دەكرا وتارێكى جوێنیشى لەسەر ئازادى بنوسیایە بەناوى بەرگرى لە ئازادى،چۆن ئازادى(لەوە فراوەنترە كە لە روانگەى بیرو بۆچونە جیاوەزەكان وئایدۆلۆژیا زەمینى وئاسمانیەكانەوە لە بێژینك بدرێت)- دە دێر پێش كۆتایە بابەتەكەى-نازانرێت ئەمە چ ئازادیێكە نە لە دونیاى عەقل ونە لە عیلمى مەنتیق ونە لە كۆگاى فیكرو معریفەت ونە لە فەرهەنگى چەمكەكاندا شتێك هەبێت بە ناوى ئازادى
رەها و لە سەروى رەها بێت ،بگرە لە سیستمى بەرگریكارى ئازادیش كە بە دیموكراتیەت ناسراوە ئازادیەكان بە یاساى ناو سیستەمەكە رێكخراوە (لە بێژینگدراوە) ومحالە ئازادى بگاتە پلەى رهاوە ،كەچى ئەم نوسەرە ئەیگەینێتە سەرووى رهاوە،كەچى ئازادى لە نێو ئاژەلى جەنگلستانەوەش(پەرژین بێت) بە یاساى سروشت وغەریزە حیوانیەكان رێك خراوە رەها نیە ،هەربۆیەش گلەیى لەم بەرێزە ناكرێت كە بەناوى ئازادى دیفاع لە ئازادى دەكات چونكە ئازادى وەك خۆى نەناسیوە وونە بەچى ئایین ومەزهەب وفیكرو ئایدیایەكى بەستۆتەوە، بۆیە دسپلینێك نیە كە دەربرینەكانى
رێك بخات ،بۆیە شەڕِى لەگەڵ ئازادی بە شەڕِى لەسەر ئازادى وەسف كردوە،و شەرى عەقل وگشت گرفتەكان بە (جەلالى)و(مەلایى) بەستۆتەوە، وێناكردنى (یەكگرتوو)ش بە گرفتى(سپێدە)و(لۆكە)ى نیشانداوە،وئەم هەموو جوێن وتانە وتەشەرەش بە پاڵەوانى (وئازادى)ناونازكردوە ،(هاوڵاتىولڤین)و(میرانى)ش سەلماندنى هەمو تیۆرێكە ئەگەر داوو داواكاریشی جیا بێت ،هەموو ئەمانەش لە تورەگەیەكى بچوكى حیكمەتەكانى ئەم بەرێزە وەك ئازادیەكى هەریسە وایە ، من سەرەراى ئەمەش رێز لە رۆحى بەرگریكارى ئەم نوسەرە ئەگرم بەڵام دیفاع بەم رواڵەتە نیشانەى بێدەستەڵاتیە
هەروەكو خۆى بە وتەى خۆى سەلماندویەتى و بچوككردنەوەى هەڵوێستەكانە ئەگەر پیرۆزیش بێت كە بەشەرمەوە دێنە نێو نوسینەكانەوە،بۆیە رێزبەندى شتەكانى لا ونبوە بە سەیر كردنێكى ئەرشیفى ئەم بەرێزە بۆت دەر ئەكەوێت لە بابەتێكى بەناونیشانى (بۆ ناوێریم دژایەتى نەوشێروان مستەفا بكەم)لە كۆتایى بابەتەكەى دەلێێت(که‌واته‌ ناوێرم دژایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا بکه‌م،زۆر ده‌ترسم بکه‌ومه‌ خانه‌ی نامه‌ردانه‌وه‌)كەچى لە بابەتێكى ترى بەناونیشانى(هەشت ئەندام پەرلەمانى گۆران وهەشت درۆى گەورە) كە دژایەتى پەرلەمانتارنى گۆران
كردوە.
پێش كۆتایى هێنانى بابەتەكەم دوبارە ئەلێم كاكە گیان لەم دیفاعەت لە لۆكە كە ئاراستەكەت وون كردبوو لە   هیچى ترت بۆ نەمایەوە چونكە هەڵوێستێكى زانستى تیا نەبوو لەم بابەتە وەڵامەت لە چەند وشەیەكى قبَزەوەن زیادەى نەبوو ، وئەگەر لۆكەو سپێدەش بە بەم بابەتە هەریسەى تۆیان بزانیایە لۆكە موقفى ئیحراجتر دەبوو ئەبوایە لە جیاتى تۆش داواى لێبوردنى بكردایە بەڵام وادیارە كەسیان پێان نازنیوە.
لە كۆتایى سەرەراى راو بۆچونى جیاوازمان رێزو حورمەتم بۆ كەسایەتی ئەم نوسەرە رێزم بۆ هەڵوێستەكان و چەند دێرێكى بابەتاكانى ترى كە پر لەمانان جگە لەوەى بابەتەكەى ئەمم شیتەڵ كردوە بە رۆحێكى راست كردنەوەى بە داوى لێبوردن لە خوێنەرانى بەرێز لە هەر وشەیەكى نەشیاو.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە