ئەوەش عێراقى نوێ

Sunday, 02/03/2014, 12:00

2670 بینراوە




ئەوە ئەو عێراقە نوێیە بو كە ئێمەى گەلى كورد دەمانویست لە سایەى دەستورە نوێ كەیدا بە هەموو خواستە نەتەوەیى و نیشتمانیەكانمان بگەین، پاش ئەوەى ئەمریكا لە جەنگى ئازادكردنى عیًراقدا لە سالًى 2003 بە ناوى بنیات نانى ولاًتیًكى نویًى دیموكراسی ئەنجامى دا، ئەو دەستورەى كە خۆمان بەشدارى جدییمان هەبو لە نوسینەوە و دەنگ پێدانى، كەچى هەر لەسایەى ئەو دەستورەدا ڕەوشى عێراق بەگشتى و هەرێمى كوردستان بەتایبەت بەرە و خراپ و خرابتر دەڕوات، ئەگەر لە میدیاكاندا چاوێك بە هەواڵەكانى تایبەت بە عێراقدا بگیڕیت، ئەوا هەواڵێكى دڵخۆشكەر بەدى ناكەیت، لێرەدا جێگەى خۆیەتى بپرسین ئایا ئومێد بۆ پێكەوە ژیان لەم مەملەكەتەدا بەدى دەكرێت؟؟؟ بە بڕواى من لە ڕابردودا چەند هەلى پێكەوە ژیان ڕەخسابو لە داهاتوشدا هەر هەمان چارەنوس چاوەڕێمان دەكات!!!
ئەو هەواڵ و زانیاریانەى لاى خوارەوە هەواڵە گەرمو گوڕەكانى چوار مانگى ڕابردوون لەسەر عێراق لە چەند بوارێكى جیاوازدا.
یەكەم: بوارى ئابورى.
لەگەل ئەوەى كە بودجەى ساڵى ڕابردوى عێراق 174 ترلیۆن دینار بوو، وە پارەى یەدەكى 88 ملیار دۆلار و 30 تەن زێڕە، كەچى كۆى 35 ملیۆن دانیشتوى عێراق، 7ملێۆن لە هاوڵاتیانى عێراق لە ژێر هێڵى هەژاریدا دەژیین، كە دەكاتە 20% ى كۆى دانیشتوانى ووڵات، لە بەرامبەردا موچەى مانگانەى 300 ڕاوێژكارەكانى خودى سەرەك وەزیران نزیكەى 72 ملیار دۆلارە .
دووەم: بوارى سەربازى.
وا دە ساڵ تێ پەڕێ بەسەر ڕوخانى ڕژێمى پێشودا، كەچى ڕەوشى ئەمنى وڵات ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت، چونكە سەرجەم پۆستە سەربازى و ئەمنییەكانى عێراق بە وەكالەت بەڕێوە دەچن، كەچى دۆسیەى ئەمنى وڵات ڕادەستى ڕێكخراوى بەدر دەكرێت، وە خودى سەرەك وەزیران 1500 پلەى سەربازى دەداتە دوو پەرلەمانتار و وە پلەى لیواش دەبەخشرێتە ئەحمەدى كوڕى مالكى، كەبە گەنجترین لیوا دەژمێردرێت لە جیهاندا.
سێیەم: گەندەڵى.
عێراق لە ڕیزبەندى پێنجەم گەندەڵترینى وڵاتانى جیهاندایە(لە كۆى 175 ولاًت عیًراق 171 هەمین ولاًتە)، كەچى ئەو كۆمپیوتەرەى كە ناوى گەندەل كارانى تێدابوو دزرا، بەئامادە بونى خودى سەرەك وەزیران بۆندێكى وەهمى بە بڕى ملیارەها دۆلار واژۆ دەكرێت، لە بەرامبەریشدا وەزیرێكى عێراقى دەیان ملێۆن دۆلار دەداتە هونەر مەندى میسرى (غادە عەبدول ڕەزاق)، هەروەها حكومەتیش بەوە تاوانبار دەكرێت كە ووڵاتى كردۆتە زبڵدانى كاڵا بەسەر چووە كانى ووڵاتان، لەپاڵ ئەوەى كە ڤیستیڤاڵى بەغدا شكستى هێنا 500 ملێۆن دۆلار بەهەدەر چووە.
چوارەم:ڕەوشى زیندانەكانى عێراق.
خەڵك هەیە چوار ساڵە گیراوە تائێستە دادگایى نەكراوە، زیندانیەكى جەزائیرى پاش ئازاد بونى لە زیندان، زیندانەكانى عێراق بە جەهەنەم دەشوبهێنێت، تا ئەو رٍادەیەى لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەنوسیدا و بۆ پیشاندانى چەند تۆمەتباریًك یەكیًك لە زیندانیەكان هاناى بۆ ڕۆژنامەنوسان هێنا ڕایگەیاند بە زۆر دانى ناوە بە تاوانیًكدا كە نەیكردووە و ئەمەش یەك حالًەتى لەو جۆرە نەبوو، لە عێراقدا دایكان لەجیاتى كورەكانیان دەستگیر دەكرێن، لە هەموو عێراق تەنها یەك كەس (موتەعەهید)ە بۆ ئامادە كردنى خواردن بۆ زیندانیان، هەرلە موسڵە وە تا بەسرە.
پێنجەم: مافى مرۆڤ.
لە پاش زمبابۆى عێراق دووەم وڵاتە كە هاونیشتمانیانى داواى مافى پەنا بەرى دەكەن كە ساڵانە نزیكەى 450 هەزار كەس دەبێت، هیومان ڕایتس ۆچ دەڵێت لە عێراقدا بەبەردەوامى مافى مرۆڤ لە مەترسیدایە، ، كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ لە عێراق تا ئێستە بێ سەرۆك و جێگرە، لە مانگى یەكى ئەمساڵدا نزیكەى 3000 كەس كوژراون.
ئەوەش چەند هەواڵێكى سەرنج ڕاكێش:
1-تێكڕاى كاركدنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە چوار ساڵى ڕابردودا تەنها 39 ڕۆژ بووە.
2-لە عێراقدا ساڵانە تەنها 150 ڕۆژ پشووە.
3-سەنگافوریەكان زیركترینى جیهان و عێراقیەكانیش زیرەكترینى ووڵاتە عەرەبیەكانن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە