کوردانی بەریتانیا حکومەتی تورکیایان شەرمەزار کرد
Saturday, 27/08/2011, 12:00
1634 بینراوە
ئامادەکردنی پهیامنێری کوردستانپۆست له بهریتانیا :شۆخان فەرەج
ڕۆژی ٢٦/٠٨/٢٠١١کوردانی دانیشتوی بەریتانیا خۆپیشاندانێکیان سازکرد لەبەردەم سەفارەتی تورکیا.لەو خۆپیشاندانەدا کوردان هێرش کردنە سەر خاکی هەرێمی کوردستانیان لەلایەن تورکیاوە شەرمەزار کرد،کوردان بە دروشمی ئەردۆغان و حکومەتی تورکیا دەست هەڵبگرن لە کوردستان و هێرشەکان بوەستێنن تیرۆریست ئەردۆغان،قاتیل ئەردۆغان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەردەوامییان بەخۆپیشاندانەکەدا.شایەنی باسە ئەم خۆپیشاندانە لەلایەن گروپی چەتری ئازادییەوە ڕێکخرابوو،کە گروپێکی سەربەخۆن لە لەندەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست