تۆڕی دادگاكانی مەملەكەتی زەرد پەپۆلە دەگرێت و زەردەواڵەش بەر دەدات

Thursday, 01/03/2012, 12:00

1484 بینراوە


مرۆڤ تا لە ژیاندا بێت شتی سەیرو سەمەرە زۆر دەبینێت ! یەكێك لەو شتە سەیرو سەمەرانەش دادگاكانی مەملەكەتی زەرد بوو كە دوێنێ داهێنانێكی زۆر گەورەیان ئەنجام دا دووریش نیە برواتە نێو كتێبی گێنسەوە ... ئەویش یەكێكی ترە لە ناعەدالەتیەكانی دەسەلاتی كوردی كە لە رێگەی فشارەوە بۆ نێو دادگاكانی دەڤەری بادینان .
لە رۆژی خۆپیشاندانەكەی شاری زاخۆ رۆژنامەنوس و پەیامنێری كەنالی خاپیری یەكگرتوو , ئیسلام سەعید كەشانی وەك ئەركێكی رۆژنامەوانی و پیشەیی ئاسایی خۆی لە نێو ئاپۆرای خۆپیشاندەران هەستا بوو بە رومالكردنی رووداوەكەی شاری زاخۆ , پیشەی رۆژزنامەنوسیش گەیاندنی رووداو پێشهاتەكانە بۆ رای گشتی وجەماوەر , دوێنێ لە پرۆسەیەكی ئەوپەری زولم و نادەپەروەریدا دادگای كەتنی شاری زاخۆ بریایدا ئیسلام كەشانی بۆ ماوەی دوو مانگ زیندانی بكات ! بە هۆی رومالكردنی رووداوەكە ! ئەمە چ مەملەكەتێكە كەلەناو ئەو هەزاران خۆپیشاندەرە تەنها رۆژنامەنوسێك بریاری زیندانی كردنی بۆ دەر بچێت ؟ كە بە پێی سەرچاوەكان زیاتر لە 15 هەزار كەس دەبون ..لە كاتێدا بە پێی یاسای كاری رۆژنامەوانی هەموو رۆژنامەنوسێك ئازادە لە روومالكردنی هەر پێشهات ورووداوێك . یەكێكی تر لەو كارە نایاساییەی دادگای كەتنی زاخۆ ئەوەبوە كە رێگەیان نەداوە ئیسلام كەشانی پارێزەر بۆ خۆی دیاری بكات ..
.دادگای كەتنی زاخۆ و دهۆك لە ئاست ئەو هەموو قامچی بە دەست و زێرەڤان و كلاو سورانە كە بارەگای حزبێكی مۆلەت پیدراو دەسوتێنن گوێەكانیان كەڕ و لاڵن و جورئەتی ئەوەیان نیە 5 دەقیقە تاوانبارانی پارتی زیندانی بكرێن لە ترسی چاوسوركردنەوەی بەرپرسان دەست بە جێ بە كەفالەت ئازادیان دەكەن لە كاتیكدا دەیان بەڵگەو دیكۆمێنت دراوە بە دادوەرەكان !
ئەمەیە ئەو یاسا سەروەرییەییە كە هەمیشە مسعود بارزانی لە زۆر كاتدا باسی دەكات ؟ ئەی بۆ هیچ تاوانباریكی پارتی یاسای زیندانی كردن نایانگرێتەوە ؟ ئەم یاسا شكێنیەیی دادگاكانی سنوری مەملەكەتی زەرد تەنها زوڵمێك نیە لە رۆژنامەنوسێكی یەكگرتووی ئیسلامی بەلكو ئەمە ئیهانەیە بۆ سەرجەم رۆژنامەنوسانی كوردستان , بۆیە ئەركی سەر شانی هەموو ئازادیخوازان و ریكخراوەكانی كۆمەلگای مەدەنی و رۆژنامەنوسانە بە توندی ئیدانەی ئەم یاسا شكێنیەیی سنوری زەرد بكات كە رۆژنامەنوسێك بە ئەركی سەرشانی خۆی هەستاوە بۆ رومالكردنی رووداوەكان كەچی دادوەر بێت بە دادگایەكی ناعادیلانە دوو مانگ زیندانی بەسەردا بسەپێنێت !.
سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی یەكگرتوو محمەد هاودیانی دەڵێت : زۆرێك لەو تاوانبارانەی بارەگاكانی یەكگرتویان سوتاندوە دوای دەوامی رەسمی هێنراون بۆ دادگاكان بۆ ئەوەی هاولاتیان تاوانباران نەبینین ! دیارە ئەمەش بە ئەمری حزبی دەسەلاتدار بوە بۆ ئەوەی ئەوەندەی تر شەرمەزارو رسوای ناو خەلك نەبن .هەروەها دەڵێت : توانیومانە 24 تاوانبار راپیچی دادگا بكەین بەلام دەست بەجی بە كەفالەت ئازاد كران ,دوای هەموو بەلگەو دیكۆمینتێك ئەمە نیشانەی یاسا شكێنی نیە ؟ ئەمە سوكایەتی نیە بە كاری نێو دادگاكان ؟
ئەوەندەی دەسەلاتدارانی زەرد باسی یاسا سەروەری دەكەن نیو ئەوەندە مەملەكەتی سەوز باسی ناكات كەچی وا دادگای سلیمانی بكوژی شەهید ئومید جەلال كە پیشمەرگەیەكی سكرتارێتی یەكێتیە زیندانی كردنی هەتا هەتایی بەسەردا سپێنرا !! .ئەم یاسا شكێنیەیی بادینان جاریكی تر پێمان دەڵێن یاسا سەروەری هیچ وجودێكی نیە تەنها قسەی بریقەدارو ووشەی سەر كاغەز زیاتر هیچی تر نیە بۆیە وا باشترە ئیتر ووشەی یاسا سەروەری نەیەتە دەرەوە لە دەمی بەرپرسە بالاكانی پارتی ! چونكە خۆیان پیشێلكەری یاساكانن.

موحەمەد بەرزنجی / سوید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە