بەرێزان ئەندامانی شاندی ئاشتی نوێنەری دەزگای حكومی و راگەیاندن ولایەنە سیاسیەكان و رێكخراوەكان

Sunday, 18/10/2009, 12:00

1802 بینراوە


جەماوەری وڵاتپارێزی كوردستان
ئێمە وەكو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان خۆمان بەبەختەوەر دەزانین كە لە مەراسیمێكی بەمڕەنگە دا ئامادە دەبین و پێمان وایە، ئەم هەنگاوەی كۆماجڤاكێن كوردستان هەنگاوێكی بۆێرانەیە و سەرچاوەی خۆی لەباوەڕ بەخۆ بوون و نیازی ئاشتیخوازانەی لایەنی كوردییە بۆچارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورد. هەر بۆیە بەهەموو توانامانەوە پشتیوانی لەم هەنگاوە دەكەین و دەستخۆشی لە ئەندامانی ئەم شاندە دەكەین كە زۆر لەخۆ بوردوانە خۆیان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی وەكو كوتری ئاشتی رووبكەنە توركیاو دەستی ئاشتی درێژ بكەن. ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەیەكی كورت تێپەڕ بووە بەسەر بڕیاری پەرلەمانی توركیا سەبارەت بە مۆڵەتدان بەسوپای توركیا كە لەدەرەوەی سنوور ئۆپەراسیۆنەكانی بەردەوام بكات. هەر بۆیە داوا لەنوێنەرانی هەموو دام و دەزگا ولایەنەكان دەكەین كە پشتیوانی لەم هەنگاوە بكەن و هەموومان بەیەكەوە كار بكەین بۆ ئەوەی كە توركیاش سەردەمێكی نوێ لەسیاسەتی خۆیدا دەست پێ بكات و وەڵامی هەنگاوەكانی لایەنی كوردی بداتەوە. ئێمە لەو باوەڕەشداین سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە خزمەت بەكوردستان و توركیاش دەكات.

دیار غەریب
سەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە