ئاسایش دەچێتە سەر كۆمپانیای پەیپەر

Wednesday, 20/04/2011, 12:00

1397 بینراوە


تایبەت:
كاتژمێر 2ی شەوی ڕابردوو 19/4/2011 هێزێكی ئاسایش دەچنە سەر كۆمپانیای پەیپەر و تەواوی كۆمپانیاكە دەپشكنن و بەشوێن سۆران عومەردا دەگەڕێن، ئەمەش پاش ئەوەدێت كە هێزێكی تری ئاسایش هەمان شەو بەدەمامكەوە چونە سەر ماڵی ناوبراو بەڵام لەوێ نەبوو بۆیان دەستگیر نەكرا، یەكێك لەكارمەندەكانی كۆمپانیای ناوبراو وتی "دوێنێ شەو كاتژمێر2 هێزێكی ئاسایش هاتنە سەر كۆمپانیای پەیپەرو هەواڵی كاك سۆرانیان پرسی وتم لێرە نیە، هاتن تەواوی كۆمپانیا گەڕان كەدڵنیا بوون لەوەی لێرە نیە ڕۆشتن."

كۆمپانیای پەیپەر كۆمپانیای چاپ و بڵاوكردنەوەیەو تاكە بریكاری دابەشكردنی ڕۆژنامەی ئاوێنەو ڕۆژنامەی ڕۆژنامەو چەترو گۆڤاری لڤین و چەندین ڕۆژنامەو گۆڤاری تری ئەهلی و حزبی و حكومییەو خاوەنەكەی سۆران عومەرە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە