تا رۆحی بەرزی نەتەوەی كورد مابێت ئەوا خەیاڵی داگیركاران خاوە

Tuesday, 12/02/2013, 12:00

844 بینراوە



پێش هە موشت وەك كۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان لەبەرامبەر رۆحی بەرزی نەتەوەی و هاو خەمی گەلەكەمان بۆ پشگیری لە براو خۆشكەكانیان لە ڕۆژئاوای كوردستان سلاو و ڕێزی خۆمان پێشكەش ئەكین. تا ئەم رۆحە پیرۆزا مابێت ئەوا خەیالی دوژمنانی كورد و كوردستان خاوەو پلانەكانیان پوچەڵە.
هەروەك ئەزانین شۆرشی ڕۆژئاوای كوردستان لە قۆناغێكی زۆر هەستیار و ئاڵۆز دا تێپەر ئەبێت و ئەم شۆرشە پێویستە بە دڵو گیان لە لایەن هاوڵاتیانی كوردستانەوە پشت گیری لێ بكرێت، وەك كۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان لە سەرەتاكانی شۆرشەوە تا ئێستا لە نزیكەوە ئەم دۆخەمان بە هستیاریەوە چاودێری كردوەو هەرچەن كەمیش بێت هەوڵی جێبەجیكردنی ئەركی نەتەوەی خۆمان داوە.بەڵام چون ئەم شۆرشە خاوەن هەستیارێكی تایبەتەو دوژمنان بۆ لەناو بردنی ڕۆژانە كار ئەكەن ئێمەش وەك گەنجانی كوردستان پێویستە خەباتی زیاتر بكەین بۆ مایە پوچ كردنەوەی پلانی دوژمنان، چون كوردستان وەك یەك رۆحەو چارەنوسی پەیوەستە بە یەكەوەو سەركەوتنی ڕۆژئاوا گەرنتی دەستكەوتەكانی باشوورەو گەرنتی باشوریش پشتیوانی ئەو بەشەكانی تری كوردستانە.
كۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان لەبەرامبەر داخستنی دەروازەكانی نێوان ڕۆژئاواو باشووری كوردستان كاردانەوەی لە سەرانسەر هەرێمی باشووری كوردستاندا پیشانداو هەتا ئەم كێشە چارەسەر نەبوو نارزاێەتی خۆی دەربڕی و زۆر جاریش بەرنگاری ئاستەنگیەكانی هێزەكانی ئاسایش بوو، ئێستاش جێ خوش حالیە كە لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی باشووری كوردستان بەم ئەنجامە گێشتون كە پێویستە خۆیان لەبەرامبەر پرسە نەتەوەیەكان بێ دەنگ نەكەن و هەڵوێست بگرن، هەرچەن گۆشارەكانی خەڵكی وڵاتپارێزی باشووری كوردستان حكومەت و لایەنەكانی ناچاری ئەوەكرد دەروازەكان بكەنەوە بەڵام هەرچی بێت هەر وەك "چاكە" لە قەڵەم ئەدرێت.هەر بەم بۆنەشەوە بە سەرجەم ئەو كەسانەی كە لە خۆپیشاندانەكان چ وەك هاوڵاتێك و چ ئەندامان و لایەنگرانمان بە مەبەستی كرانەوەی دەروازەكانی باشوور و ڕۆژئاواو هاوكاریكردنی بەشداریان كردوە ڕادەگینین كە هەڵوێستی دیموكراتیانەو لەجێ ئەتوانێت تەنانەت حكومەتیش بۆ "چاكە" هانبدات و ناچاری بكات هەڵوێستی ڕاستتر لە بەرامبەر كێشەكان بنوێنێت. ئەگەر خەڵك لە سەرانسەری هەرێم خۆپیشاندانی نەكردبایاو نارەزاێتی خۆی دەر نەبڕیایە ئەوا مومكین نەبوو ئێستا دەزگاكانی سەربە حكومەت و لایەنە سیاسیەكان بكەوەنە جوڵەوە.
لەگەڵ دەست خۆشی و ماندوو نەبوونی گەل و گەنجانی وڵاتپارێزو نیشتیمانپەروەر ی كوردستان كە لە هەڵمەتی هاوكاری كردنی ڕۆژئاوا بەشداریان كردوەى و بۆ هەستی نەتەوەیان ئەوا ڕادگێنین كە " گەل دریاێكی بێ كۆتایەوە" و هیچ هێزێك ناتوانێت لەبەرامبەر ئیرادەی هۆشیار و دیموكراتیانەی گەل دا خۆی ڕاگرێت و خۆی نەگۆڕێت.
بژی یەكێتی نەتەوەی كورد
یمرێت داگیركاری و ستەمكاری
كۆردناسیونی كۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان
11.2.2013


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە