ئازادییەكەى سلێمانى و خۆ سوتاندنەكەى بەختیار سەعید

Saturday, 05/12/2009, 12:00

1479 بینراوە



هەمیشە راستیى دائەپۆشرێت بەڵام ناشاردرێتەوە ، هەر لەو سۆنگەیەشەوە پێویستى دەزانم چەند وردە تێبینیەك بۆ خوێنەرانى كوردستانپۆست روون بكەمەوە .
هەروەك بەرێز حەمەى حاجى مەحمود بەرامبەر ئەوانەى ئەم پەتێن و ئەو پەتێن ئەكەن دەڵێ (ئەمە ئاخور گۆڕینە، نەك سەنگەر گۆڕین) رێك ئیستا رۆژنامەنوسانیش لەبری بەرپرسە عەسكەرییەكانى پێشوو، ئەم رۆڵە دەگێرن، لەمەش خراپتر تاوان لەژێر پەردەى میدیاى ئەهلیا ئەكەن، بەختیار سەعید نمونەیەكى حاشا هەڵنەگرى ئەم حاڵەتەیە.

بەختیار سەعید و نزیكبوونەوەى لە گۆڕان
دواى ئەوەى لە ناو پارتییدا بەختیار وەكو وەرەقەیەكى سوتاو، كەسێكى دەمشڕ و ده‌مپیس بەگژ ئەم و ئەویاندا دەدا و دواجاریش لە پرۆژەكەى (نیشیتیمان نێت) كە پارتى بە لێكدانەوە و نەفامى پیاوە گێلەكانى وەك قەڵخان و هاوتایەكى (كوردستانپۆست) دایان دەنا و هەموو دووشەممان و چوار شەممانێک، زانیاری لە پاراستن وەردەگرت دوا زانیاریش ڤیدیۆییەكەى د.كەمال سەید قادر و مەلەفەێکی دروستکراوی نەوشیروان موسته‌فا بوو، كە پێی دراو و 25 وەرقەى دۆڵاریشی له‌گه‌ڵدا وەرگرت.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ڕووی ده‌مم بکه‌مه‌ به‌ختیار و بڵێم: ئەوەنەى مەبەستمە زانیاریت بەروویا بدەمەوە ئەمەنە گەرەكم نییە، به‌ هه‌ندێ ڕاستیی تر له‌ سه‌ر که‌سایه‌تی خۆت برینارت بكەم، بۆیە هەر لەو كاتەوە چویتە ناو گۆڕان، كە وەك میمبەرێتكت بەكار هێنا و بۆ خۆ نزیك كردنەوە ئەوەند مەبەستت بەرگرى كردن نەبوو لە میدیاى ئازاد، بۆیە باش ئەو زانیاریانەمان له‌ لایە، كە لەگەڵ (؟؟؟؟؟) كە بەرپرسێكى باڵاى پاراستنە لە (هوتێل؟؟؟؟) لەگەڵى دانیشتبووى و بەڵێنى ئەوەت پێدا ناوبانگى هێمنىی و ئاسایشى سلێمانى بشێوێنى، وەك هەولێرەكەى لێبكەیت، كە چۆن خەڵكی لەسەر بۆچوونێك ئەدەنە بەر فیشەك و كۆڵە مست (سۆران مامە حەمە و نەبەز گۆران، وەك نمونە) پێشت وابوو سوتاندنى سەیارەكه‌ت ناوبانگى سلێمانى ئەسوتێنێ، ئەمە خەیاڵی ئاغاكانت و خێڵەكیەكانى پاراستنە، ئەگەر سلێمانى ئەم شارەیە بۆچی لە رێگاى برادەرێك ئەویش لە رێگاى (ف. ع)ەوە لە بری 3 سێ دەفتەر ئامادەبووى خاڵى لاواز و بارە سایكۆلۆژیەكانى بەرپرسانى راگەیاندن و پاراستنى پارتى وەك (سەرۆ قادر و سەروەر پێداوى و هێمن هەورامى (بەشى دیراساتى پاراستن) و نەزهەت عالى (بەشی چالاكى (ئیغتیالاتى) پاراستن) و ئاكۆ چاوشین (بەرپرسی نووسینگەى و لقی پاراستنى پارتى لە ناوچەى سلێمانى) و ئیجرا بارزانى و دكتۆر نوری سنجارى و كەریم سنجارى))مان پێ بدەى.
لە هەموو ئەمانەش سەیرتر مەهزەلەكەى نێچیر بارزانییه‌، كە ئۆتۆمبێلێكى پرادۆی بۆ كڕیوە ، ئەمەیە بەد بەختى بنەماڵەى مافیا، که‌ نەبەز گۆران ئەداتە بەر شەق و بەختیار سەعیدیش لەبری جاسوسی پاداش ئەكات.
بۆ پەردەپۆشكردنى ئەمانەش ئەندامێكى دەزاگاى ستاندەر پێی راگەیاندنین كە بەخیار سەعید چەندین جار داواى لێكردووین بەناوى چەند رۆژنامەنوسێك سوپاس نامەیەك بۆ نێچیر بنووسین لە بری قەرەبوو كردنەوەكەى(كڕینى ئۆتۆمبێڵى پرادۆ) ،ئەمەش بۆ پەردە پۆش كردنى لێسینەوەى ئێسكەكەى بەردەم بنەماڵەى مافیاى بارزانى بوو.

تێبینى:
لە دەرفەتێكى نزیكدا بەشێك لەو خاڵە لاوازانەى كە بەختیار بە دەزگاى زانیارى داوە لەسەر بەرپرسەكانى پاراستن و راگەیاندنى پارتى بڵاوى دەكەینەوە بۆ ئەوەى چیتر ئەم بەرو و ئەوبەر نەكات لە نێوان عەقلە چەق بەستووەكانى پاراستن و بنەماڵە.

عه‌دۆ تاڵه‌بانی
کارمه‌ندێکی ده‌زگای زانیاریی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە